چەواشەی لە حەد بەدەر
Sunday, 24/06/2012, 12:00
پارتی درۆ وچەواشەی وەكو منهاج وپرۆگرام رَۆژانە بەكاردەهێنێت. یەكێ لەم چەواشە گەورانە ئەوەیە پێش چەند رَۆژێ پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت شەفافییەت وئاشكراكردنی داهات زەرەرمەنددەبێت وبۆ میللەت باشنییە.
پارتی ئێستا چونكە هەمو دزیەكان ئاشكرا بوون هەوڵدەدات شەرعییەتی لەبەربكات. كەواتە دزی وتاڵانبردنی واردی نەوت وگومرگ لەخۆشەویستی ولەبەرژەوەندی میللەتە. ئائەمەیە چەواشە, بەرَاستی لەحەد بەدەرە.
چۆن كاركردن وبریاردان لەتاریكی ونائاشكراكردنی داهات لەبەرژەوەندی كوردە پارتی ئەوە ئاشكراناكات, با میللەت خۆی بیریلێبكاتەوە وبیزانێت.
نارَوونی وئاشكرانەكردنی داهات لەبەرژەوەندی كوردە, گەندەڵی كڵتوورە, خوێنرَشتن وكوشتن قەزاوقەدەرە, بەسەرخۆشی ئەوتۆلێخورَین وكۆتاییهێنان بەژیانی خەڵك چارەنووسە..... دەسەڵاتێك ئا بەمجۆرە بیربكاتەوە, ئەمە سیاسەتی رَۆژانەی بێت, بەچاوی سووك لەمیللەت برَوانێت ومرۆڤی ئەوەندە لا بێبایەخ وبێبەهابێت نەك تەنها چەواشە بەڵكو مەبەستی گەوجاندن وبێبایەخكردنی میللەت ورَای میللەتە.
تەنها لێكدانەوە بۆ ئەم قسەیە ئەوەیە ئەگەر میللەت حەقیقەتی داهات بزانێت وبزانێت چۆن بنەماڵە لەناوخۆدا بەشیدەكەن بەعەقڵ زەرەرە. كەواتە نەزانین لەبەرژەوەندی میللەتدایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست