کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست هەڵەدەکات، گه‌ر لە خاتو سۆزان تێنەگات

Wednesday, 14/07/2010, 12:00


ساڵی 2008 له‌ مانگی دوانزەدا، خاتو سۆزان دوو نوسینی لە کوردستانپۆستدا بڵاوکردەوە بەناونیشانی ئەو هۆمایانەى، که‌ كۆمەڵگە قبوڵیان ناكات، ئەوروپا پێشوازیان دەكات . لەدوای بڵاو کردنەوەی بەشی یەکەم لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ کاک کەمال جەمال موختار، گفتوگۆمان لەسەر هەڵوێستی جوامێرانەی ئەو خاتونە کرد و پێم ڕاگەیاند: ئەم خاتونە رووی راسته‌قینه‌ی سەرکردەکانی پارتی لەناوچەی سۆرانی خستە سەر بەڕە، لەدوایدا پێم ڕاگەیاند مێژووی شۆڕش پڕە لەم حەقیقەتانە ، گرنگ ئەوەیە چۆن دابڕێژێت و بەرچاو ڕوونی نەوەی ئەمڕۆ و داهاتوی لێبکرێت. ئەم ژنە پاڵەوانە ڕێچکە شکێنە، گەر لەژێر فشارو هەڕەشەشدا پەشیمان ببێتەوە ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئاوەکەی ڕشت .

لەزەینی مندا:
ساڵی ١٩٨٩ کاتێک لەگەڵ پێنج هەڤاڵمدا لە زیندانی تورکیا بەربوین و ڕادەستی ئێران کراینه‌وه‌ ، بەکۆمەڵێک هەڤاڵ و هاوسنگەری دێرینمان و شادبوینەوە، ڕۆح کرایەوە بەبەردماندا ، لە پێش ڕاپەڕین بنکە و بارگامان لە (گوندی بلەکێی) سەرسنووری کورد دابڕا، شەهیدی فەرماندە (مام ئاراس) هاوڕێی ڕۆژ و شەوانی ئەو ڕۆژگارەمان بوو ، ئەو لە تیپی ٢١ی کەرکوک خەباتی دەکرد و کوڕی بابەگور گوڕ بوو . شەوێک لەشەوان بەسەرهاتی سەیرو سەمەرەی زۆری بۆگێرامەوە ، کە لە ناوهێزی پێشمەرگەدا چ باسە ، ئەو شەوە باس لە سەر نێربازەکانی ناوهێزی پێشمەرگە بوو ، ئەوانەی لە ژێر ناوی پیرۆزیی پیشمەرگەدا چۆن حەزی نەخۆشیان تێردەکرد و جیهانی پاک و بێگەردیی پێشمەرگایەتیان لێڵدەکرد . باسی لەو کەسە ناپاکانە کرا، کە بەپشتێنەکانیان لە هۆتێل (ئازاد)ی شاری سەقز کوڕە هەرزەکارەکانیان هەڵدەکێشا بۆ ناو ژوورەکانیان بەدزیی خاوەن هۆتێل و کارمەندەکانەوە . باسی لە داوێنپیسی یەکێکی بۆکردین، کە کوڕێکی لوسکه‌له‌ی لە ژوورێکی ئەو هوتێلەدا ڕووتکردبووەوە ، لەباتی ئەوەی حەزی نەخۆشی تیا نقوم بکات، دانیشت بو بەدیارییەوە لەگەڵ قوڵپی گریان پێکی شەرمەزاری لێدەدا. لەمانە تێپەڕیی باسی (ڕ)ی کرد ، ئێستا وەزیرە و ئەندامی سەرکردایەتی پارتییە. ئه‌م ناموباره‌که نێربازه‌‌ کاتی خۆی لە شاری سنە و لەناوەندی شاردا لەسەر سۆفایەکی تەختە تەختیانکرد بو هەشتا شەلاقیان لەپشتی دا . بەردەوام بوو لە پڕدا خوالێخۆش بوو سەلاح کەرکوکی لەو لاوە هەڵیدایەو وتی : ئەی بۆ باسی (ب) خزمی مەسعود بارزانی ناکەن، کە لە گەڕەکی کوشتارگای شاری ئورمێ هەشتا شەلاقیان لێدا ، شەهید مام ئاراس وەڵامی دایەوەو وتی : بوختانی بۆ دەکەن شەلاقیان لێنەدا ، بەڵکو مەسعود بارزانی فریای کەوت تا بەر حەملەی شەلاق لێدان نەکەوێت ڕەوانەی ئەوروپای کرد.

هەرەسی هەڵوێستی خاتو سۆزان
لەبەرنامەیەکی (ڕەنج سەنگاویی)دا لە تەلەڤزوێنی کوردسات، (شێرزاد حەسەن) ڕووی کردە ڕەنج سەنگاویی و وتی: تۆ دەزانی ئەو کوڕەی کە بەدارلاستیک تەل دەگرێتە قاچی کچێکی لنگ ڕووت ، یان تیزاب بە جەستەیدا دەکات ، ئەوە خۆشی دەوێت نەک ڕقی لێیەتی، بەڵکو ئەنجامی ڕقەکەی دەست پێنەگەیشتەنەکەیەتی و بەوشێوەیە تۆڵەی لێ دەکاتەوە.
ساڵی ٢٠٠٠ ، بەتەنها و دور لە ماڵ و منداڵ لە ژوورێکی پچوکی سەنتەری شاری ئاراو له‌ سویسرا ژیانم بەسەردەبرد. لەبەر ئەوەی یەکشەممان کارم نەدەکرد ، جارجارە دەچوومە بنکەیەکی(یاری بلیاردو تۆپی دەستی) لەپشت ماڵەکەمەوە . کوردێکی تەمەن ١٧ ساڵەی لێ بوو ، پاش چاک و چۆنی و هەواڵ پرسین ، لەنێو جەرگەی قسەکانماندا کچێکی سویسری هاوتەمەنی ئەو کوڕە ، کەوتە قسەکردن و تکالێکردن لەگەڵی، پاشان پاڕانەوە و دەست بەگریان کردن.... ! کوڕەکە داوای لێبوردنی لێکرد و لە هەوڵی دەربازبوندابوو لەدەستی، منیش وتم : ئەوە چییە ؟ لەوەڵامدا وتی لە بەیانییەوە وازم لێ ناهێنێت حەزم لێینییە، ساردە ... پاشان کچەکە بەنابەدڵی و بەدەم هەنسکی گریانەوه‌ بێهیوا رۆیشته‌ ده‌رێ، لەپێش ئەوەی لەچاو ون بێت ئاوڕێکی توڕەئامێزی لە کوڕەکە دایەوەو پێی وت(...........) .
ئەم دوو نمونەیەی سەرەوە تەنها وەک گومان و ئاراستەیەکی ڕاستەوخۆ نییە بۆ سەر خاتوسۆزان ، لەبەر ئەوەی لای ئێمە گیانی شاڵاوبردن بۆ ژنان بڤەیە، وەکو ئەوەی دەیزانین ژیان ئاڵۆزە . ژیان ئاڵۆزە، پڕە لە پانتی سینەما، هیچ فلێمێک لەسەر ئەو پانتانە نابینرێت کە ژنی کورد پاڵەوانی بێت. ناشرینەکانی ناو که‌لتوری ئێمە بەهەناوی ژندا هەڵواسراوە، ئەوەی پیاو دەیکات ، گەر ژن بیکردایە ، ئێستا کۆمەڵگایەکی بێ ژنمان دەبوو . سۆزان بە من و هەڤاڵەکانم دەڵێت تیرۆریست. گەر بەو وشەیە ! ئەوەی ئەو مەبەستێتی و ژیانی دەپارێزێ ، با ئێمە دەرونمان فراوان بێت و بە دڵێکی لێبوردنەوە وەریبگرین . خاتو سۆزان ئازارمان دەدات ، بەڵام نازانێت من و هەڤاڵەکانم لە کوردستانپۆست فیدای ئەو ژیانەین کە خاتو سۆزان بەباریکی تردا لێکیدەداتەوە . ئەوە نەبوونی ئازادییە لەماوەی زیاد ساڵ و نیوێک پیاوسالارەکانی دەسەڵاتداری کورد ، وا لەخاتوو سۆزانی داماو دەکەن ڕۆژێک بە شێر و ڕۆژێک بەخەتا لەسەر پانتایی ڕۆژنامەکان ببینرێت . گریمان ئەوە بەرژەوەندی ژیانە خه‌ڵکی ده‌کاته‌ دوو ڕوو، ساتێک دەبێتە جەنگاوەریێکی نیشتمانی و ساتێکی تریش ده‌بێته‌ ترسنۆک و خۆبەدەستەوەدە. خۆ هێندەی چلکاوخۆر و ڕەبۆتەکانی دەسەڵاتدارانی کورد ، خۆویست و ترسنۆک و دەربار نیین . جنیوەکانی خاتو سۆزان دڵگیرە ، لەبەر ئەوەی بینیمان سیمای گۆڕین، کە ژنێک هەڵمەت دەبات لەپێناو ژیانێکی نادیاردا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە