کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەوه‌ند بارزانی برای نێچیر 150دەفتەر دۆلاری بە قومارکردن لە تورکیا دۆڕاند

Wednesday, 02/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
ڕه‌وه‌ند بارزانی برای نێچیر بارزانی و ئامر ليوای تايبه‌تی پاسه‌وانی نێچير، به‌ هۆيی به‌ناو پرۆژه‌ چاكسازيه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌، لە ماوەی رابردوودا توانيبووی زياتر له‌ ٢٠ پرۆژه‌ له‌ ده‌ستی ليژنه‌كه‌ به‌ناوی چاكساوی دەر‌بكات، به‌ به‌رتيل و وه‌رگرتنی سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار، به‌پێی سه‌رچاوه‌يك له‌ حاكم ئازاد مه‌لا فه‌ندی سه‌رۆكی ليژنه‌ی سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريمه‌، ره‌وه‌ندبارزانی زياتر له‌ ٤٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری ده‌ست كه‌تووه‌، کە به‌ زۆر ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ ليژنه‌كه‌ وه‌رگرتۆته‌وه‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ غازی بارزانی، ڕه‌وه‌ند بارزانی له‌ توريكا له ‌سه‌فه‌ری ئه‌مجاره‌يدا گه‌وره‌ترين ڤێلای له‌ ئه‌سته‌نبول كريووه‌ به‌ ٢٥٠ ده‌فته‌ر دۆلار، له‌ هه‌مانكاتيشدا له‌ قومارخانه‌يەكی نيو هۆتيليكی ٥ ئه‌ستێره‌يی لە تورکیا، به‌ يه‌ك شه‌و ١٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاری دۆراندووه‌، كه‌ زياتر له‌ ١٥ رۆژه‌ ره‌وه‌ند بارزانی به‌ پاره ‌و پۆل و سامانی ئه‌م ميلله‌ته‌ وێرايی رابواردن قوماركردن و ڤيلاكرينيشی ئه‌نجامداوه‌، شه‌وی رابردوو ڕه‌وه‌ند بارزانی به‌ فرۆكه‌يه‌كی تايبه‌ت له‌ ئه‌سته‌نبوله‌وه‌ گه‌يشته‌وه‌ هه‌ولێر، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌ياند كه‌ ره‌وه‌ند بارزانی پشكی له‌ ٣ چاڵه‌ نه‌وتی خۆرميله‌ی سه‌ر به‌ ديبه‌گه‌ هه‌يه‌و، له‌گه‌ل به‌ قاچاخچيتی كردن به‌ نه‌وتی ڕه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌ريمه‌وه‌ بۆ ئيران و له‌ويشه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ر عه‌باسی ئيرانی..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە