لەندەن: درێژەدان بەچالاکیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
Thursday, 03/12/2009, 12:00
به‌مه‌به‌ستی درێژە دان بەکارو چالاکیەکانی کۆمیتەی پشتیوانی گۆڕان کەئەوکات سەرەتایەک بو کارکردنی گۆڕانخوازان ئەوسەرکەوتنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان للەبەرواری 17-10-2009 ئه‌نجومه‌نی لەندەنی بزوتنەوەی گۆڕان، کەبوەدرێژەپێدەری کاری هەڤاڵانیان, ئەوەبو لەکۆبونەوەیەکی چالاکواناندا بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌له‌نده‌ن،ئەنجومەنێک دروست کرا، بەئاگاداری زۆربەی هەوادارانی گۆڕان.
ده‌سته‌یەکی کاراوتۆکمە لە گۆڕانخوازان دەستنیشان کرا، بۆ پشتگیری و فراوانبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئایندهی عێراق وتەواوی پارێزگاکانی هەرێم عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی کوردانمان دەنگیان بەفیڕۆ نەڕوات و بێبه‌ش نه‌بن له خواسته‌کانیان و دەنگەکانیان یەک بخەین بۆ ئەوانەی ڕابردویان پاکەو لەهیچ گەندەڵیەک نەگلاون، هەر ئەوڕۆژەبڕیاردرا ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له له‌نده‌ن هەفتانە ڕۆژانی سێشەممە کۆبەنەوەکانی خۆی گرێبدات.لەکۆبونەوەی بەرواری 01-12-2009 دوای گفتوگۆکردن لەسەر ڕوداو پێشهاتەکان وبەرنامەڕێژی بۆداهاتو، لەهەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە 5 چالاکوان هەڵبژێردران بۆ بەشداری کردن لەهەڵبژاردنی بەرواری 13-12-2009 بۆ دروست کردنی ئەنجومەنی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان ،تاوەکو بتوانین له هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و دیموکراسیانه‌دا ئه‌نجومه‌نێکی ته‌ندروست و پڕ لەبۆچونی جیاواز ده‌ستنیشانبکرێت و له‌وێوه ده‌ستبه‌کار بین.هەربۆیە ئەنجومونی لەندەن دەست پێشخەری خۆی کرد بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆی، بەهیواین هەمو شارەکان پێش ناوەڕاستی دیسەمبەر 2009 نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن وەک ئێمە ڕەوانەی لیژنەی ئامادەکاری بکەن، بۆئەوەی هیچ شارێ بێبەش نەبێت.
هیوادارین گۆڕانخوازانی تەواوی بریتانیا بەشداری خۆیان هەبێ بەدڵ باوەڕو به‌دیدێکی شارستانیانهوە ئامادەیان هەبێ.
دەستەی ڕاگەیاندن
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان / لەندەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست