به‌ياننامه‌ى ژماره‌يه‌ك له مامۆستا و كارمه‌ندانى كۆليژى ته‌كنيكى سلێمانى
Monday, 25/11/2013, 12:00
1693 بینراوە
به‌رێز - وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستيي
به‌رێز- ليژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان
ئێمه‌ى ژماره‌يه‌ك له مامۆستايان و كارمه‌ندانى كۆليژى ته‌كنيكى سلێمانى ، كه هه‌ر يه‌كێك له ئێمه خاوه‌نى چه‌ندين سالَ خزمهتين له بوارى په‌روه‌رده وخوێندنى باڵادا، به‌ڵام به داخه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ندين هه‌فته‌يه ده‌رگاى زانكۆ و په‌يمانگاكان كراونه‌ته‌وه به رووى قوتابيانى خۆشه‌ويسته, به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى نيگه‌رانى ئێمه‌يه كه ئه‌م سالَ جياواز له ساڵانى پێشوو به بريارى ميزاجى و شه‌خسي هه‌ندێ بهربرسي نا به‌ربرس كۆليژه‌كه‌مان ههلَوهشێنراوهتهوه به بێ ئه‌وه‌ى پرس و رامان پێ بكه‌ن سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش دوو كۆليژ و چه‌ندين به‌ش كراوه‌نه‌ته‌وه له هه‌مان بيناى پێشودا كه ته‌نها بۆ يه‌ك به‌ش زانستي گونجاوه نه‌ك بۆ دوو كۆليژى جياواز ئه‌مه سه‌ره‌راى نه‌بوونى تاقيگه و هۆلَى خوێندن و ژوورى پێويست بۆ مامۆستا و وانهبيژهكان. كه دلَنياين كردنه‌وه‌ى ئه‌م كۆليژانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێ به ناو مامۆستا و بێ ئه‌وه‌ى ته‌نها جارێكيش بير له به‌رژه‌وه‌ندى قوتابيان بكه‌نه‌وه, چونكه سالانى پێشوو ته‌نها يه‌ك بينامان هه‌بوو بۆ پێنج به‌شي زانستييى كه چه‌ندين جار توشي كێشه‌ى نه‌بوونى هۆلَ و تاقيگهمان هه‌بوو كه زۆر جار په‌نامان بۆ دام و ده‌زگاكانى تر بردوه بۆ ئه‌وه‌ى وانه‌ى پراكتيكى بلَينهوه ياخود زۆر جار هۆلَهكانى پهيمانگاى ته‌كنيكى سلێمانيمان به‌كار ده‌هێنا كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ى زۆرى بۆ قوتابيان و ته‌نانه‌ت مامۆستايانيش دروست ده‌كرد, به‌ڵام زۆر به داخه‌وه سه‌ره‌راى چه‌ندين كێشه و گرفتى خوێندن كه‌چى بۆ ئه‌م سالَ دوو كۆليژ و چه‌ندين به‌ش كراونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ى ته‌نها يه‌ك ژووريشيان بۆ دابينكرابێت، لهگهلَ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا چه‌ندين جار سكألامان بردهۆته به‌رده‌م سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى به‌ڵام بێ سودد بووه، ئيستا ئێمه‌ى مامۆستايان و كارمه‌ندان به پێ ميزاجى هه‌ندێ كه‌س دابه‌ش كراوين به‌سه‌ر ئه‌و دوو كۆليژدا بێ ئه‌وه‌ى لهگهلَ پسپۆرى وحهزهكانماندا بگونجێن، لهگهلَ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا تا ئێستا ئه‌و دوو كۆليژه نه راگرى بۆ دانراوه نه ياريده‌ده‌رى راگرى بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌راى هێنانى هه‌ندێ به‌ناو مامۆستا كه گۆمان له خۆيان وئه‌خلاق و بروانامهكانيان ده‌كرێت، بۆ نمونه هه‌ندێ كه‌س له پهيمانگاى ته‌كنيكى سلێمانيه‌وه هێنراون كه گۆمان له بروانامهكانيان ده‌كرێت هه‌روه‌ها هه‌ندێ به ناو ئه‌و مامۆستايانه چه‌ندين جار به هۆى كارى بهدرهوشتيانهوه سزا دراون له په‌يمانگا ته‌كنيكى سلێمانى و لهكارهكانيان دوور خراونه‌ته‌وه نمونه (ح)، ئيستا ئه‌و جۆره خه‌لكانه به نيازن راگرايه‌تى كۆليژ وه‌گرن, هه‌ندێكى تريشيان كۆنه بهعسييين و شانازى به خۆيانه‌وه ده‌كه‌ن كه كاتى خۆى له به‌غدا چۆن ههلَس و كهوتيان كردووه له‌گه‌ل ده‌زگاكانى موخابه‌رات و ئه‌مندا, به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى نيگه‌رانى ئێمه‌يه ئه‌و به ناو مامۆستايانه ده‌ست رۆشيتووترين كه‌سن له سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى، بهبريارى هه‌ندێ كه‌س خۆيان گۆاستۆته‌وه بۆ سه‌ر ميلاكى كۆليژه‌كه‌مان، هه‌ربۆيه لێره‌وه راى دهگهينين بۆ هه‌موو لايه‌ك كه ئێمه وه‌كو مامۆستايان و كارمه‌ندانى كۆليژ بۆ ناره‌زاى دهربرين په‌نا بۆ هه‌مموو لايه‌ك ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى چيتر يارى به موقه‌ده‌ساتى مامۆستا و كارمه‌ندان نه‌كرێت و ده‌زگاكانى خوێندنى باڵا له خهلَكانى كۆنه به‌عسي و خهلَكانى بهدهرهوشت پاك بكرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه په‌نا بۆ كارى مه‌ده‌نى وياساى دهبهين.
نه‌فره‌ت له‌و خهلَكانهى كه ده‌زگاكانى خوێندنى باڵا بۆ كارى بهدرهوهشتى به‌كارده‌هێنێت.
ژماره‌يه‌ك له مامۆستايان و كارمه‌ندانى
كۆليژى ته‌كنيكى سلێمانى