کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەرۆکێک مردوی ناو پێخەف! ئەوی تریان ماوە بەسەرچو!

Tuesday, 18/06/2013, 12:00

2252 بینراوە


لە یەک دو ساڵی رابردو بۆماوەیەکی دورودرێژ، میدیا کوردیەکانی وڵات سەرقاڵی ئەوە بون، کە یەکێ لە سەرکردەکانی یەکێتی قبولی بونی وێنەی مەلا مستەفا ناکات لە هۆڵی پەرلەمان! کەچی ئیمرۆهەمان سەرکردایەتی یەکێتی هەوڵی مانەوەی سەرکردەیەکی مردوی ناو جێگا دەدا لە پۆزشنەکەی، نەک هەرئەوەش بریاریان داوە بکرێ بە بە سەرۆکی لیستی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان!
لەو وڵاتانەی کە یاسا سەروەرە، هەر مرۆڤێک لە هەر پۆزشنێک بێت کە بو بە مردوی سەرجێگا، پۆزشنەکەی کراوە دەبێ بۆ کاندیدێکی ترو لە هەمانکاتدا هەر مافێکی یاسای هەبێ دەیدرێتیو دوای خۆشی ئەو مافە دەدرێ بە خێزانەکەیو منداڵەکانی ئەگەر نە گەیشتبن بە تەمنی یاسای بالخ. بەڵام لە هیچ یاسایەکوعورفێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیە مرۆڤێک مردوی ناو جێگا بێت هەر بە سەرۆکی بمێنێتەوەو بکرێ بە سەڕۆکی لیست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵات.
ئەم هەڵوێستەی سەرکردەکانی یەکێتی بەبێ شک لەبەر ئەوە نیە کە زۆر دڵسۆزی سەڕۆکەکەیانو، زۆرخۆشیان دەوێ ،یان لەبەر ئەوەیانە بێهودە تامەزرۆی چاوپێکەوتنی دەکەن، بەڵکو ئەو هەڵوێستە لەوە سەرچاوەی گرتوە پێیان وایە سەرۆکەکیان زۆر خۆشەویستە لە ناومیللەت وە پێگەی جەماوەری بەهێزە، وە ئەگەر ناوی ئەو لە سەری لیستەکە بێت ئەوا زۆرترین دەنگ دەتوانن بە دەست بهێنن بۆ سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکانو مانەوەیان لە دەسەڵات بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە شەخسیەکانو زیادکردنی سەرمایەکانیانو بە تایبەتیش بەدەستهێنانی پارەی وشکە لە دەرامەتەکانی نەوت.
سەرکردایەتی یەکێتی خۆی لەو راستیە دەدزێتەوە کە سەرۆکەکەیان پێگەی جەماوەری لەق بوە وە هێزی جەماوەری جارانی نەماوە، بەهۆی هەڵوێستە سیاسیە دۆراوەکانی بە درێژای بیست ساڵی رابردو چ لە سەر گۆرەپانی سیاسی هەرێم وە چ لەسەر گۆرەپانی سیاسی عیراق، بۆ ئیسپاتکردنی ئەوراستیە، لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق ، تاڵەبانی خۆی هاتە شارۆچکەی کۆیەو دەستی بە بانگەشکردن کرد بۆ لیستەکەیانو کۆبونەوەی راستوخۆی ئەنجامدا لەگەڵ خەڵکی ئەو شارۆچکەیە، دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەو شارۆچکەیە دەریخست کە یەکیتی نەیتوانیبو سەرکەوتو بێت سەرەرای بانگەشەی راستەوخۆی تاڵەبانی بۆ جەماوەری ئەو ناوچەیە، کە ئەمەش بو بە هۆی تورە بونی تاڵەبانیو بڕیاردان بە دەستکاری کردنی ئەندامانی مەڵبەندی کۆیە. ئەم ئەزمونە لە شاری هەولێر خۆی دوپاتکردەوە لە هەمان هەڵبژاردن.
هەڵبژاردن لەژیانی سیاسی میللەتو پارتە سیاسیەکان پرۆسەیەکی زۆرگرنگە، بەکورتی دەبێتە بریاردەر لە ئانیدەی وڵاتو ئایندەی ژیانی سیاسی هەر پارتێک کە ئامادەیی خۆی دەربریوە بەشەداری لەو پرۆسەیە بکاو هوڵی ئەوە بدا پارتەکەی هەنگاوێک زیاتر بەرەو پێشەوە ببا، بۆیە لە ماوەی کەمپەنینی هەڵبژاردنەکان چ کاندیدەکانو چ سەرۆکی لیستەکە دەبێ هەوڵو کۆشسی خۆیان چر بکەنەوە بە پەیوەندی زیاتر لەگەڵ میللەت بۆ گەیاندنی پەیامەکانو پەیمانەکانیان، بێگومان ئەوەش پێویستی بە کۆبونەوەی جەماوەری دەبێ کە راستەوخۆ کاندیدەکانو بەتایبەتیش سەرۆکی لیستەکە دەبێ گوتاری سیاسی خۆی بە میللەت رابگەیەنێ لە رێگای ئەو کۆبونەوە جەماوەریانەو میدیا. هەروها ئەو جۆرە کەمپەینە پێویست دەکا لە رێگای تەلەفزیۆنو رادیۆ لە رێگای پەخشی ژیاو سەرۆکی لیستەکە بکەوێتە قسە کردنو پەنجە درێژ کردن بۆکێشە هەرە گرنگەکانی میللەت، جارەکردنیان، دەستنیشانکردنی ئالیاتیەکان و پەیرەو کردنیو لە بنمێچێکی کاتی دیاری کراو، سەرەرای هەمو ئەوانەش رون کردنەوەی ئەوەی کراوە لە ماوەی حوکمی ئەوانداو دەستکەوتەکانیان بۆ میللەت چی بوەو چۆن زیاتر گەشەی پێدەدەن. باشە پرسیار لێەرەدا ئەوەیە، کە سەرکردەیەک توانای جوڵەو قسەکردنی نەبێ،ئایا سەرکردایەتی یەکێتی بە وەکالەت یەکێ دیاری دەکا بۆئەوەی بەو دەورە گرنگە هەستێ و وێنەکەی ئەو لە سنگی خۆی قایمبکا؟
هەمو لایەک لەسەر ئەوە کۆکن کە سەرۆکی هەرێم هەقی یاسای نەماوە خۆی بۆ جاری سێهەم هەڵبژێرێتەوە، سەرەرای ئەوە سەرکردایەتی ئەو پارتە پێداگری لەسەر پێچەوانەی ئەوە دەکەن، بەڵام هەر نەبێ ئەوەی سەرکردایەتی پارتی دەیکا بۆ سەڕۆکێکی زیندوە، کەچی ئەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەیکا بۆ سەڕۆکێکی مردوی ناو پێخەفە!




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)