کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داخستنی قوتابخانه‌ی بالیه‌ی سلێمانی و ئه‌گه‌رێکی تر بۆ له‌ باربردنی شار

Thursday, 11/12/2014, 12:00







له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی داخستنی قوتابخانه‌ی بالیه‌ی سلێمانی نه‌بووم ؛ هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وڕۆژه‌ بووم که‌ (خانه‌ی ئۆپێرا) ش له‌سه‌ر ئه‌م بسته‌ خاکه‌ دابمه‌زرێت ، نه‌ک چاوه‌ڕوانیه‌که‌م به‌ڵکو خه‌ریکه‌ ته‌واوی ئایدیاڵه‌کانی بوون به‌ شار له‌ده‌ست ده‌ده‌ین ..هه‌ر له‌ بنه‌ ماکلتوری وفه‌رهه‌نگیه‌کان وبه‌ ته‌واوی شار تیرۆرایز ده‌کرێت ...

یه‌کێک له‌وئه‌گه‌رانه‌ی که‌ بۆدروستبوونی شار گرنگه‌ بوونی فه‌زای گشتی و بایه‌خدانه‌ به‌ بواری په‌روه‌رده‌و چاندنی تۆوی چه‌شه‌کردنی به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بی وهونه‌ریه‌کان و دروستکردنی دنیایه‌ک که‌ هونه‌ر به‌گستی و (بالیه‌) به‌تایبه‌تی که‌ تێیدا ره‌وتی ئاسایی خۆی وه‌ر بگرێت و شته‌کان به‌ چاکی بڕۆن نه‌ک هه‌لومه‌رجی له‌ ناکاو(گواری) وه‌کو هه‌بوونی سته‌مکاری و ژیان له‌ژێر سایه‌ی هه‌لومه‌رجی جه‌نگو تیرۆرکردندا وه‌کو جیهانێکی ئاشناو نۆرماڵ وێنابکرێت وکردار نواندن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئایدیاکان له‌وانه‌ ئایدیای فه‌زای گشتی به‌رئه‌نجام و کاریگه‌ری نیه‌ ..

هه‌وڵ وکۆشش و وزه‌و ڕه‌واجی ژیانی گشتی و مه‌ده‌نی بێ مانا ده‌بێت و به‌هه‌ر ده‌ڕوات وه‌کو جۆرێک له‌ژیان به‌ڵام ژیانێکی بێ ئامانج و بی به‌رهه‌م و هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ دروستکردنی فه‌زای گشتی بێ ماناو له‌وه‌همێک زیاتر نابن ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وئایدیایه‌ به‌جدی وه‌رنه‌گیرێت و هه‌وڵنه‌درێت (actualize) به‌ که‌تواری بکرێت .چونکه‌ دروستکردنه‌وه‌ی مرۆڤ و ئه‌تمۆسفێری ژینگه‌ی کلتوری و سیاسی که‌ ڕیشه‌که‌ی وا له‌و دیدو عه‌قڵ و دنیابینی مرۆڤه‌کاندا ئه‌ڵقه‌یه‌که‌ ڕووبه‌رێکه‌ له‌ نیوان مرۆڤ وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی بایۆلۆژی که‌ خاوه‌نی پێداویستی سروشتیه‌و وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی سیاسی که‌ خاوه‌نی عه‌قڵه‌و له‌م ڕووه‌وه‌ پێداویستیه‌کانی سنوری حاڵه‌تی سروشتی بوونی ئه‌وده‌بڕن و به‌ره‌و مه‌مله‌که‌تێک له‌ودیوبونی سروشتیه‌ وه‌ بووه‌..

هه‌روه‌کو چۆن ئه‌رستۆ له‌ کتێبی (سیاسه‌ت) دا ده‌ڵێت: " هه‌رکه‌سێک که‌ده‌رباره‌ی وڵات وماهیه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌که‌له‌ جۆره‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ بکات . سه‌ره‌تا ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ دێته‌ سه‌ڕێمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌بنه‌چه‌وه‌ ماهیه‌تی شار چیه‌ ؟ چونکه‌ له‌ئێستادا له‌وباره‌یه‌وه‌ ناکۆکیه‌ک هه‌یه‌ که‌ ئایا ئه‌وکارانه‌ی که‌ به‌ناوی وڵات جێبه‌ جیده‌کرێت ، فه‌رمانڕه‌وایانی سته‌مگه‌ر بن یان ده‌سته‌یه‌کی به‌هێز هه‌وساری ئه‌ووڵاته‌یان گرتۆته‌ ده‌ست .(1) که‌واته‌ به‌م مانایه‌ به‌ر پرسیاریش ده‌بن چونکه‌ هه‌ر ئه‌رستۆ ده‌ڵێت : " هه‌رکه‌سێک به‌ هۆی سروشتیه‌وه‌ نه‌ک به‌د به‌ختیه‌وه‌ شاری نر بێت یان زۆر خراپه‌ یان زۆر چاکه‌ ... یان ئاژه‌ڵه‌ یان خودایه‌ ..' .

کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌و وه سفه‌ی فره‌ بکه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ که‌تواریه‌کانیان فره‌ جۆرن و چڕبوونه‌وه‌ن له بۆته‌ی جیاوازی بۆچوون و بیروباوه‌ڕیاندا (2) و به‌م جۆره‌ش له‌ سه‌ر ئه‌سته‌ جیاوازه‌کان ڕای گشتی ده‌بێته‌ پێویستی به‌ڵام من ده‌مه‌وێت بزانم کوان ئه‌و(به‌ناو چالاکانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خه‌مخۆرانی ڕای گشتی و مۆڵتی کوڵتوراڵه‌کانمان به‌ موفاره‌قه‌وه‌) ؟؟؟!!! تابزانین کامیان بینه‌ری به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌کانن؟ یان چالالکی مه‌ده‌نی له‌م به‌ناو شارانه‌ی هه‌رێمدا به‌ ته‌نها ڕۆژنامه‌ نووس و مڤاهه‌ره‌ چیه‌کانن پێیان ده‌وترێت چالاکی مه‌ده‌نی ؟ نه‌ک هاوڵاتیانی ڕاسته‌ قینه‌ و به‌که‌رانی بواری کلتوری ...

هه‌روه‌کو عه‌لی حه‌رب " له‌ باسی کۆتاییه‌کان" دا ؛ ده‌ڵێت :" گومانی تێدانیه‌ شوناسی ژیار پرسیاری خۆی هه‌یه‌وله‌وانه‌شی ده‌کات که‌ پاسه‌وانێتی و ئه‌وانه‌شی ئه‌و به‌ر پرسیارییه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری لێبکه‌ن (...). (3) شوناسنامه‌ی به‌هێزو چالاک شوناسنامه‌یه‌ک نیه‌ که‌ سێک هه‌بێت یاخود پێی ببه‌ خشرێت (...) یاخود باشتره‌ بڵێین بونیادێکه‌ به‌رده‌وام بونیاد ده‌نرێته‌وه‌ ؛ به‌تایبه‌تی له‌کاتی گه‌یشتن به‌قه‌یرانه‌کان و که‌وتنه‌ نێو بنبه‌سته‌کانه‌وه‌ (4) ئه‌مڕۆش له‌ گه‌ڵ شۆڕشی ته‌کنیکی و ته‌جه‌لیاته‌کانی له‌ به‌ جیهانی بوونی ئابوری و به‌زانستی کردنی کۆمه‌ڵگا؛ ژیان و بارودۆخمان ئه‌مه‌یه‌ : ئێمه‌ له‌وه‌ ئه‌ترسین شوناسنامه‌و هۆش و ڕۆشنبیتریمان تووشی داگیرکردن و بڕین بێت (5) ترس ئه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌ندێک ده‌بێته‌ هۆی داهێنان و بۆ به‌شێکی تریش خۆخه‌ڵه‌تاندن وه‌کو ئه‌نتۆنی گیدنز ده‌ڵێت : " ژیان بۆ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌ مه‌ترسی ده‌وره‌ دراوه‌"(6) ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ له‌م کورته‌ نووسینه‌دا " سروشتی خه‌یاڵی هونه‌رمه‌ند و ئه‌ودید وڕوانگه‌ مه‌عریفی و فه‌لسه‌فیه‌ی که‌ هه‌یه‌تی ؛ ڕۆڵێکی یه‌کلایکه‌ره‌وه‌و حاشا هه‌ڵنه‌گر ده‌بینێت و ئه‌م مانیفێسته‌ به‌ته‌نیا ناتوانێت پاساو ده‌ری په‌یام و وه‌زیفه‌ی هونه‌ری بێت ...(7)به‌تایبه‌ت له‌و ئاسته‌یدا که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ هاتنه‌گۆی بوونێکی ناتاکه‌که‌سیانه‌وه‌که‌له‌سه‌ر ئاستی فه‌ازی گشتی یاخود (متعالی) وه‌کو مانیفێستی بوونێک و وه‌کو دامه‌زراندنی ڕۆحێکی گشتی که‌له‌به‌رده‌م ساتێکی ئه‌نتۆلۆژی دائاماده‌یی هه‌یه‌ که‌له‌ئێسته‌ی ئێمه‌دا ده‌گمه‌نه‌ یاخود هه‌رنیه‌ (8).ئه‌گه‌ر که‌سێک ماوه‌و ده‌زانێت له‌(شار) دا بژی یاخود خۆی به‌ (هاوڵاتی) ده‌زانێت و له‌ئه‌رکی (دامه‌زراوه‌و سیستم) تێده‌گات ....ده‌بێت به‌ئاگابێته‌وه‌ له‌و زه‌نگه‌ مه‌ترسیداره‌ی که‌ داخستنی (قوتابخانه‌ی بالیه‌ ی سلێمانی یانی چی؟)له‌کاتێکدا حاڵی ده‌زگا به‌ناو هونه‌ریه‌کان له‌ودۆخه‌مه‌ترسیداره‌دایه‌ که‌ همووان ده‌زانن چۆنه‌؟ ! ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ سێک نیه‌ بپرسێت پایته‌ختی ڕۆشنبیری و هونه‌ر مانای چی ؟!! جگه‌له‌ وه‌ی ئایدیاڵی ئه‌ودووبه‌ڕێزه‌ش شێوێنرا هه‌ریه‌که‌یان ڕێزدار : کاندیدی دکتۆرا (م . نیازلگیف) و ڕێزدار(ست ڕووبارئه‌حمه‌د )وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌ و خه‌وی خه‌ڵکانی وه‌ک ئێمه‌شی زڕاند که‌ ده‌شیا ڕۆژێک دابهاتبایه‌ سلێمانیمان وه‌ک شار ببینیا ...ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حاڵی سڵیمانی بێت .... ده‌بێت شاره‌کانی تر چۆن بن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە