بەڵى بۆ ئازادى ڕادەربڕین(پێنج ملێون دینار بۆ ئازادكردنى ڕۆژنامەنسێك بەكەفالەت)
Saturday, 28/03/2009, 12:00
1847 بینراوە
لەپێناو بەرگرتن لەو هەوڵانەى كە ئەمڕۆلەلایەن دەسەڵاتدارنى كوردی یەو هەوڵى بۆدەدرێت بۆ بەرتەسككردنەوەى مەوداكانى ئازادى بیروڕا و بەبیانوى جۆربەجۆرەوە ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژنامەكان ڕاپێچى دادگاكان دەكەن , دەستەیەك لەڕۆژنامەنوسان وڕۆشنبیرانى شارى دەربەندیخان كۆبونەوەیەكیان ڕیكخست و پشتگیرى ماددى و مەعنەوەى خۆیان بۆ ڕۆژنامەى هاوڵاتى ڕاگەیان و هاوكات پشتگیرخۆیان بۆ (حسێن لەتیف) دوبارەكردەوە كە لەسەر نوسینى بایەتێك لە سەرچۆنێتى سەرفكردنى بودجەى دەربەندیخان لە ڕۆژنامەى (ڕۆژنامە) دا بڵاوى كردبوەو لەلایەن قائیمقامى قەزاى دەربەندیخانەوە بەتۆمەتى چەواشەكارى و تشهیركردن ڕەوانەى دادگا كراو پاشان دادگاى دەربەندیخان بە ماددەى (9) لە یاساى ڕۆژنامەنوسیى ئیفادەیان لێوەرگرت و بە بڕى (5 ملێون دینار) بەكەفالەت ئازادكرا تاڕۆژى دادگایكردنەكەى .
بەڵێ بۆ ئازادى ڕادەربڕین
لەپێناو ڕێگرتن لەو هەوڵانەى كەبەردەوامە بۆ سنورداركردنى ئازادى ڕادەربڕین وە بەر تەسك كردنەوەى بیرى ئازاد لە ڕێگەى نوسینەوە، ئێمە وەك دەستەیەك لەڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانى شارى دەربەندیخان سەرەڕاى یەكخستنى دەنگمان بۆ فەراهەمكردنى پانتاییەكى تەندروست بۆ دەربڕینى ئازادانەى بیروباوەڕ، هاوكات پشتگیرى ماددى ومەعنەوى لەڕۆژنامەى (هاوڵاتى) دەكەین وداواكارین دادگاكانى كوردستان بەیەك چاو سەیرى تاكەكانى كۆمەڵگەبكات و هیچ كەسێك لەسەروى یاساوە دانەنێت، ئەمە جگەلەوەى پشتگیرى خۆمان دوپاتدەكەینەوە بۆ ڕۆژنامەنووس (حسێن لەتیف) كەبەهۆى نوسینێكەوە لەسەر چۆنێتى سەرفكردنى بودجەى دەربەندیخان لەلایەن قائیمقامى دەربەندیخانەوە ڕوبەڕووى دادگا كراوەتەوە وبەكەفالەت تاڕۆژى دادگاییكردن ئازادكراوە، لەو ڕوانگەوە ئەزمونى دیموكراتى وئازادى لەكوردستاندا بەهۆى دەربڕینى ئازادانەوە جوانتر دەبێت و دەپارێزرێت.
دەستەیەك لەڕۆژنامەنووسان وڕۆشنفكرانى دەربەندیخان