ره‌وان بارزانی (٢٠) ملیۆن ديناری به‌خشيوه‌ته (حاجی قاره‌مان و خالدی حه‌لاق)
Tuesday, 28/02/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ هه‌ولێربه پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی، ئه‌وه‌ی بۆ کوردستانپۆست ئاشكراكرد، كه له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ڕه‌وان بارزانی برای نيچيره‌ڤان بارزانی بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵکی هه‌ولێر و پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زيرانی له كابينه‌ی حه‌وته‌م، له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندين كه‌سايه‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی و پيشه‌وه‌ران و ميدياكاران له‌لايه‌ن ڕه‌وان بارزانی بينراون و هاوكاری كراون، له‌وانه ژماريه‌ك له توركمانه‌كانی هه‌ولێر له رێگه‌ی حاجی قاره‌مان و خالد حه‌لاقه‌وه كه له ناو بازاڕی هه‌ولێر به كه‌سه ناسراوەکانی ناو توركمانه‌كان ناسراوون، تا پروپاگه‌نده بۆ دڵسۆزی و به‌وتوانای نێچيره‌ڤان بارزانی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی كه له‌لای ڕه‌وان بارزانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌م لافيته گه‌وره‌يه و چه‌ند لافيته‌يه‌كی ديكه‌يان به بۆنه‌ی كانديد كردنه‌وه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی هه‌ڵواسيووه، پاش كوتانی ده‌هۆل و به‌خشينه‌وه‌ی چكلێت ونوقڵ و پاقلاوه‌يان به‌خشيوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌كو سه‌رچاوه‌كه باسی كردبوو مه‌لا قاره‌مان و خالد حه‌لاق بری (٢٠) ملیۆن ديناريان بۆ ئه‌و لافيته‌و ده‌هۆڵ لێدانه وه‌رگرتووه و دواتريش له‌سه‌ر به‌شه‌كانيان ليان بۆته كيشه.
ئه‌وه‌ش زانراوه له كابينه‌ی پێنجه‌م نوری سنجاری پارچه زه‌ويه‌كی ١٠٠٠ مه‌تری به خالد حه‌لاق به‌خشيوه و جگه له‌وه‌ی چه‌ندين جاری ديكه حاجی قاره‌مان و خالد حه‌لاق له‌لايه‌ن نوری سنجاریيه‌وه به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه و به شيوه‌ی جۆراوجۆره‌وه.
نووسينگه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی ئه‌وه‌شيان باسكردووه كه قادر نه‌جمه‌دين بارزانی ئه‌و هێڵی نيوان خه‌ڵه‌كان و ڕه‌وان بارزانی يه‌و بۆ ئه‌و كاره ده‌يان ده‌فته‌ر دۆلاريان خه‌رج كردووه و تا زۆرترين پرۆپاگه‌نده بكه‌ن.
تێبينی : ئه‌مه‌ش ئه‌و لافيته‌يه‌يه كه حاجی قاره‌مان و خالد حه‌لاق هه‌ليان واسيووه له بازاری هه‌ولێر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست