کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هەڵەبجە

Friday, 15/03/2013, 12:00





 
 بە تەنها جێم مەهێڵن ئەمشەو من دەبمە دوكان 
 مسئولین دامدەپۆشن بۆ پارەى بیرە نەوتەكان
 بە تەنها جێم مەهێڵن ئەم شەو دەبمە مەیخانە
 بۆ دزى بەرپرسەكان بۆ واژۆى ئەو عەقدانە
 كێ ئەیزانى خەڵكینە ئاوا دەتان فرۆشن
 باڵى هەزارتان دەبڕن ئێستەش هەموو سەرخۆشن
 كێ ئەیزانى حكومەتمان پڕدەبێت لە قاچاخچى
 چاویان لێمان دادەخەن لێمان دەبن بە فاڵچى
 بە تەنیا جیم مەهێڵن ئەمشەو شارمان دەدزن
 تەم و مژ دامدەپۆشێ مانگە شەوش دەكوژن
 كێ ئەیزانى كە ئاوا شار دەبێتە وێرانە 
 دەبێتە لانەى گورگ ئەم شەمشمەكوێرانە
 دەستى شەقام دەفڕێنن چرۆكانیش بۆ فرۆشتن
 بى باك لە ئاوەكانى و باخەكانیش بۆ كوشتن
 لاوێكى بڕ لە هەڵویست  مێشكم درا بە گیرفان
 ئێستاش كە پیر و ماندوم بومەتە  ئازارەكان
 بە تەنیا جیم مەهێڵن چەند ساڵە من هەڕاجم
 بۆ قامچى بەرپرسەكان هەمیشە من حەلاجم
  كێ ئەیزانى كە ڕۆژێ دەبمە بازاڕى بەرپرسان
 دەمەو بەهار دێمەوە دەست دەكەمەوە بە گریان
 كێ ئەیزانى كە رۆژێ دەبمە سواڵى بەرپرسان
 دەبمە سندوقى دزى بۆ پارەى رەشى هەندەران 
 گەروم بە خەردەل تەڕكەن زامەكانم بە درۆكان
 بە گۆرانى بمكوژن یان بە درۆى دروشمەكان
 بە تەنیا جیم مەهێڵن ئەمشەو مەسئول شار دەبا
 تەم و مژ دامدەپۆشێ حكومەتیش هەراجمەكا
     
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە