پ ك ك سیفەتی شۆڕشگێڕیی لە کوردستان پۆست وەرنەگرتوە تا لێی بسەنێتەوە
Tuesday, 06/09/2011, 12:00
بڕیاری ئاگربهستی یهکلایهنهی پهکهکه و پژاک، بڕیارێکی شۆڕشگێرانه و زیرهکانه نییه
ئەمە دەقی ئەو مانشێتەیە کە لە سایتی پڕخوێنەری کوردستان پۆست بینیم،هەڵبەتە ویستم کلیکی لەسەر بکەم تا زیاتر دەربارەی ئەم مانشێتە بخوێنمەوە ،تیبگەم کە مەبەست لێی چییە وە بۆچی ئەم بڕیارە لەپێش هەرشتێکدا شۆڕشگێڕانە نی یە پاشان زیرەکی نی یە؟لێ مەخابن تەنها مانشێتێک بو هیچیتر بەڵام لەراستیدا هەق وابوو شڕۆڤەی کوردستان پۆست لەوبارەیەوە لەژێر مانشێتەکە هەبوایە تا باشتر لە مانشێتەکە تێبگەیشتینایە.
لەڕاستیدا مانشێتێکی بەوجۆرە لە هەرشوێنێکی تر یان دەزگایەکی ڕاگەیاندنی تر لەوانەیە گومان دروستبکات لە مەبەستی ئەودەزگایە یان ئەو ناوەندە ڕاگەیاندنە، لێ لە دەزگایەکی وەک کوردستان پۆست بە باوەڕی بەندە لە باش تێنەگەیستن لە هەڵوێستە سیاسی یەکان و پراکتیکیە کانی پ ك ك و پژاک نزیکترە ،چونکە کوردستان پۆست لە ڕابوردودا سەلماندوێتی کە دەزگایەکی ئازاد و نەتەوەیی یە هەر ئەم خاڵە بەهێزە گرنگترین هۆکاری گرێدراوی ئێمە و ئەم دەزگایە یەوەک نوسەرێک کە نوسینەکانم تەنها لەم ناوەندە بڵاو دەکەمەوە، ئەم جۆرە ڕەخنەیە لەگەڵ ئەوەی کە چەکوشێکی قورسە ناهەقی یەکی پەلە ئامێزیشە باشتر وابوو پێش هەرشتێک ڕەوشی سیاسی ناوچەکە بەگشتی پاشان واتای ئاگر بەست و شێواز و هەڵسوکەوتی ئەو دو هێزە لە کاتی ئاگر بەستدا باش بدرایەتە تێگەیشتن ئایا ئاگر بەست لە پراکتیکی ئەم دو هێزەدا چی دەگەیەنێت؟
لەسەر ئەو بنەمایەی کە پ ك ك تەڤگەری ڕەخنە و ڕەخنەداینە لەهەمانکات ڕەخنە خاڵی هەرەبەهێزی گەیشتنی ئەم تەڤگەرەیە بەو قۆناغەی کە ئەمڕۆ وەک فایناڵ یاخود یەکلای کردنەوەی چارەسەری یەکجاری پرسی کورد ڕێبەرانی ئەم تەڤگەر پێناسەی دەکەن ئەم چەکوشە وەشاندنی ڕەوایە، چونکە تەڤگەری ئازادی پ ك ك نەبونی ڕەخنە وە ڕەخنەداین وەک خالی کاریگەری سەرنەکەوتنی شۆڕش و سەرهەڵدانەکانی ڕابوردوش دەینێت، لێ بەکار بردنی وشەی شٶڕشگێڕانە نی یە هێشتا تاریکە، پێویستی بە ڕۆشنکردنەوەی باشتر هەیە هە تاێبگەین ئایا سیفەتی شۆڕشگێڕی بوون لە دیدی کوردستان پۆستەوە چی یە؟ئایا ئەوڕەوایەتی یە شۆڕشگێڕی یە کێ دەیدا و لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ئایا ئەگەر تەڤگەرێکی وەک پ ك ك و پژاک بڕیارەکەیان شۆڕشگێڕی نی یە کەواتا لە سیفەتی شۆڕشگێڕی دابڕان و ئیدی بوونە خۆفرۆش؟یاخود ئەم وشەیە کاردانەوەیەکی لەجۆری یان هەموشتێکم دەوێت یان هیچ کە بۆتە کلتورێکی کۆمەڵایەتی سادە زیاتر شتێکیتر نی یە.
پ ك ك لە مێژووی گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا خاوەنی موداخەلەیەکی مێژوویی شۆڕشگێڕانەیە بەبێ دودڵی و گومان تەواوی باوەڕێم،لەسەر ئەوبنەمایە کە گەلی کورد بەشێکی کاریگەری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی یە و لە مێژووی خۆیدا کۆمەڵێک ڕەنجی پیرۆزی داوە لەپێناو پێشخست و سەرخستنی دا،خاکی پیرۆزی هیلالی زێڕین و وڵاتی ڕۆژ کەبە یەکەمین لانکی مرۆڤایەتی ناسراوە ،وەک دایکێکی میهرەبان مرۆڤایەتی پێگەیاند و پەروەردەی کرد و لەئێستاشدا لە کەسێتی ئەوگەلەو ڕۆڵەکانیدا گەورەترین سوکایەتی بە مرۆڤایەتی دەکرێت .بۆیە سەرهەڵدانی تەڤگەری ئازادی کورد بە ڕێبەرێتی پ ك ك سیفەتی شۆڕشگێڕی خۆی لە گەلی کورد مرۆڤایەتی وەرگرتوە نەک لە کوردستان پۆست لە شەخسی پ ك ك دا گەلی کورد بۆتە ئیرادەو هێز ئەم خاڵەش هەرگیز پ ك ك وەک هێزەکلاسیکەکانیتر ناکاتە پارتی پارتان بەڵکو دەیکاتە پارتێک کە گەلی لێبێتەوە تەواوی نرخ و هێز و ئیرادەکەی لەدەست دەدات چونکە راستینەی پ ك ك بەگەل بونێتی ،لەڕێکخستەبونی ئەودا گەل دینامیکی هەرەبەهێزە تەنانەت موراد قەرەیەلان دەڵێت گەلی کورد ٣٥ ساڵە پ ك ك بەخێو دەکات ،هیچ کاتێکیش پ ك ك نەیوتوە و نەیتوانی وە خوێنی شەهیدەکانی بکاتە منەت بەسەر گەلەوە بەڵکو هەردەم وەک دینامیکێکی بەهێزی ڕۆحیەتی بەرخۆدان و قارەمانێتی گەلی کورد و عەشقی ئەوگەلە بۆئازادی لەسەریدواوە و هەردەم نە لە خۆی و نە لەکەس قەبوڵ ناکات ئەو دینامیکە لە هەرشت نرخدارتر و پیرۆزە بەفیڕۆ بدات.
لەسەر ئەوبنەمایەی کە پێش هەرشتێک بمناسیت ئەوکات ڕەخنەم بکە یان لەگەلم بە باشتروایە کە لە واتای ئاگر بەست لە پراکتیکی تەڤگەری ئازادی تێبگەین ئەوکات بڕیار بدەین زیرەکانەیە یان هەڵەیە ؟
ئاگر بەست لە پراکتیکی هێزی گەریلای تەڤگەردا سێ جۆرەو بە بەرگری ناوزەند دەکرێت، چونکە گەلی کورد شەڕی بەرگری ڕەوا دەکات بەپێی جارنامەی گەردونی مافی مرۆڤی جیهانی هەڵسوکەوت دەکات،جۆری یەکەم پێی دەوترێت بەرگری ڕەوای پاسیڤ،جۆری دووەم بەرگری ڕەوای ئاکتیڤ،پاشان جۆری سێیەم بەرگری ڕەوای گشتی لە تەواوی ئەم جۆرە بەرگریانەدا هێز گرنگ دەبینرێت بەجۆرێک هەستیارنە دەخرێتە پراکتیکەوە کە ماهیەتی شەڕی پارتیزانی لەدەستنەدات ،واتە بچوکترین دەستەی گەریلا کاریگەرترین گورز بە کەمترین قوربانیدان پێکبێنێت،لەمخاڵەدا هێزی گەریلا تەواو پێچەوانەی دوژمنە کە بەهێزێکێ زەبەلاحەوە خۆیدەدات بەگۆڕەپانی شەڕدا و گەورەترین گورزی بەردەکەوێت نمونەش ئەم هێرشانەی ڕابوردی سپادۆڕاوەکەی ئێرانە بۆسەر چیاکانی قەندیلی پیرۆز،بەڵام جۆری بەرگریەکەی تەڤگەری ئازادی لە جۆری سێیەمە کە دەبێتە بەرگری ڕەوای گشتی هەڵبەتە ئەمجۆرە لەگەڵ جۆری دووەمدا لێک نزیکن بەرگری ئاکتیڤ لە کاتی نزیکبونەوەی هێرشی هەمەلایەنە و فراوانی دوژمندا لەوئامانجانەدەدات کە دوژمن ئامادەکاری بۆ هێرشی فراوانی لێوەدەکات ،لێدانی فەرمانداری سوپای پاسداران و کوشتنی کۆمەڵێک لە فەرماندارەکانیان لە دەوروبەری دۆڵەکورکە جۆرێکی ئەم پاراستنە ئاکتیڤەیە ،هەرچی جۆری پاراستنی پاسیڤە بە وەڵامدانەوەی هەرچی هێرشێکی دوژمنە لەقۆناغی ئاگربەستدا کەواتا لە هەرسێجۆری ئاگربەستەکەدا هێزی گەریلا لە ئامادەباشی تەواو دایە و هێزی خۆی لە کات و ساتی گونجاودا کاریگەرانە دەخاتە گەڕ و ئاگر بەست بەواتای چەکەکانتان فڕێدەن و پاڵی لێبدەنەوە ئیتر هیچ نابێت نایەت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت گەریلا ٢٤ سەعات گەریلایە و هێزی پاراستنی گەلی کوردە.
لەڕەوشی ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هێزەداگیرکەرەسەردەستەکانی ئێران سوریا تورکیا و جیهانی یەکانی بەریتانیا ئەمریکا دژایەتی خۆیان بۆ گەلی کورد ڕاگەیاند،ئەوگەردەلولە کە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوینی گرتەوە لەڕاپەڕینی گەلان ،ناوچەکەی مەحکوم بە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ستاتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوین کردوە کە دەکرێت دەرفەتێکی مێژوویی هەرە مەزن بێت بۆ گەلی کورد، بۆیە پێویستە هێزە سیاسیەکان هەستیارانە لەم ڕەوشەدا هەڵس و کەوت بکەن ،تەڤگەری ئازادی کورد پێویستە ئەوهێزەکەهەیەتی وەک ئەنەرژی یەکی کاریگەرە بپارێزێت و لە کاتی گونجاو و کاریگەردا بەکاری بێنێت لەهەمان کات لە هاوکێشەسیاسیەکانی ناوچەکەدا سیاسەتی خۆی بداتە قبوڵکردن و جێگیر کردن ،لەکاتێکدا ئەمریکا بەئاشکرا لە ڕێگای وتە بێژی سوپاکەی جێفری بیوکئانن لە بەغدا داوادەکات سەرانی باشور دژی پ ك ك بجەنگن و پ ک ک وەک تەڤگەرێکی تیرۆرستی لەقەڵەمدەدات و ئامادەیی هاوکاری کردنی تورکیا بۆ لەناوبردنی دەدات ،لە هەمان کات دەیەوێت سازشکاری یەکانی خۆی لەبەرامبەر ئێران لەسەر پشتی کورد هاوسەنگ بکات ،هەروەها لە شەڕی نێوان پژاک و ئێراندا قازانج بکات بەوەی کە لەهەردولا لاوازبوون لە بەرژەوەندی ئەوە ،ئەمە لە کاتێکدا لە ئایدۆلۆژیا ی پژاک نەک بیمنەتە بەلکو وەک تیرۆریست بێشەرمانە ناویدەبات پەیامی ئاگربەستی پژاک پێش هەرکەس بۆ ئەمریکایە کە بێشەرمانە سیاسەت بەگەلی کوردەوە دەکات دەنا سوپا دۆڕاوەکەی ئێران لەماوەی یەک مانگی ڕابوردودا یەک هەنگاو نەیتوانی وە پێشڕەوی بکات و بەسەدان کەسی لێکوژراوە ،بەواتای کە پژاک لەڕوی سەربازی و هێزەوە ئەگەر بەردەوامی بداتە شەڕ ڕێژەی ڕاکردن لەبەرەکانی جەنگ لەڕیزی سوپا دۆڕاوەکەی ئێراندا دەگاتە ١٠٠ ئەوەندەی پایەگاکەی سەردەشت ،لەڕاستیدا بەری ڕەنجی گەلی کورد و دینامیکیەتی ئەوگەلە دەبێت بکەوێتە خزمەت چارەسەری وسەرخستنی گەلی کوردەوە نەک ئەوسیستەمە کەلە لۆزانەوە تائەمڕۆ یاری بەچارەنوسی گەلی کورد دەکات لەم هەل و مەرجە نوێ یەشدا هەوڵدەدات گەلی کورد جارێکیتر بخاتە دەرەوەی ستاتۆ نۆێکەی ناوچەکە،بۆیە ئەوبڕیارە هەم شۆڕشگێڕانەیە و هەم زیرەکانه
سهرنجی کوردستانپۆست: ئێمه لهم بارهیهوه و بۆ وهلامی ئهو بهڕێزه له نووسینێکدا سهرنج و وهلامی خۆمان دهدهینهوه. سوپاس بۆ رای رهخنهگر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست