ئه‌و مانشێته‌ى به فۆنتى قه‌به نوسرابوو له كوردستانى نوێ‌دا ، له هه‌یمه‌نه‌تى پۆڵا سه‌عید قه‌به تر بوو !!!!
Monday, 04/01/2010, 12:00
كه كوردستانى نوێم بینى به‌و مانشێته گه‌وره‌یه و به‌و فۆنته زۆر زله وتم داخۆ چ نهێنیه‌كى له دوو توێیدا هه‌ڵگرتبێ ، به‌ڵام كه قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌كانتم خوێنده‌وه له حكایه‌تى گورگانه شه‌وێ ده‌چو ؟ به‌ڵام خۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌و منداڵه نه‌فامه‌ى جاران نیه تا هێنده ساویلكانه باوه‌ڕبه تۆى نه‌خوێنده‌وار بكات؟
له دواى كوردستانى نوێ ڕو له كوێ؟ پێشنیازێكت بۆ ده‌كه‌م بزانه تاڵه‌بانى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌سه‌ر گه‌نده‌لیى و دژى نوسیبوتن له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى بۆت له‌چاپ نادات بۆت بكاته نامیلكه‌یه‌ك و ناوى لێبنێ ناماقوڵیه‌كانم ؟ ئه‌زانى كاتێك خوێنه‌ر نوسینه‌كانتى ده‌خوێنده‌وه هه‌ستى به‌وه ده‌كرد ئه‌سپه‌كه‌ت وا تاو داوه وامان ئه‌زانى وه‌ك ئه‌سپى باڵدارى چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كان ئه‌ده‌ى له شه‌قه‌ى باڵ و ئه‌فڕیت به‌ڵام نه‌مانزانى ئه‌وه‌ى به‌رز بفرَێ نزم ئه‌نیشێته‌وه ؟له فیزیادا هه‌مو كارێك كاردانه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌مه كاردانه‌وه‌ى هه‌مو كاره‌كانى تۆ بو؟ ساڵى 2010 ساڵى خه‌وه به‌دیهاتوه‌كانت ئه‌بێت ؟زۆر خه‌یاڵ نه‌تباته‌وه چونكه وه‌ك هه‌مو پۆڵاكان و منیره‌كان و......جیگاتان له پرسگه ده‌بێت . غه‌زه‌ب دیاره بورجه‌كه‌ت بورجى په‌پوسلێمانكه‌یه بۆیه وا به‌خته‌وه‌ر بویت، له‌م ساڵه‌وه به‌دوا له په‌نا دیوارى ڕوخاوى ده‌سه‌ڵات دا ده‌بیت .!
دیاره ساڵى نوێ بۆ پۆڵا سه‌عید ساڵى پڕ داهات ئه‌بێت و به‌رگى نوێ و خانوى نوێ پۆستى نوێ پۆڵا سعید ێكى نوێ . چى پۆستى نوێ؟؟؟؟ ئه‌ترسم خه‌و ببینى له جیگاى ئازاد جوندیانى یان ستران عبدالله دا خۆت ببینیته‌وه ؟ واشمان نه‌وت ئه‌وه بۆتۆیه‌ك نابێت كه حه‌وت ساڵى ته‌مه‌نت ته‌رخان كردبو بۆ دژایه‌تى كردنیان ده‌رخستنى وگه‌نده‌ڵى و كاره قێزه‌ونه‌كانیان ............نا (ئه‌لێن ڕێوی له كونى خۆى هه‌ڵگه‌رَێته‌وه گه‌ڕ ده‌بێت) نا نه‌كه‌ى خه‌ونى وه‌ها ببینى !!
ئه‌ى ناوت ناگۆرَى بڕوا بكه ناوت نه‌گۆڕى مامه كه‌یفى پێت نایه و كوردستان پۆستى وه بیر دێنێته‌وه كه ڕۆژانه بێڕێزىو نه‌فامیه‌كانى له‌م سایته بوێره‌وه ده‌خرێته به‌رچاو و ئه‌وى ناشێ پێى ده‌كرێت . به‌گوێم بكە پۆڵا سه‌عید فڕێ بده ده نا قبوڵ نابیت و له و كۆرسه‌دا و سه‌ركه‌وتو نابیت !!!!
پۆڵا ئه‌و كانزایه‌یه كه ژه‌نگ ناهیچنێت به‌ڵام دیاره جه‌نابتان له جۆرى ئێرانیه‌كه‌ن چونكه زۆر زو ژه‌نگت هێنا ؟
نوسه‌رى كوردستان پۆست هیچ به‌رتیل و پاداشتى ماده تیادا نیه تا ئێوه و مانان ڕابكێشێت وانیه .
ئه‌زانى كوردستانى نوێ و تۆى ژه‌نگ هه‌ڵاتو ڕیكلامێكى جوانتان بۆ كوردستان پۆست كردوه ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌ى توند به‌چه‌كوشه‌كه‌شت نیشان داوه ئه‌ى ئافه‌رم ئه‌وه‌یان شتێكى یاشه !!!!
ئێوه به‌لاتانه‌وه فكر‌و ئایدیا كاڵایه كه مه‌وسمى نه‌ما هه‌ڕاجى بكه‌ین و بیگۆڕین ؟ ئاخر ئه‌مه كه‌ى ئایدیایه هه‌ر دژه خواستێك ڕوبدات ئه‌م به‌ره و به‌ر و ئه‌م نا ئه‌و بكه‌ن!!!!!
ئه‌وه‌ى له كوردستان پۆست ده‌نوسێت مه‌رج نیه گۆڕان بێت تا وه‌ك دیل مامه‌ڵه‌ى بكرێت ئێمه هاوڵاتى ئه‌م هه‌رێمه‌ین هه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌ك ببینین له‌م سایته ئازاده‌وه بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه به‌بێ مه‌رجێك َ ، گه‌ر ده‌سه‌ڵات لار و وێر و شایه‌نى زه‌م نه‌بێت چۆن سه‌رزه‌نشت د ه‌كرێت ؟
گه‌ر بڕیاره نۆكه‌رى بكه‌یت نۆكه‌رى پیاوى پیاوانه بكه !
پۆڵا مردن بریتى نیه له ده‌ست دانى جه‌سته !
4/ 1 /2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست