کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


٣١ی ئابه‌ سیاسییه‌كه‌ی یه‌كێتی

Thursday, 16/01/2014, 12:00


سه‌ردانی وه‌فدی پارتی و یه‌كتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌تاران ، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ کاتێک دوو برا كێشه‌یان ده‌بێ و پێیان چاره‌سه‌ر ناكرێ، هانا بۆ باوكیان یان کەسێکی گەورەتر لە خۆیان ده‌به‌ن ، تا رێگا چاره‌یه‌كیان بۆ بدۆزێته‌وه‌ چونكه‌ هه‌موو كات مرۆڤ رێز له‌ را و بریاری باوك و کەسی گەورەتر ده‌گرێ.
ره‌نگبێ كادیره‌كانی یه‌كێتی فه‌رز كردنی مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی به‌سه‌ر پارتی له‌وه‌رگرتنی پله‌ی ئیداری له‌كابینه‌ هەشتەكه‌یاندا ، ئه‌مه‌ به‌سه‌ركه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. به‌لام ئه‌مه‌ لوتكه‌ی دارمانی نه‌ته‌وه‌یی و درێژه‌دانه‌ به‌هه‌ناسه‌ی ناپاكی سیاسی هاوشێوه‌ی ٣١ی ئاب (كاتێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانت ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی سڵ ناكه‌یته‌وه‌ له‌په‌نا بۆ داگیركه‌ر).

پارتی به‌گشتی و بنه‌ماله‌ی بارزانیش به‌تایبه‌تی ته‌نیا لێیان بگه‌رێ دزی له‌داهاتی میلله‌ت بكه‌ن و خۆیان سوكانی هه‌رێمه‌ كه‌یان به‌ده‌ست بێ ، ئیتر كورد و كوردستان به‌یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلارت ده‌فرۆشن.
ئیستا پرسیار له‌گۆران ده‌كه‌ین، ئایا هه‌ر به‌راستی ‌ئێوە شه‌رم ناكه‌ن به‌شداری له‌ ده‌سه‌لاتێیكدا ده‌كه‌ن كه‌ هه‌مان كه‌سه‌ دۆراو تێكشكاو درۆزنه‌ سیاسیه‌كانی خولی پێشوو رابه‌رایه‌تی ولات ده‌كه‌ن؟
ئایا نەوشیروان مستەفا تۆ شه‌رم ناكه‌یت، بزووتنەوەیەک بەرەو هەڵە و هەڵدیری گەورە دەبەیت و به‌شداری له‌كابینه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ كریگرته‌ی ئیران و توركیایه‌ و نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاله‌بانی بەڕیوەی دەبەن!؟ 
سەرۆکی پێشووی حكومه‌ته‌ ناپاكه‌كانی قوبرسی توركیا كانی سه‌ده‌ی رابردو (ره‌ئوف دانكتاش) و ئه‌مین جومه‌یلی جاشی ئیسراێیل له‌ باشوری لوبنانه‌؟ ‌ ئەمانە هەرچەندە لە ناخەوە بۆ وڵات و نیشتیمانی خۆیان تێدەکۆسان، بەڵام چونکە هانایان بۆ داگیرکەر و هێزی دەرەکی برد، ئەو ریز و خۆشەویستەییان لەلای میللەت نەبوو، پارتی و یەکێتیی ئەوەشیان تێدا نییە، هەرچی ناپاکیی و خراپە هەیە بەرامەبەر بەو میللەتە دەیکەن، ئێوەی گۆڕان چۆن بیر لەوە ناکەنەوە، ئاخر باشر ده‌زانن لە کوردستاندا حكومه‌ت نییه‌ به‌لكو كۆلۆنیالیه‌كی نوێی ژێر ده‌ستی ئیران و توركیایه‌.

بەم هەڵویستەی گۆڕان ئه‌و میلله‌ته‌ زیاتر فێری ناپاكی و بێكه‌رامه‌تی و زه‌لیلی و بێئیراده‌یی زیاتر ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ٢٢ ساله‌ پارتی و یەکێتی به‌ناوی كوردایه‌تی شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌نه‌ جاشێتی هه‌رێمی و ناپاكی نه‌ته‌وه‌یی

پارتی نان برای عادل مورادی كرد 
له‌ دله‌وه‌ پێم خۆشه‌ كه‌ پارتی موچه‌ی مورادی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بڕی، هه‌رچه‌نده‌ عادل موراد په‌كی به‌و پاره‌یه‌ نه‌كه‌وتوه‌ چونكه‌ ئه‌و ده‌یان كون و كه‌له‌به‌ری تری هه‌یه‌ كه‌ پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ی له‌ قورگ بكرێ، خۆزیا پارتی و یه‌كێتی نان برای هه‌مو و به‌رپرسه‌بالا و كادیره‌كانی یه‌كتریان ده‌كرد تابزانن چ سوكایه‌تی و تاوانێیكه‌ كه‌٢٢سال نان برینی هه‌زاران كه‌سیان ئه‌نجام دا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وان بیری نه‌ده‌كرده‌وه‌ 
به‌داخه‌وه‌ له‌گه‌رمه‌ی نان برینی هه‌وادارانی گۆرانیش خه‌لكه‌ خواره‌كه‌ی به‌ركه‌وت نه‌وه‌ك به‌رپرسه‌ بالاكانی گۆران

سیاسه‌تێیك كه‌ به‌عس تا گه‌رمه‌ی ئه‌نفال په‌نای بۆ نەدەبرد بڕینی مووچە بوو، كه‌چی ئه‌م پارتی و یه‌كیتیه‌ هه‌ر له‌مانگی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئێستا كه‌ ٢٢ ساله‌ په‌یره‌وی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ جاشیان موچه‌ و بودجه‌كه‌ی ده‌برن

په‌رله‌مانتاره‌ فێلبازه‌كانی گۆران
دوای ئه‌و فشار و ناره‌زایه‌تیه‌ گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ٤٩ ملیۆن دیناره‌كه‌ی په‌رله‌مان رووبه‌روی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان و گۆران بۆوه ،‌ كه‌ خۆیان به‌ئۆپزسیۆن نیشان ده‌دا؟ به‌لام له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتی مادی و موچه‌ و پله‌ و پایه‌ هیچ جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یان له‌گه‌ل په‌رله‌مانتاره‌ ناپاكه‌كانی پارتی و یه‌كێتی نه‌بوو.
به‌لێ دوای ئه‌و فشاره‌ گه‌وره‌یەی خرایە سه‌ریان كه‌چی بێ شه‌رمانه‌ له‌فیلیكی تری سیاسیان به‌شێیكی كه‌م له‌پاره‌كه‌یان ته‌رخان كرد ئه‌وه‌ی تریان خستە ته‌نكه‌ی باخه‌لیانەوە، كه‌چی ئیستاش موزایه‌ده‌ش به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌نمونه‌ی په‌رله‌مانتاری وه‌ك عه‌دنان عوسمان كه‌ قسه‌ ده‌كات وه‌ك ئالا شۆڕش كۆن بونه‌كه‌ی خۆی به‌خه‌م خوری هه‌ژاران ده‌ناسێینێت.
له‌وه‌ش قێزه‌وه‌نتریان ئه‌و دلشاد حسێینه‌یان ده‌لێین له‌په‌رله‌مانتاره‌ پارتی و یه‌کێتیه‌كان توره‌ ببو وتبوی كێ وه‌ری ناگرێ بیده‌نه‌ من.

گۆران به‌گشتی و نه‌وشێیروان مسته‌فا به‌تایبه‌تی ٣٢ په‌رله‌مانتاری نارده‌ په‌رله‌مان له‌ خولی پێشوو، كه‌چی ئه‌م جاره‌ پێداگری له‌سه‌ربه‌شداری حكومه‌تیچاو خولی پێشوتریان کە تەنها لە پەرلەماندا هاوبەشییان کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە