کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی وقەوانێكی نوێ بەڵام سەیر

Friday, 24/02/2012, 12:00






پێش ماوەیەك پارتی یان راستتر ئەوەیە بڵێین بنەماڵە لە رَێگای فازیلی موتنییەوە بانگەوازێكی نوێ بەڵام زۆر سەیر وناخۆش بڵاو دەكاتەوە وریكلامی بۆ دەكات. یان لەوانەیە ماستاوچێتی وكلك لەقاندن بێت لەموتنی خۆیەوە بۆ مانەوە لەسەركردایەتی. چونكە سەركردایەتی تەنها شایانی بەرزانیەكانە.
بنەماڵە دەیانەوێت ئەوە بڵاو بكەنەوە كە لەم كوردستانە تەنها بنەماڵەی بەرزانی گرنگە, پیرۆزە وشایانی ریزە . ئەوەی لەبنەمالأە بێت ئینسانێكی كاریزما ولەحەدبەدەر بەتوانایە وشایانی ریزن وهەر وەها هەتاهەتایە شایانی دەسەڵات.ئەندامانی بنەماڵە بەبێخویندن وبێماندووبوون وبێشەهادە هەر لە قودرەتی خوای گەورە بەتوانا وگەورەن. چونكە باپیریان جەنەرَال بووە زۆربەی نەوەكان جەنەرَاڵن.بۆ وێنە جەنەرَاڵ مەسروور وجەنەرَاڵ مەنسوور. ئینجا میللەتێك جەنەرَاڵی وای هەبێت باكی لەچییە بابۆ خۆی بیر نەكاتەوە هیچ ترسێكی نەبێت وبابۆ خۆی بێخەم بخەوێت.ئەمەش یەكێ لەیار ویاوەر وبەختەوەرەكانی میللەتی كوردە خوێندنی باڵا ,شەهادەی بەرز زیرەكی وژیری وبەتوانایی عانەیە ناهێنێت وهیچ بەهایەكی نییە ئەگەر خاوەنەكەی لەبنەماڵە نەبێت.
ئەم بیرۆكەیە نابەجێ وناماقووڵە هەوڵێكە بۆ پیرۆز كردنی بنەماڵە وهەر وەها هەوڵە بۆ چەسپاندنی حوكمی عەشایری دواكەوتوو. ئەم بیرۆكە گەنیو وبۆنپیسە تەنها لەدەسەڵاتێكی گەندەڵی پیس دەوەشێتەوە وئەنجام دەدرێت. ئەم ریكلامەیە ئیهانەیەكی گەورە وئاشكرای میللەتی كوردە بەگشتی ئیهانەكردنی هەمو تاكێكی كوردە وهەروەها ئیهانەی عیلم وزانین ومەعریفەتە, ئیهانەی زانا ورَۆشنبیر وهەموو خوێندەوارانە.
هەندێ نوسەری تریش پێش موتنی هەوڵی گەورەتریان دا بۆ بەستنی بنەماڵە بە نەوەكانی پێغەمبەری ئیسلامەوە بۆ ئەوەی خەڵك كرَنۆشیان بۆ بەرێت وبیانپەرستێت وحوكمەكەیان بچەسپێنێت. بەڵام ئەم چەواشە ودرۆ شاخدارانە پووچەڵكرایەوە و سەرینەگرت. سەددامی دكتاتۆریش ماوەیەك خۆی بەوكارەوە خەریك كرد وشكستی هێنا. بنەماڵە دەیەوێت لەمەشدا شوێنپێی بكەوێت.
مستەفا ئەتاتۆرك بیرۆكەیەكی شۆفینی هەیە دەڵێت كە تۆ توركی كەواتە تۆ خۆشبەختی. بنەماڵەش دەڵێت تۆ لەبنەماڵەی كەواتە خواپێداوی,لەبنەماڵش نەبیت كەواتە تۆ بەدبەختیت. تۆ هیچ نیت دەبێ گوێرَایەڵ بیت وخزمەت بەئاغایان بكەیت.
موتنی ئەم باسەی لەكاتی بەسەرچوونی ماوەی حوكمی د.بەرهەم ورووژاند ولەكاتی خۆی برایەكی د.بەرهەم وەڵامی دایەوە وشانازی بەخۆیان وباوكیان دەكات.
من ئەم بابەتە زۆر گرنگ دەبینم نازانم بۆچی نووسەر ورَۆشنبیرانی كورد رَسوا وشەمەزاریان نەكرد وهیچ بایەخێكی پێنەدرا. ئایا قسەكانی موتنی بێبایەخ وبێبەها دەبینن؟ لەوانەیە. مەسەلەكە ئەوە نییە كێ باوكی حاكم یان دكتۆر یان پارێزە بێت بەرزە وكورَی جووتیار وكرێكار وبێكار هیچ نییە وهەقی ژیان وشانازیكردنی نییە. ئەمە ناعەدالەتی كۆمەڵایەتییە وزوڵمێكی گەورەیە ودەبێت هەوڵی گۆرَینی بدرێت. هەموومان مرۆڤین وداوای یەكسانی وكەرامەتی مرۆڤ دەكەین وكەسیش لەكەسیتر باشتر نییە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە