کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێنەری مه‌سعود بارزانی خەریکی کڕینی چەکە

Monday, 27/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی جێگری وه‌زيری پێشمه‌رگايه‌تی (ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان) ئه‌وه‌ی دركاند، كه‌ پێش هه‌فته‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر فه‌ريق شيروان عه‌بدوڵره‌حمان ياريده‌ده‌ری سه‌ربازیی مه‌سعود بارزانی به‌ نوينه‌رايه‌تی سەرۆکایەتیی هەرێم سه‌ردانی چيك و چه‌ند وڵاتێكی ديكه‌ی ئه‌وروپی كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی كڕينی چه‌كی قورس و سوك و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازیی بۆ پارتی .
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ فه‌ريق شيروان ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ راسته‌ نووسراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێیه‌، واتە بەبێ ئاگاداری شێخ جەعفەری وەزیری پێشمەرگە، ته‌زويری كردووه‌، چونکە ته‌نها ئه‌و چه‌كانه‌ بۆ پارتی ده‌كڕێت نه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌!
سەرچاوەکە ئه‌وه‌شی باسكرد،‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌وی وه‌ك نوێنه‌ری خۆی ده‌ستنيشان كردووه‌ تا ماوه‌ی ٣ مانگ بايی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار چه‌كی جۆراو جۆر له‌ چيك و ئۆكرانيا و دوو وڵاتی ديكه‌ بكڕێت بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
شيروان عه‌بدولره‌حمان به‌و فرۆكه‌يه‌ی کە بارزانی بە تایبەتیی سەردانی پێدەکات، ئەمیش ئەوەی بەکار هێناوە بۆ سەفەری ئەم جارەی، سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، ئەمەش بۆیە لە یەکێتیی ساردراوەتەوە، چونکە پێناچێت تا سەر يه‌كێتی و پارتی وه‌ك هاوپه‌يمان به‌يه‌كه‌وه‌ بمێنن، پارتی به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌ ته‌سليمی ئۆپۆزيسۆن ده‌بێت نه‌ ماوه‌ش ده‌دات يه‌كێتی له‌وه‌ زياتر به‌ ئاره‌زووی خۆيی پارتی ئيحراج بكات به‌رامبه‌ر به‌ شه‌قام و ئۆپۆزيسۆن، چونکە ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی و بۆ یەکلایی کردنەوە دەبێت به‌ چه‌ك كۆتايی بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە