کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وەڵامێک بۆ بەناو هاوڵاتیەکی کەرکوکی یەوە

Wednesday, 12/12/2012, 12:00


بەڕێز کاکی هاوڵاتیە کەرکوکی یەکە لەڕێکەوتی٠٢/١٢/٢٠١٢بابەتێکتان لە کوردستان پۆست بڵاو کردۆتەوە لەژێر ناونیشانی(نەجم کەرکوکی وپیاوەکانی،کەرکوکیان خوارد) هەرچەندە ئەوکەسەی ناوتان بردوە لەبابەتەکەتان ئەڵێن گوایە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە پاش ڕوخانی ڕژێم ئەوانەی لە کوردستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ کەرکوک خاوەنی هیچ نەبون بەڵام ئێستا زۆربەی زەویی یەکانی کەرکوکیان فرۆشتوە ،دیارە جەنابتان زانیاری یەکانتان بەهەڵە نوسیوە تەوەلەبارەی ناوبراوەوە منیش وەک کەسێک کە خەڵکی ئەم

شارە و زۆر لە نزیکەوە کاک نەجم کەرکوکی باش ئەناسم بۆیە بە پێویستم زانی وەڵامێکتان بدەمەوە هەرچەندە بە داوای لێبوردنەوە ئەگەر کەم وکوڕی لەنوسینەکەمدا هەبێ چونکە من نوسەر نیم وەک جەنابتان و کاک نەجم یش بێ ئاگایە لەم وەڵامەی من بۆ تۆ .

١- نەجم کەرکوکی خەڵکی شاری کەرکوکەو کەسێک بوە لە ساڵانی هەشتاکان خاوەنی گڵابە و سەیارە و خانوی خۆیان بوە ، ئەوە نەبوە وەک تۆ ئاماژەت پێکردوە خاوەنی یەک دینار نەبوبێ.

٢-هەمومان ئەوە ئەزانین کەوا شۆراو دوو بەشە بەشی سەوز و بەشی زەرد واتە شۆراوی بەشی پارتی وشۆراوی بەشی یەکێتی.لە هەربەشێکیان لایەنێکیان زەوی بەسەر هاوڵاتیان و خەڵکانی خۆیان دابەشکردوە بەڵام نازانم بۆچی کەس باسی بەشی سەوز ناکات.

٣-کاتێک باس لە ٥٠ دۆنم زەوی ئەکەن گوایە دراوە بە پارێزگار ئەوەش دورە لە ڕاستی یەوە بەڵکو ئەوە لە سەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دراوە بە(دەزگای شەهیدانی کەرکوک) بۆ ئەوەی بدرێ بە کەس وکاری ئەنفال وشەهیدان.

٤-باسی پارکی باباگورگور ئەکەن ئەوەش هیچ پەیوەندی لەدوور ونزیکەوە بەناوبراوەو نی یە بەڵکو ئەوە عائیدی (ئیدارە محلیەی) کەرکوکە بۆ زانیاریتان.

٥-باسی عقیدێک ئەکەن ئەوەش نەدراوە بەشەخسی ئەو عەقیدە بەلکو لەکاتی خۆیدا ناوبراو نوێنەری دەزگایەکی حزبی بوە و بۆ جەماعەتی ئەو دەزگایە زەوی وەرگرتوە پاشان دابەشکراوە بە سەریاندا نەوەک درابێ بەخۆی یان فرۆشتبێتیان.

ڕاستە لەوکاتانەدا نەجم کەرکوکی سەرپەرشتی ئەو بەشەی کردوە بەڵام جگە لە خەڵکی بێ لایەن و لایەکانی تریش و هەمووکەس لە دام ودەزگاکانی پارتی لەو بەشە سودمەند بون هەر وەک چۆن لە بەشی سەوزدا خەڵکی یەکێتی سود مەندبوە ئەم زەوی یانە دابەشکراون نەک فرۆشرابن لەلایەن نەجم کەرکوکی یەوە ،بەڵام ڕەنگە ئەوکەسانەی وەریان گرتوە بۆخۆیان فرۆشتویانە زۆربەی بەرپرسانی شاری کەرکوک ئەو زەویانەیان وەرگرتوەو ناویان هەمووی لای نەجم کەرکوکی پارێزراوە کە کێن و چەند پارچە زەویان وەرگروتە بەڵام خۆ کاک نەجم کەرکوکی مەسئولی ئەوان نەبوە تا بتوانێ ڕێگریان لێ بکا لە فرۆشتنی، .کاکی نوسەر من پێم خۆشبو جەنابتانیش بوێرانە بتان توانی بایە بەناوی خۆتانەوە ئەم بابەتەتان

باسکردایە بەڵام ڕەنگە ناحەقیشتان نەبو بێ کە ناوی خۆتان نەبردوە ڕەنگە ئێوەش کەسانێک بن چەندین پارچە زەویتان وەرگرتبێ و فرۆشتبێتانەوە ،یان لەبەر ئەوەی ئەتان ناسێتەوە ئەمانەی جەنابتان لەم کاتەدا باسی ئەکەن جێگای شەرمە چونکە هەر هیچ نەبێ ئەوە بۆ ماوەیەکە گرژی کەوتۆتە نێوان کورد و بەغدا و نەجم کەرکوکی و کوڕەکانی بەرامبەر بەو دوژمنە وەستاونەتەوەخۆ ئەگەردوژمن بێت و بێنە ناو کەرکوکەوە جیاوازی هیچ کوردێک ناکەن وەک کاتی ئەنفالەکە تەنانەت لە ئێوەش. بۆدڵنیا یتان هەقی وایە لەم ڕاستیانە باشتر بکۆڵنەوە بۆ ئەوەی زانیاری دروست بڵاو بکەنەوە نەوەک زانیاری چەواشە کردن و تۆمەت دروست کردن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە