ئاشنای ڕۆحەكەم
Monday, 03/02/2014, 12:00
ئاشنای ڕۆحەكەم گوڵی ئەوینـم
ئەی هاودەردی دڵ هاوسەری ژینـم
هەموو ساتێ تۆ لە هزرو هەسـتی
لـە نێو دڵَمدای تۆ خۆشەویسـتی
ئاشنای ڕۆحەكەم هاوبەشی خەمـم
چۆن بڵێم تەنیام كە تۆی هاودەمـم
بەڵام گەر ساتێ من دوور بم لە تـۆ
دەروون گڕ دەگرێ بە چەشنی پشكـۆ
ئاشنای ڕۆحەكەم ئەی هاوڕازی مـن
بەڵێ، هەر تۆ بووی گوڵ نیازی مـن
هاوسەری ئازیز خۆشەویسـتی دڵ
لەنێو باخی ژین تۆی تـاقانە گوڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست