رۆژ لەلایەن دەوڵەتی توركەوە قەدەغە كرا
Monday, 23/11/2009, 12:00
پۆلیسی تورك لە ناوچەی بازیدی ئاگری خۆی لەبەردەم ناولێنانی كوردی رێستۆرانتێك بەناوی رۆژ رانەگرت. شەریف ئالكان بۆ ماوەی 2 سالە لە دوكانێكی خواردەمەنی دا كاردەكات، زانرا كە بە هۆی ئەوەی ناوی دوكانەكەی ناوە رۆژ، دووچاری گوشار و هێرشی پۆلیس بۆتەوە. ئالكان رایگەیاند: پۆلیس بەردەوام تانەدەن و دەپرسن ئەم ناوە لەكوێوە هاتووە؟، تۆ ریكلام دەكەی؟ ناوێكی دیكە نەبوو؟ ئالكان ووتیشی: من لەسەر ماشێنەكەی خۆم و دوكانەكەم ناوی رۆژم نویسبوو، بەلام پۆلیس هەفتەی رابردوو لەناوەندی ناوچەكە ماشێنەكەمیان راگرت و ناوەكەیان لێكردەوە.
بەم ووتانەی ئالكان ئیدی پێویست بە وتەی دیكە ناكات، تەنها ئەوە نەبێت كە دەولەتی تورك خۆی لەبەردەم ناوی كوردی دا راناگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست