هیرۆی برایم ئهحمهد نەخۆشخانەىهکی وهک ئهوهی ئوردن بۆ د.هۆرجۆنى هونەرمەند دەكاتەوە
Tuesday, 25/09/2012, 12:00
ئەو كاتەى كەنالى كەى ئێن ئێن جیگەى ئومێدى خەلكى بوو تیڤى هەموو ماڵەكان بەردەوام لەسەر ئەو كەناڵە بوو، خەلكى بەتامەزرۆیى سەیرى ئەو كەناڵەیان ئەكرد و بینەرى بوون. لە گەرمەى هەلبژاردنەكانى بەغدا بووین بەرنامەیەك پەخش ئەكرا بەرنامەى (بەڵگەنامە ڕەشەكان) یەكیك لە ئەلقەكانى ئەو بەرنامەیە تایبەت بوو بە ڕیكخراوى مناڵپارێز بو بینیى ئەو بەرنامەیە كلیكى ئەو لینكە بكە :
لەبەشیكى ئەو بەرنامەیە باس لە قازانجى ئەو پرۆژانە ئەكات كە هێرو بەناوى مندالپارێز وەرى گرتووە لە جیاتى لە خزمەتى مندالان خەرجى بكات كردویەتى بە بەخشیش و پێشكەشى نەخوشخانەى (موسسه الحسین للسرگان)ی كردوە ناوى هیرۆى ابراهیم ئەحمەد لە لیستى ناوى ئەوانەدایە بەخشیشیان بۆ نەخوشخانە كردووە بەكەورەیى ناویان نوسراوە ... لەكوردەوارى خومان ئەلێت تا مال پێویستى بیت بە مزگەوت حەرامە) ئەمە لەلایەك و لەلایەكى ترەوە ئەوە حال و وەزعى نەخوشخانەو سیستەمە تەندروستیەكەى خۆمانە.
بەهەرحاڵ من نامەوێت بچمەسەر ئەو باسە بەلام ئەوەى ئەو بەلگە نامە زۆر ڕەشانەى بیرهینمامەوە، که من بەهۆى نەخۆشێكمانەوە سەردانەى نەخۆشخانەى سالاسییمام كرد هەر كە چوومە ژوورەوە لە دوورەوە ناویك سەرنجى راكێشام كە بە سێ زمانى كوردى و كۆرى و ئینگلیزى نوسرابوو (ۆردى د.هۆرجۆن) كاتێك ئەم نوسینەم بینى سەر سام بووم ووتم تۆ بلێیت هۆرجۆن لە پارەى قوتى مناڵە كۆرییەكانى دزى بێت و كردبێتى بە بەخشیش بۆ منداڵە خێرنەدیوەكانى شارەكەم ؟ تۆ بڵێیت هۆرجۆن لە داهاتى پەخشى ئەو درامایەیەى كە بەهۆیەوە خۆى بە خەلكى شارەكەم ناساندو بووە جیگەى سەرنجى خاتوو هیرۆ برایم ئەحمەد وجێگەى سەرسامى وەزیرى تەندروستى كردبێتە بەخشش بۆ منداڵە نەخۆشەكانى ئەم نەخۆشخانەیە؟ یان هۆرجۆن لە سەردانەكەیدا ئەم نەخوشخانەیەى بەسەر كردبێتەوە و خوێنى خۆى بەخشى بێتە بەمنداڵە نەخۆشەكانى ئەم نەخۆشخانەیە؟ ئایا نەخۆشەكەى ئێمەش ئیستا خوینى مرۆڤێكى كۆرى بە جەستەیدا هاتووچۆ ئەكات ؟ ئەمانەو چەندەها پرسیارى تر هات بە مێشكمدا كە دلنیام تۆش چەندین پرسیارت لادروست ئەبێت بۆیە دەبێت بەرپرسانى تەندروستى بپرسین ئەم جناحە(ڕاڕەوە) بۆكراوە بەناوى ئەم كەسایەتییه؟ بۆیە ئێمە لەبەردەمى چەند ئەگەریكداین :
1-ئایا هۆرجۆن وەكو هیرۆ بەخشیشى پیشكەشى ئەم نەخۆشخانەیە كردووە ؟ ئەگەر وایە بڕى ئەو بەخششە چەندبووە و لەچیدا سەرف كراوە؟ تاوەكو ئێمەش وەكو ئێوە پێزانیمان بۆ ئەو بیگانەیە هەبێت لەبرى ستایش پەیكەرێكى بۆ دروست بكەین، بەلام ئەوكات ناكۆكى لەنێوان وەزارەتى تەندروستى ڕۆشنبیرى دروست بێت لەسەر دانانى پەیكەرەكە دواى چەند سالێك دادگا ئەو كێشەیە یەكلایى بكاتەوە ئەوكات ئەگەر دادگا داپەروەرانە بڕیاربدات دەبێت كیشەكە لەبەرژەوەندى وهزارهتی رۆشنبیرى یەكلایى بكاتەوە چونكە هۆرجۆن هونەرمەندە پێم سەیرە چ هونەرمەندێكى ئێمە لە نەخۆشخانەیەكى كۆریا ڕاڕەوێك كراوە بەناوییەوە ؟!
2- خۆ ئەگەر هۆرجۆن بەخشیشێكى پێشكەش نەكردوە كە (ئەم ئەگەرە زیاتر ڕیى تێدەچێت)چونكە جگە لەوەى هیرۆ بەخششى بە چەندین دەفتەر دۆلاردا بە هۆرجۆن لە بەرامبەر سەردانى بۆ سلێمانى ئەگەر هۆرجۆن نەك بەخشیشى مادى ئەگەر تەنها بوكەڵەیەكى پێشكەشى ئەو نەخۆشانە بكردایە لە رێگەى ڕاگەیاندنە زورناژەنەكانتانەوە زورناتان بۆ لى ئەدا و ئەتانكرد بەمنەت بەسەر نەخۆش و پزیشك و ستافى ئەو نەخوشخانەیەوە چونكە ئێوە ئەوە پیشەتانە بۆ بەرپرسەكانى خۆمان هەر بۆ ڕاگەیاندن خۆتان نمایش ئەكەن هەروەكو چۆن عیماد ئەحمەدى كۆنە وەزیرى تەندروستى و جیگرى حكومەتە فاشیلەكەى نێچیر لە جەژنى رەمەزاندا سەردانى نەخۆشخانەى منالانى كرد و بوكەڵەى بەخشیە مندالە نەخۆشەكان لە ڕاگەیاندنەكان كردتانە منەت بەدوور لەوەى بیر لە لایەنە مروڤایەتیەكەى بكەنەوە ..ئیتر بۆچى ئەم ڕاڕەوە دەكەن بەناوى هۆرجۆنەوە؟ تەنها لە بابى موجاملە و بێگانە پەرستى یەوە.
خوینەرى بەڕێز هەموو بینمان هۆرجون چەند كەسیكى هینابوو بەناو پزیشك بوون دەرزى ئاژەنینیان ئەكرد بۆ نەخۆش. سەرچاوەیەكى نزیك لەوەزیرى تەندروستیەوە باسى لەوەكرد هۆكارى ئەم سەردانە تەنها هەنگاوى یەكەم بوو بۆ كردنەوەى سەنتەریكى چارەسەر بەدەرزى ئاژەنین لە داهاتوودا لە سلێمانى واتە سەردانیكى بازرگانى بوو نەك خیرخوازى وەكو دەهۆڵیان بۆ لێدا..
ئەوەی پێویستە هەڵویستەى لەسەر بكەین نازانین نەخۆشخانەى سالاسیما چ پەیوەندیەكى بەدەرزى ئاژەنین و ڕاهێنانى سروشتیەوە هەیە؟ بۆیە دەبێت هەتا ماوین بلێین سڵاو لە عەقڵى ئەو وەزیرە خوێن سەوزەى بەو بڕوانامەیەوە دواى هەوا و هەوەس و ئارەزووى هیرۆ برایم ئەحمەد كەوتووە، بۆیە دوور نییە ماوەیەكى تر نەبینین مەلبەند راهێنانى سروشتى نەكرێت بە مەڵبەندى راهینانى سروشتى د.هۆرجۆن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست