کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆژەی ئامادەكراو بۆ كۆنفرانسی ئەنجومەنی بەڵێ بۆ دیالۆك

Wednesday, 29/06/2011, 12:00


ئاژانسەكان بەڕێزان...

وەك لای هەمووان ئاشكرایە بارودۆخی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكدایە كە پێویستی بە چاكسازیو گۆڕانكارى ریشەیی هەیە لەسەرجەم بوارەكاندا، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم لایەنەكانی كوردستان لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتییەوە پاش گفتوگۆو راویژ پڕۆژەى خۆیان پێشكەش كردووە و بەشى زۆری پرۆژەكان شایانی هەڵویستە لەسەركردن و جیبەجیكردنن، بەڵام لە زۆربەی پرۆژەكاندا ئالیەتی جێبەجێكردنی داواكارییەكان لاوازە و ناتوانریت بخریتە بواری پراكتیكەوە. هەر بۆیە لە 4/6 كۆبونەوەیەكی بەرفراوان ئەنجامدرابە دروشمی نابۆ توندوتیژی و داسەپاندنی بێ چارەیی بەڵێ بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموكراتیانە لە كۆبوونەوەكەدا زیاتر لە 24 پارتی و ڕێكخراوی مەدەنی و كەسایەتی ڕۆشنبیرو یاسای و ئەكادمی و پسپۆر لەبواری نەتەوەی و دیموكراتیدا ئامادەبوون .لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ پێش كەش كردنی كۆمەڵیك پرۆژە و بیرورا لەلایەن ئەو لایەنانەوە و گفتوگۆلەسەر ئالیەتی چارەسەركردنی ئەم كێشانە كرا.لە كۆتای كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنێك هەڵبژێردرا بەناوی ئەنجومەنی بەڵێ بۆ دیالۆك بۆ بەردەوامكردنی ئەم جۆرەخەباتانەو جێبەجیكردنی راسپاردەوبڕیارەكانی كۆبونەوە و ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی بەرفراوان .ئەنجومەنەكە كۆمیسیۆنێكی دیاریكردبۆ كۆكردنەوەی هەمووپرۆژەكان بۆ ئەوەی بتوانریت لە چەند خالیكی هاوبەشدا ریك بخریت و بكریتە یەك پرۆژەی گشتگیر و هەمەلایەن. ئەم رەشنووسەی ئیستا لە بەردەستی ئیوەی بەریزدا دەبینریت، پوختەی سەرجەم ئەو پڕۆژانەیە كە ئەنجوومەنی بەڵێ بۆ دیالۆگ لە ماوەی رابردوودا بە دەستی گەیشتووە و ریكی خستوون، كە سەرجەمی ئەو پرۆژانە بۆ چارەسەركردنی قەیران و رەوشى ناجیگیری هەرێمی كوردستان لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا یەكدەگریتەوە.
بەشی یەكەم :هەنگاوی هەنوكەی
1- سەرجەم ئەوانەی دەستیان هەبووە لە جولاندنی هیزی پیشمەرگە و سوپاو لەشكر وپاشان شەهیدكردنو ئازاردانی خۆپیشاندەران بدرێنە دادگاو بەپێى یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
2-لەراگەیاندنەكاندا كۆتای بەزمانی تەشیرو زبر بهێنرێت و كار بۆ پێشخستنی زمانی دیالۆگ و پیكەوە ژیان بكریت تا بتوانریت كێشەكان ئالۆزتر نەكریت و هەولی چارەسەری گونجاویان بۆ بدریت.
3- دیالۆك بەرفراوان بكرێت بەشێوەیەك تەواوی هێزولایەنەكان لە نوێنەری دەسەڵاـت و ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان و پارتیەكانی ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی پەرلەمان وڕێكخراوە مەدەنیەكان بەژنان ولاوانەوە لەگەڵ كەسایەتی ئەكادیمی، رۆشنبیر، كۆمەڵایەتی، ئایینی و نوێنەرانی جەماوەر لەهەر ناوچەیەكی كوردستان تێیدا بەشدار بن. ولەئەنجامدا پلاتفۆرمێكی هاوبەش لەنوێنەری ئەمانەهەمووی سازبكرێـت و كاربكات بۆ ڕاپەراندنی ئەم هەنگاوەستراتیجیانە .
بەشی دووەم :هەنگاوی ستراتیجی
A-لەبواری یاسایدا
1-یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانەكان لە هەرێمی كوردستان هەمووار بكرێتەوە چونكە خۆپیشاندان مافیكی ئاسایی و سروشتی هاوڵاتییە بەهەر شیوازیكی شارستانی ئەنجامی بدات پیویستە رێگری لێنەكریت.
2---پێداچوونەوەی پڕۆژەى دەستوورى هەرێمی كوردستانو هەمواركردنیو ئامادەكردنی بۆ ئەنجامدانی راپرسى.
3-_پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەریم و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان. پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆى پەرلەمان.دەبێت حە ێانەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان پارێزراو بێتو هیچ هێزێكی ئاشكرا یان دەمامكدار نەتوانن دەست بۆ هیچ پەرلەمانتارێك بەرز بكەنەوە بەبی بوونی فەرمانیكی یاسایی .
-4-رێكخستن لە ئەداو كارى پەرلەماندا بكرێت و هەلسوكەوتی پەرلەمانتار لەناو پەرلەمان سنوردار بكریت لە گەل ئەمەشدا نابیت لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمان ریگری لە هیچ جۆرە لیدوان و پرۆژەو پیشنیاریك بگیریت كە بە پیی یاسا و پیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەندام پەرلەمانەكان دەریدەبرن.
5--پڕۆژە یاسایەك بۆ رێكخستنی كارى كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم ئامادە بكرێت كە سەربەخۆیی كۆمسیۆنەكە زامن و دەستەبەر بكات هەروەها لیژنەی كۆمسیۆن و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە بكرێت.
6--پرۆژە یاسای رێكخستنی كاری حكومەت گەڵاڵە بكرێت، بەشێوەیەك كە پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس لەسەربنەمای خزمەتی نیشتمانی و پسپۆری رێكبخرێن و سەربەحكومەت بن.

-7--دووبارە یاسای سەرجەم وەزارەتەكان رێك بخرێتەوەو ئەو كەسانەی كە پلەی بەڕێوەبەرى گشتی بەرەو سەرەوەیان پێ دەدرێت لە لایەن دەستەی دەستپاكی دامەزراوی هەرێمەوە تەماشای دۆسیەی كەسییان بكرێت پیش بەخشینی پلەی بەریوەبەری گشتی یان هەر پلەیەكی تر.
8-یاسای رێكخستنی پارتەكان هەموار بكرێت و رێگە لەبوونی ئەو پارتانە بگیرێت كە "چەكدار، ئاسایش، هەواڵگری" تایبەت بە خۆیان هەیە و ریوشوینی یاسایی لە دژیان بگیریتە بەر تا ئەو كاتەی بنەبر دەكرین.
9-یاسای رێكخستنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ریكبخریت و ئازادی مافی تەواو سەربەخۆ بوونیان بۆ دەستەبەربكریت .
10هەمواركردنی تەواوی ئەوبەندومادەیاسایانەی كەبەزهنیەتی جیاكاری ڕەگەزی نوسراوەتەوەوەك -یاسای باری كەسێتی، رەگەزنامە، سزادان سەرلەنوێ رێكبخرێتەوە بەشێوەیەك كە هاوتایی رەگەزی بەبنەما بگیرێت.


11- پەیرەوكردنی پرەنسیپی كۆدەنگی (تەوافوق)سەبارەت بە چەند قانونێكی گرنگ وەك قانونی كۆمیسێۆنی باڵای هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستانداو دەستنیشانكردنی سەرۆك و ئەندامانی هەموو كۆمسیۆن ودەستەكانی ترلەكەسانی شارەزاو لێهاتووبێ لایەن .

12---پەلە كردن لە چاوگێڕانەوە بە هەردوو قانوونی ژمارە (3)و (4)ی ساڵى 2009 تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحیەكان، پێش سازدانی ئەو هەڵبژاردنە.
13- ـ پێداچوونەوە بەیاسای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحیەكان پیداچونەوەی تیدا بكرێت و بەو پێیە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی هەرێم بكرێت.
B- لە بواری دادوەریدا
1- دەسەڵاتی دادەوری تەواوسەربەخۆبێت و ڕێگەبگیرێت لەهەموودەستێوەردانێكی حیزبی و حوكومی لەسەر كاری دادوەری .

2--هەمواركردنی قانونی دەستەی داواكارى گشتیوكاركردنی تا بتوانێ ئەركەكانی سەر شانی بە باشى جێبەجێ بكات.
2- بنەماى دادپەروەرى كۆمەڵایەتی لە هەموو هەرێمی كوردستاندا بكرێتە پێوەر بۆ سەرجەم پلانەكانو كار بۆ چەسپاندنی ئەم بنەمایە بكرێت.
3- كاركردن بە پرەنسیپەكانی مافى مرۆڤ لە سەرجەم دامەزراوە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستاندا، هەروەها باشتركردنی رەوشى زیندانەكانو هەوڵدان بۆ دامەزراندنی وەرشەی كار لە ناو سەرجەم بنكەكانی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان.



C- لە بواری بەڕێوەبردن و نەهیشتنی گەندەڵی
1-پەلەكردن لە دامەزراندنی دەستەی دەستپاكی (نەزاهە)، لەگەڵ كاراكردنی دەستەی چاودێرى داراییو ئاشكراكردنی راپۆرتەكانی چاودێرى دارایی بە شێوەی دەورى.
2--هەنگاوی پراكتیكی بۆ گەڕاندنەوەی موڵك و مالأ وسامانی گشتی بەرفراوان بكرێت و بەبێ جیاوازی هەمووئەوكەسانەی هەتا ئێستا موڵكی گشتیان داگیركردووە لەگەڵ پێش كەش كردنەوەی موڵكەكەپێویستە قەرەبووی مادی بدەن لەبەرامبەرئەوەی كەماوەیەكی درێژ بێ مۆڵەت موڵكی گشتیان داگیركردووە .چونكە ئەو موڵكانە مافی گەلەو نابیت بۆ بەرژەوەندی تایبەت یان حیزبی بەكاربهینریت.
3--پەلەكردن لە دامەزراندنی ئەنجومەنی راژەیی پاش پەسەندكردنی قانوونەكەی، بە مەرجێك سەرۆكو ئەندامانی كەسانی شارەزاو بێ لایەن بن.
4---هەریەكە لە (سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم، سەرۆكی دەستەی دادوەرى هەرێم) كەسانی سەربەخۆو بێلایەن بن..
.
5--پلانێكی گونجاو بۆ ژینگەی كوردستان دابنرێتو هەوڵ بدرێت گەورەبوونی شارەكانو زۆربوونی ژمارەى دانیشتووانو كارگەكان، كاریگەرییەكی زۆر نەكەنە سەر ژینگەی هەرێمی كوردستانو ئاوی پیسی شارەكان بەبێ سوود لە شارەكان نەچێتە دەرەوە، بەڵكو دووبارە پاك بكرێتەوەو جووتیاران سوودی لێ ببینن.
6- مەرزەكانی پشكنین كاراتر بكرێنو دەزگاى كۆنتڕۆڵى جۆرى رۆڵى زیاتر بگێڕێت، هەروەها رێگە نەدرێت كەلوپەلى ماوە بەسەرچووو خراپ بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ساغ بكرێتەوە.
7-دابرادنی حیزب لە هەموودام ودەزگاكانی خوێندن و پێش خستنی خوێندكارلەسەربنەمای تواناسازی تاكەكان دور لە ئیمتیازی حیزبی .
8-هەوڵدان بۆ رێكخستنی كاروبارى زانكۆكانو زیادكردنی توانستی زانستی زانكۆكان، هەروەها رێگە لە بازرگانیكردن بە ناوی زانكۆى ئەهلى بگیرێتو هەموو زانكۆیەكی هەرێمی كوردستان لە توانستی زانستیدا بەهێز بكریت
9-بەفیڕۆ نەدانی داهاتو بودجەی هەرێمی كوردستانو خەرجكردنی بەشێوەیەكی شەفافتر، بە جۆرێك كە لە پرۆسەی بودجەدا تەنها كار بە پرەنسیپى زۆرینەی ناو پەرلەمان نەكرێت، بەڵكو دەبێت بودجە بە شێوەیەك مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت كە هەموو لایەنەكان بە ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمانو دەسەڵاتو جەماوەرى كوردستانیش باوەڕیان پێى هەبێت , پاشان لەلایەن سەرۆكایەتی هەریمەوە پەسەند بكریت.
10- مەرجداركردنی سەرجەم كۆمپانیا گەورەكانی وەك (كۆڕەك تیلیكۆم، ئاسیاسێڵ، نەورۆز تیلیكۆم...هتد) بەوەی كە كوالێتییەكی بەرز پێشكەش بە هاووڵاتییانی كوردستان بكەنو سودو قازانجیان سنووردار بكرێت و لە كاتی هەر سەرپیچیەك سزای یاسایی بدرین.
11- كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی كوردستانو رێگەگرتن لە قۆستنەوە و قۆرخكردنی بازاڕى ئازاد بۆ بەرژەوەندی تایبەتی، تاوەكو هاووڵاتییان بەگوێرەى داهاتیان بتوانن ژیانێكی ئاسودە دابین بكەن گرتنە بەری ریوشوینی یاسایی لە دژی ئەوانەی بازارەكان توشی هەلئاوسانی نرخ دەكەن.
.
12- باشتركردنی خزمەتگوزارى تەندروستی لە هەرێمی كوردستان هەروەها دروستكردنی نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستی و دابینكردنی پزیشك لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان .
13-پەلەكردن لە هەمواركردنەوەی یاسای بیمەی كۆمەڵایەتیو دابینكردنی دڵنیایی بۆ كرێكارانی كوردستانو بەرزكردنەوەی ئاستی ژیانو گوزەرانی كرێكاران.
14-گرنگی دان بە گەنجان لەریگەی دابین كردنی سندوقی هاوكاری و شوینی نیشتەجی بوون لەلایەن حكومەتی هەریمەوە بۆ ئەو گەنج و لاوانەی كە پرۆسەی هاوسەركیری پیكدەهینن .
15-گرنگی دان بە بەسالاچووان و پەك كەوتووان و نەوجەوانان لە ریگەی دابین كردنی سندوقی هاوكاری و خانەی نیشتەجی بووون لە لایەن حكومەتی هەریم و و قەدەغەكردنی دیاردەی سوالكردن.
16- سەرجەم سەندیكاكان سەربەخۆبكرین و بەرنامەو پیرەویكی تەندروستیان بۆ ریك بخریت تا لە و چواچیوەیەدا كارو خزمەت بە ئەندامەكانیان پیشكەش بكەن .
17-ڕێگەگرتن لەكوشتن و سوتندنی ژنان و بەڕێوەچوونی توندوتیژی دژبەژنان ولەبواری جێبەجیكردندا كاربكرێت بۆ سزادانی بەئاشكرای ئەوكەسانەی كەدەستیان هەیە لەكوشتنی ژناندا یان هۆكارن .
D- لەبواری ئازادی ڕادەربڕین و پێشخستنی كاری مەدەنی وڕێكخراوەی
1- هەڵگرتنی هەمووئەو ئاستەنگیانەی كەڕێگرە لەبەردەم پێشخستنی خەباتی مەدەنی و ئاواكردنی كۆمەڵەو رَیكخراوی مەدەنی .
2- ەبێت بە كردەیی سنوورى ئازادی رۆژنامەوانی فراوانبكرێتو لە یەكلایكردنەوەی كێشەكان پەنا بۆ یاسای رۆژنامەوانی ببرێت

3- ڕیگەكردنەوەلەبەردەم ئازادی ڕادەربرَین و هەڵگرتنی هەمووئەو فشارو سانسۆرانە كەلەسەر ئازادی بیروڕاو بەڕێوەدەچێت .سەربەستكردنی هەمووجۆرە چالاكییەكی مەدەنی و جەماوەری و دیموكراتیانە بۆ دەربڕینی نارەزای و خۆپیشاندان .
4- كاراكردنی كاری ڕۆژنامەوانی كۆتای هێنان بە گرتن و زیندانیكردنی كەسانی ڕۆژنامەوان .


E- لەبواری ئابوری :
1-وەزارەتی پلاندانان كاراتر بكرێتو سەربەخۆ بێت لە داڕشتنی ستراتیژی ئابوورىو كۆمەڵایەتیو...هتد لە هەرێمی كوردستاندا.
2-گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ بە جۆرێك كە قەرزی كشتوكاڵى باشتر رێك بخرێتو سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بە شێوەیەكی یەكسان بە هەموو لادێكانی هەرێمی كوردستان لە پیناو باشتركردنی بەرهەم و داهاتیان
3بوژانەوەی بەرهەمی كوشتوكاڵی خۆماڵی و ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان لەجیاتی گەورەكردنی شارەكان

F- لەبواری پرسی نەتەوە
1-لەسەرئاستی ئیراق و باشوری كوردستان كاربكرێت بۆ بەدەست هێنانی ئەو مافەنەتەوەیانەمان كەبەهەڵواسراوەی ماوەتەوە بەتایبەتی چارەسەركردنی كێشەی كەركوك وناوچەدابڕاوەكان
2-پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیراقدا خاوەن ئیرادەیەكی سیاسی نەتەوەی یەكگرتووبن و كاربكەن بۆ دەستەبەركردن و جێگیركردنی مافەنەتەوەی و دیموكراتیەكانمان لە دەستوردا .
3-لەسەرئاستی هەرچواربەشی كوردستان كاربكرێت بۆسازدانی كۆنفرانسێكی نەتەوەی لەپێناوی ئاواكردنی یەكێتی نەتەوەی و پاراستین ئاسایشی ودارشتنی ستراتیجیەتێكی نەتەوەی دیموكراتیانە.


بەشی سێهەم:
1- ئەم پلاتفۆرمە ئەركە هەنوكەیەكانی خۆی لەماوەی كەمتر لە سێ مانگدا جێبەجێ بكات.و ئەركە ستراتیجیەكانی لەماوەی 6 مانگدا تەواودەكات .
2-ـ ئەم پلاتفۆرمە حكومەتێكی كاتی كەهەموو لایەك رازی بكات ئەركدار بكات بۆ ئەوەی هەتا پێش 30-12-2011 ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنێكی خاوێن بكات و ئەو بڕیارو راسپاردانەی كەپلاتفۆرمەكە گەڵاڵەی كردوون پێكی بهێنێت. بەمەرجێك ئەوكەسانەی ئەركداردەكرێن بۆ وەزارەتەكانی(پێشمەرگە ،داد ، ناوخۆ، دارایی و ئابووری) كەسی سەربەخۆبن .
ـ3- ئەم پلاتفۆرمە هەتا ئەنجامدانی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەكان و پەسەندكردنی ئەنجامەكان كارەكانی بەردەوام دەبێت و پاش بەئەنجام گەیاندنی ئەركەكانی لەلایەن خودی پلاتفۆمەوە هەلدەوەشینریتەوە.

لەگەلأ سڵاو رێزمان
ئەنجومەنی بەڵێ بۆ دیالۆگ

26-7-2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە