خه‌ڵکینه کامیان ؟ ده‌سه‌ڵاتی داد.! یان فتوای مزگه‌وت..؟؟؟
Thursday, 30/12/2010, 12:00
ئه‌م ڕووداوه گڵۆپی سووره بۆ هه‌موو ڕۆشه‌نبیرانی گه‌له‌که‌مان ، چونکه هه‌موو ئازادییه‌کان ده‌کات به ئامانجی ڕه‌شی خۆی ، دووباره شه‌ریکایه‌تی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ بکه‌ره‌کانی. دیسان محه‌کی ئه‌وه‌یه گه‌ر داد وه‌ک سستێم فرمانڕه‌وا بوایه ، مزگه‌وت نه ئه‌بوو به سه‌رچاوه‌ی بڕیاردان.
ئه‌مه پارێزگاری کردن نییه له تاکه نووسه‌رێک یان ڕۆژنامه نوسێک ، به‌ڵکوو ئه‌بێت که‌مپینێکی بێ‌سنوور بێت به‌رامبه‌ر به هێزه ئهههیمهنهکان ، ئه‌وانه‌ی په‌رتووکێک بسوتێنن ، ئاماده‌ن مرۆڤێکیش بسوتێنن (هایده‌ر).
کلتووری لغاو کردن ، ههوسارکردن ، زمان بڕین ,فتوای کووشتن ، " بێ ئه‌خلاق" و " مولحید" له قه‌ڵه‌م دان له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه ، به ڕۆژی ڕووناک و به به‌چاوی هه‌موو ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی و هه‌ولێر ، تێده‌په‌ڕێت ،بێ وه‌ڵامدانه‌وه ، ته‌نانه‌ت قڕووقپ هه‌ڵده‌بژێرن ، وه‌ک ئه‌وه‌ی مێش میوانیان نه بێت ، لێره‌دا ده‌سه‌ڵات خۆیده‌خاته بنده‌ستی سه‌رسوڕمان و پرسیاره‌وه . ئیسلامی سیاسی له سه‌نگه‌رگرتنه‌وه ، ڕوو له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه ده‌کات ، دوایی پشوویه‌کی 15 ساڵی .
دیسان ڕاسته‌وخۆ په‌یامی هه‌موو باڵاکانی ئیسلامه بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ، که ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت ده‌یکه‌ین و حسابیش بۆ که‌س ناکه‌ین ، وه ئه‌مه‌ش دیسان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئایدۆلۆجیای ئیسلامه به شهریکایرتی له‌گه‌ڵ توورک ، ئاره‌ب و فارس‌دا. له‌م فه‌وزاییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تێدایه ، بووه به سه‌رچاوه‌ی بێ هیوایی و دڵه‌ڕاوکێی زۆرینه‌ی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه سه‌ربه‌خۆ و ئازاده‌کان. ئه‌مه‌ش وای له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر کردووه به تایبه‌تی شه‌رعییه‌تی خۆی له ده‌ستبدات. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ده‌نگه ئازاده‌کاندا دێن وه‌ک کاک ((فه‌رهاد پیرباڵ) له سه‌ر نوسراوێکی وه‌گێڕدراو له ناو په‌ڕتووکی سووڵتانه ئۆسمانییه‌کان ،گوایه وێنه‌ی ئافره‌تی ڕووتی تێدایه . بێهه‌ڵوێستی داد و ئابڵۆقه‌دانی ئه‌م کۆنه نووسه‌ره‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ، نیشان ئه‌دات که یاسا ناتوانێت جێی بوونی خۆی بکاته‌وه له کۆمه‌ڵگایه‌کی نا شارستان (چونکه له‌م کۆمه‌ڵگایه بێپرینسیپی یاسایی بریتییه له زاڵبوون و قه‌ڵه‌مڕه‌ووی حیزبی بۆ تیره‌یه‌ک یان ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌زکییه‌ی حیزبن). دیسان ڕووی ژێره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دووباره ، خۆی خسته‌وه ناو ڕووداوه جه‌رگ بڕه‌کانی سه‌رده‌شت ئوسمان و هه‌موو شههیدهکانیتری قه‌ڵه‌می ئازا و قه‌ڵه‌مه سه‌رکه‌شه‌کانی ئه‌مڕۆ که به‌دڵی ئه‌وان نانوسێت یان له ته‌وه‌ری په‌یمانه حیزبییه‌کان ئه‌دات(یان نه‌خشه ئقلیمییهکانیان) ، دیسان دوور نییه ئه‌م مهسهلهییهی کاک پیرباڵ به گووله‌ی وێڵ وه‌ک فایلی تاوانه‌ی سه‌رده‌شت بنگۆم بخرێت. کاک فه‌رهاد پیرباڵ گه‌ر له‌ساییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێردا دابنیشتایه ،سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوانه پێچه‌وانه ئه‌بوو . هه‌ربۆیه ئه‌م نووسه‌ره که سه‌نگه‌ری گواسته‌وه بۆ سلێمانی خۆی به گورگان خواردوو دا (خۆزگه به کفن دز) . ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هات ته‌ڵه‌یه‌ک بوو بۆیان نابۆوه . ئاخرێکه‌شی گرتی..! بیانووی ئه‌م به‌سه‌رهاته ،گرنگتره له ده‌رئه‌نجامه‌کانی(6 مانگ زیندانی له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندینخانه و بڕێک پاره) ، چونکه ده‌سه‌ڵات (چ قه‌باعه‌ت و هۆکاره‌که‌ی) کرد به ماڵ به‌سه‌ر ئه‌م نووسه‌ره‌وه. جگه له کاریگه‌رییه ده‌روونیه‌کانی و ئه‌و ده‌رسه مێژووییه‌ی له داهاتوودا ئه‌یدات به‌سه‌ر ئه‌م جۆره دهمووچاوانهدا. ئیسلامی سیاسی له سه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوان و کاره‌ساتانه‌ی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردا هاتووه هه‌میشه ، بێهه‌ڵوێستی و سه‌نگه‌ری داگیرکه‌رانی کوردوستانیان هه‌ڵبژاردووه ، هه‌ر بۆیه له سه‌ر هه‌زاره‌ها تاوان به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه سته‌مدیده ،فزه‌یان له‌ده‌م نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه ،به‌ڵام له‌سه‌ر تابلۆی ئافره‌تێک له په‌ڕتووکی ئوسمانییه‌کان(خۆزگه وێنه‌ی ڕووتی ئه‌و ئافره‌ته کورده بوایه که عێڕاقی عه‌ره‌بی ،کردی به دیاری به مه‌لهاکانی میسر).
،هه‌موو مه‌لاکان و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان ،ئاسمان و ده‌ریایان تێگه‌یاند ، له به‌ر و سۆزی ئیسلام و خۆشه‌ویستیان بۆی ، وه فتوای ئه‌وه‌شیان داوه فه‌رهاد وه‌ک بزن له پشتی مله‌وه سه‌ربڕن.
ئیسلامی کوردی ، که هه‌رده‌م پاشکۆیی سوڵتانه‌کانی توورک ، فارس و عه‌ره‌ب بوون ،ئاماده‌ن هه‌زار و یه‌ک شهر بکه‌ن له به‌ر خاترهکانیان وه دیسان سهلیبییهکان خڵتانی خوێن بکه‌نه‌وه .به‌ڵام ئاماده‌نین به یه‌ک دێڕ یان سرودێک باس له شه‌هید بووبی ڕۆڵه جوانه‌کانی باکوور ، ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵستی کوردوستان بکه‌ن . شێخ ههعشووقی خهزنهوویی خۆ مه‌لا بوو ،خاوه‌نی مزگه‌وت و خوا‌و و پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان بوو ،ئه‌ی بۆ که ڕژێمی فاشی به‌عسی سووری له سێدارهیدا ، فزه‌تان نه‌کرد و تا ئێستاش نازانن که‌ی یاد ده‌کرێته‌وه ، به‌ڵام ڕۆژ و مانگ و ساڵی عه‌ره‌به‌کانتان له به‌رکردووه ،قه‌حتانی بێت یان خه‌زره‌جی.
ڕۆژانه چه‌نده‌ها ووتار و بڵادهکردنهوه له سه‌ر ئیسلام یان ده‌نوسرێت له ووڵاته عه‌ره‌بییه ئیسلامییه‌کان ، که‌س هێنده مه‌لا جاهیله‌کانی کورد خۆی نه‌کردووه به سووری به‌رله‌شکری ئه‌م بابه‌تانه . ته‌ماشای هه‌موو ووڵاته ئیسلامییه‌کانی وه‌ک توورکیا، میسر ،لوبنان و سووریا......هتد ، هه‌ر له‌و شه‌قامه‌ی مزگه‌وتی لێیه ، به‌رامبه‌ره‌که‌ی یان چه‌ند مه‌ترێک له‌ولای شوێنی له‌ش فرۆشتنه یان شوێنی سه‌مایه ،بۆ که‌س هێنده‌ی مه‌لا جاهیله‌کانی هه‌ولێر کایان به با نه‌کرد له سه‌ر وێنه‌ی تابلۆیی ئافره‌تێکی ڕووت .(که وه‌رگێڕدراوه له زمانێکی تره‌وه). ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئایاتی شه‌یتانی (سه‌لمان ڕووشدی) وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی قورعان (عه‌ره‌بی) ئه‌بێت چی لێبکرێت.
100 ساڵ (سوپای عێڕاق) ، به سه‌ربازه عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کانی عێڕاقی، ئوردوونی ، سوودانی، میسری و فه‌له‌ستینی ،ته‌خت و تاراجی خاکی کوردوستانیان سووتاند به مزگه‌وت و کڵێسه و هه‌موو شوێنه پیرۆزه‌کانه‌وه ، بۆ خۆتان لێکرد به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌یان گرتان گرت . تاوانه‌کانی خێڵی حه‌مه ، بۆ خۆی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بوو نه‌ک کوشتنی موسوڵمانی کورد بۆ وورتهتان له ده‌م نه‌هاته ده‌ره‌وه. بۆ خوێنی کورد حه‌ڵاڵه به‌ده‌ستی تێرۆریستان...!
ده‌ردی دار چاره‌ی ئاسانه ،گه‌ر ده‌رده‌که‌ی فایرۆس یان میکرۆبی ده‌ره‌کی بێت ، به‌ڵام گه‌ر ده‌رده‌که خوودی کرمی داره‌که بێت ، ئه‌وه ئه‌بێت داره‌که له ڕه‌گه‌وه ڕیشه‌کێش بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست