وەڵامێك بۆ گۆڤارى ڕێگا
Saturday, 10/07/2010, 12:00
نامەوێ بچمە ناو باسكردنى كارو كاریگەرى میدیاى ئازاد و چونیەتى دروستكردنى هوشیارى تاك و دەستەڵاتى چوارەم , هەر بە زمانێكى سادە و دور لە شیكار كردن و خوێندنەوەى ئەو دیدارەى گۆڤارى ڕیگا كە لە ژمارە (28)ى 5ى حوزەیراندا لە لاپەڕە(18)دا لەسەر (داناى ئەحمەد مەجید) بڵاو كراوەتەوە , من ئەو ڕۆژە بۆ چەند كارێك چومە لاى دواى تەواو بونمان ,وتیان گۆڤارى ڕێگا هاتوە بۆ چاو پێكەوتنت , دو كورى گەنج هاتن ژورەوە و من داواى یارمەتیم كرد كە بڕۆم چونكە هیچ پەیوەندى بە منەوە نەبو كاك دانا وتى پێم خۆشە تۆش دابنیشى گوێت لێمان بێت , بەدەر لەو چاوپێكەوتنە زۆر بیرو ڕا ئاڵو گۆڕ كران كاك دانا وتى (هیوادارم بە ئامانەتەوە هەموو شتەكان وەك خۆى بڵاو بكەنەوە من كاتى خۆى ووتم ئامادەم لە پێناو كاك نەوشیروان و مام جەلال خۆم بە كوشت بدەم , كە بڵاو كرایەوە كاك نەوشیروانەكەیان بڵاو كردبوەوە مام جەلالەكەیان بڵاو نەكردبوەوە كە بیستمەوە وتم بابە ئێستاش هەر ئامادەم وەزۆربەى پێشمەرگەى ئەو كاتەش ئەم ئامادەییەنى تێدا بووە) مەبەستى كاك دانا ئەو كاتە بوە واتا باسى لە زەمەنێكى تر دەكردوەپێى وتن تەسجیلەكەت كوژاندوەتەوە وتیان بەڵێ وە ئەو قسەیەش بۆ بڵاو كردنەوە نەبو تەنها ویستى بڵێ كەوەك خۆى بڵاوى بكەنەوە وەك نمونە باسى كرد, چونكە لە ئێستادا داناى ئەحمەدمەجید لە ناو بزوتنەوەى گۆڕاند كار دەكات , وەدواى ئەوەش بەدەر لە دیدارەكە , وە هەر لە نێوان خۆماندا باسى ئەوەمان كرد ئەكرێت كەسێك ببێتە سمبول یان ڕێگایەك بۆ بەرگرى كردن لە نەتەوەیەك , وە چەند جار دوبارەى كردەوە كە ئێستە خزمەت دەكات لە ڕێگەى بزوتنەوەى گۆڕانەوەو هەڵسوڕاویكى بزوتنەوەى گۆڕانە وە زیاتر باس لە سستم م یاسا كرا وەك لە كەسێتى (من بەلامەوە سەیرە ئەو دێڕە كراوە مانشێت) چونكە زۆر دێڕى جوانتر وترا ئەكرا ئەوانە بكرانایەتە مانشێت ئەمە وەك ڕاى خۆم ئەڵبەت گۆڤارى ڕیگا یەكێكە لە گۆڤارە باشەكان , هیوادارم بەهەڵە خوێندنەوە بۆئەم دێڕە نەكرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست