کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌‌ گه‌ر له‌ له‌کوردستان باس له‌ دادگاو میدیای ئازاد بکرێت...!!!!!

Thursday, 20/01/2011, 12:00





ئه‌مڕۆ به پێ ی هه‌واڵێک که‌ له‌سایتی ئاوینه‌دابڵاوکرایه‌وه و نووسراوه‌‌ که‌:

"به‌پێی‌ نو‌وسراوه‌كه‌ی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه‌، داوا كراوه‌ به‌زووترین كات هه‌ریه‌ك له‌كه‌مال ره‌ئوف سه‌رنووسه‌ری‌ هاوڵاتی‌، شوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری‌ ئاوێنه‌‌و جه‌میل عوسمان نه‌قشبه‌ندی‌ نووسه‌ری‌ بابه‌تێك له‌ هاوڵاتی‌، كه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 9ی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ تۆمه‌تباركراون، قه‌ده‌غه‌ی‌ سه‌فه‌ریان لێبكرێت.*

ئه‌مجاره‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان سه‌لماندیانه‌وه‌ که‌ یاساکان و دادگا ده‌سکه‌لای سیاسی ده‌ستی خۆیانه‌ بۆ ده‌مکوتکردن و تۆقاندنی نووسه‌رانی ڕه‌خنه‌ گرو ئازا که‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارن گوێ یان لێ بگرن و به‌ خۆیاندا بچنه‌ وه‌وکه‌م و کوڕێکانی خۆیان چاک بکه‌ن وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م چاودێری ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، نه‌ ک به‌ پێ ی یاسایه‌ک که‌ بۆ قازانجی خۆیان دایان ڕشتووه قه‌‌ڵه‌م و نووسه‌ر و ده‌نگی ئازاد و ئازا کپ بکه‌ن و ئازادی نووسین و ڕه‌خنه‌ گرتنیان وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی لێ بسه‌ ننه‌وه و وه‌ک تیرۆرستێک مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ بکه‌ن..!
له‌ ووڵاتانی دیموکرا تی ئه‌وروپا مرۆڤه‌کان ئازادن و ئازادی تاک له‌ ده‌ستووردا جێگیر کراوه‌ و هه‌موو که‌س ئازاده‌ له‌ د ه‌ربڕینی بیروڕای خۆی به‌ مه‌رجێک که‌س بریندار نه‌که‌ن و ڕه‌خنه‌کان له‌ سه‌ر بناغه‌یه‌کی بابه‌تی بێت نه‌ک که‌سایه‌تی...! ده‌توانرێت که‌سێک بخرێته‌ ژێرڕه‌خنه‌وه‌ که‌ لێپرسراوی یه‌کی هه‌بێت و ئه‌ و ده‌سه‌ڵات و لێپرسراویه‌ی بۆ‌ قازانجی خۆی و دوه‌روپشته‌که‌ی به‌کار بهێنێت..نه‌ ک بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگاوچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان...!
.ئه‌و لێپرسراوانه‌ش ئه‌رک و مافه‌کانیان به یاسا دیاری کراوه...‌..سه‌رپێچی بکه‌ن خۆیان ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌که‌ن..چونکه‌ له‌ ئه‌وروپا دادگا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه‌و له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌پرسێته‌وه‌ گه‌ر سه‌رپێچی یاسابکه‌ن..واتا ده‌سه‌ڵاتدارا‌ن نه‌ ک ناتوانن یاساو دادگابۆقازانجی خۆیان به‌کاربهێنن، به‌ڵکو دادگاو یاسا له‌وانێش ده‌پرسێته‌وه‌ گه‌ر گه‌نده‌ڵی یه‌کیان لێ ده‌ربکه‌وێت یان ده‌سه‌ڵات خراپ به‌کار بهێنن...!
له‌ کوردستان ماوه‌ی 20 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداران و لێپرسراوان ده‌سه‌ڵاتیان زۆر به‌ خراپی بۆ قازانجی خۆیان و که‌س و کاریان به‌کارهێناوه و هه‌موومان ئه‌و ڕاستی یه‌ باش ده‌زانین و بۆته‌ نان و ئاوی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگا، له‌ جیاتی دادگا له‌وان بپرسێته‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووی دادگایان بکاته‌وه‌ به‌ پێی یاسا سزایان بدات..! ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ری ئازا و ڕه‌خنه‌گر ڕووبه‌ڕووی یاسا و دادگاکه‌ی کۆیله‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵات ده‌کاته‌وه‌ و هه‌موومان ده‌زانین که‌ پێشوه‌خت نه‌ک له‌ دادگابه‌ڵکو له‌ مه‌ کته‌بی سیاسی و ده‌زگاکانیان بڕیاریش له‌سه‌رچاره‌نووسیان دراوه‌...!
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای هه‌ولێر له‌ دژی هه‌ردوو سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ و هاوڵاتی ئه‌و ڕاستی یه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت که‌ باسکردن له‌ میدیای ئازادو دادگای سه‌ربه‌خۆ نه‌ک هه‌ر خۆ هه ڵخه‌له‌تاندنه‌ به‌ڵکو تاوانێکیشه‌ به‌ رامبه‌ربه‌ دیموکراتی و کۆمه‌ڵگاو نووسه‌رو قه‌ڵه‌مه‌ ئازاکان که‌ خوازیاری ئازادی و یه‌کسانین له‌ کۆمه‌ڵگادا...!
کاتێک ده‌توانین باس له‌ دادگاو میدیای ئازاد بکه‌ین که‌ ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ یاساجێگیرکرابێت و کاری پێ بکرێت...هه‌روه‌ها میدیای ئازاد ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م بێت له‌ ووڵاتداو که‌سیش له‌ سه‌روویاساوه‌نه‌بێت...! ئه‌مانه‌ بناغه‌ی سه‌ره‌تایی کۆمه‌ڵگای دیموکراتین و گه‌ر ئه‌م مافانه‌ نه‌بوو ئه‌وا ده‌سه‌لاتداران ده‌بنه‌ دیکتاتۆرو دیموکراتی ده‌بێته‌ شتێکی بێ مانا...!
ئه‌رکی هه‌موومانه‌ئه‌مڕۆ که‌ له‌ دژی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای هه‌ولێر ده‌نگ به‌رز بکه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌رگری کردن له‌و دوو سه‌رنووسه‌ره‌و قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌کان...تا بتوانین به‌ ده‌سه‌ڵاتدارا‌ن بڵێین که‌ ئه‌وه‌ی ئێوه‌باسی لێوه‌ده‌که‌ن فڕی به‌ سه‌ر دیموکراتی یه‌وه‌ نی یه‌ و ئێمه‌ هه‌موومان خوازیاری دیموکراتی و ئازادی و یه‌کسانی و دادگاو میدیای ئازادین....!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە