کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ مەرکی ناکامی کیومەرز

Friday, 13/12/2013, 12:00






بۆ نەمرین،
لەکاتێکدا هەموو ژیان بەشی فەحسێکی تەندروست ناکا.
بۆ نەمرین
کە تەمەن لەجەلسەیەکی کیمیاییدا کورت بکرێتەوە سەر خێرو سەدەقە.
بۆ نەمرین
کە وشە لە‌هێزی چوارەمی دەسەلاتەوە ،
بکەوێتە سواڵی هەزارەی بیستەمی بەزەیی.
کە جیاوازی نەبێ لە نێوان سەرنووسەرێكو ،
سەلکە توورێکی قوڕاوی.
کە جەنابی سەرۆک جیاوازی نەبێ لەگەل سەلکە پیازێک،
لە گریاندنماندا ،
لە شەپۆڕاندمان.
لێگەڕێ بە کۆی دەنگ دل بدەین بە مردن،
مردنێکی زیندوو.
بە کۆی رەنگ
گۆڕ بۆ مردن لێدەین
مردنێکی گۆڕ ون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە