کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ترسی تاڵەبانی لە ڕاگەیاندنی سەنگەر گواستنەوەی یەکێتی بۆ ناو پارتی

Monday, 07/03/2011, 12:00





تاڵەبانی لەساتی ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەکەی لەگەڵ مسعود بارزانی مەرگی یەکێتیی نیشتمانیی لەڕێککەوتنەکەدا ئیمزاکرد.ڕێککەوتننامەی ستراتیژی هەنگاوی یەکەم وداکوتانی یەکەم بزماربوو لەلایەن تاڵەبانیەوە بۆ ئەو تابوتەی بۆ یەکێتی سازووئامادەکراوە،بەمەرگی یەکێتی لەسەر دەستی ئەندازیاری هەڵوەشانەوەی پارتە کوردیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان مێژووی خەباتی زیاتر لە٣٥ ساڵەی یەکێتی گەورەترین وکاریگەرترین حیزبی مێژووی تازەی میللەتەکەمان دەهاویژرێتە زبڵدانەوە ،گەورەترین سووکایەتی وئیهانە بە هەزاران شەهیدی ڕۆڵەی ئەم میللەتە ئەکرێت و قوربانیدانی چەندین ساڵەی هەمووچین وتوێژێکی ئەم میللەتە بەهەدەر دەدرێ لەپێناو مەرامی تایبەتی تەنها بنەماڵەیەك کەپێی دەڵێن بنەماڵەی تاڵەبانی

لێدوانەکانی تاڵەبانی لەپاش ئیمزاکردنی ئەوڕێککەوتنە هەر لەنیشاندانی پەشیمانی لەجیابوونەوەکەی لەمەلای باوکی مسعودو ناوبردنی بە تەنها هەڵەیەك کەلەژیانی سیاسیدا ئەنجامی دابێ،هەروەها بۆجارێکی ترو لەچاوپێکەوتنێکی گوڵاندا ئەوەی دابەگوێێ هەمووماندا کە تەبایی خۆیی ومسعود بەیەکێك لەسەروەریەکانی ژیانی خۆی ئەزانێ،تاڵەبانی ژیانێکی دوورودرێژی سیاسی بردۆتە سەروو یەکێکە لەڕێویەکانی ئەو بوارە هەمووقسەیەکی دەبێت بەهەند وەربگیرێ ولەکات وساتی خۆیدا مەبەستە شاراوەکانی پشتی ئەم لێدوانانە ئاشکرا بکرێت،تاڵەبانی هەروەك چۆن کەمال کەرکوکی بەپیاوێکی گێل ونەزان لەقەڵەمدا هەمان شیکردنەوەی بۆ کەسایەتی سەرکردایەتیەکەی خۆی هەیە کەلەجێگەی خۆیدایە ،تاڵەبانی تەنها کەسێك کەهەمیشە بەگومانەوە لێێ ڕوانیوە کۆسرەت ڕەسوڵە ئەویش لەبەر بیرتیژی وزیرەکی نا لەبواری گەمە سیاسیەکاندا کەلەناو یەکێتیدا کەس ناتوانێ شان بدا لەشانی بەڵکو نیگەرانی وگومانەکانی لەکۆسرەت بوونی نفوزێکی زۆرێتی لەناو یەکێتی بەتایبەتیش لەناو هێزی پێشمەرگە،ئەمەسەرەڕای بوونی نفوزی زۆری نەوشیروان مستەفا بەتایبەتی وسەرکردەکانی تری گۆڕان لەناو هەمان هێزدا کەڕێگرن لەبەردەم پیلانەکانی تاڵەبانی

بەرەو بردنی چارەنوسی یەکێتی بەئاقاری تواندنەوەی لەناو پارتی دەچێتە پاڵ خیانەتە نەتەوەییەکانی تری ناوبراو وئەوانەشی بەشداری لە وپیلانەدا ئەکەن کە لای تاڵەبانی بوونەتە جێگەی متمانەوتائێستاگفتوگۆی لەگەڵ نەکردوون،بەڵام یەك ڕاستیش هەیە کەدەبێ باس بکرێ ئەوەیە هەر لەسەرەتاوە ئەم بەناو سەرکردایەتیانەی تاڵەبانی لەو پەڕی گەوجێتی وبێ ئاگاییانەوە بووە هەر کاتێك داکۆکیان لەم ڕێککەوتنە کردبێ،تاڵەبانیش بەمەبەست هەموویانی دەستکراوە کردووە لەزیادکردنی سەروەت وسامانیان لەسەر حسابی میللەت بەڵکو تەنانەت ئاسانکاری وهەندێ جار پاداشتیشی کردوون،

تاڵەبانی ئەمڕۆ زیاتر لەهەمووکاتەکانی تر ژیانێکی ئاڵۆزو پڕ مەترسی بەسەر دەبات دەنا ئەمڕۆ لەبەیانی درەنگ تر دەبوو بەلای تاڵەبانیەوە بۆ هاتنە سەر شاشەی ڕاگەیاندنەکانی وخوێندنەوەی بەیانی یەکەم وکۆتایی یەکێتیی ،ترسێك لەڕاگەیاندنی وترسێك لەکۆتاییهێنان گەر بەژیانی نەبێ بە بەیان کردنی بەلاغێکی سەربازیبێت کە بەمانشێتێك تیا دەنوسرێ گوزەشت ئاغای تاڵەبانی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە