دەسەڵاتى خاوەن میلیشیا و كلتورى پەلەماردان
Monday, 05/12/2011, 12:00
هەست كردن بە بەرپرسیاریەتى ئەركى هەمووهێزێكى سیاسەییە،ئەركى ئەو لایەنەسیاسیانەیە كە بەڕاستى لە بەهاى دیموكراسى بنەماسیاسیەكان گە شتوون ،ئەوبارودۆخەى لە كوردستان بینیمان دووربوون لە هەموو مەسئولێتێكى سیا سى و ئە خلاقى ، گورز وەشاندن لەلایەن دووهێزى دەسەڵات دارەوە لە كوردستان بەرامبەر بەلایەنە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەكانەوە ،كارێكى زۆر مەترسى دارە ، بووەتە كلتورێكى سیاسى ،پارتى دەسەڵاتدارلە كوردستان بەهەمووجۆریك دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە پەنا ببات بۆشاردنەوەى ئەو فەراغەسیاسیەى كەلە كوردستان درووست بووە ،كە دەسەڵاتى كوردى بەدرێژاى مێژوى دەسەڵاتى خۆى ،نەى توانیوە لەئازادییە سیا سیەكان و فەزاى ئازادى دیموكراسى وخۆى مانفێست بكات و تا نزیك تر بێتە ٍوە لە وگۆڕانكارییەى بە هارى عە رە بى گرتۆ تەوە ،هەرگۆڕان كاریە كیش لەبەهارى عەرەبیدا دەسەڵاتى كوردى دەلە رزێنێت و پەنا بۆ سینا ریۆى مەترسى داردەبات وبەم كارانە دە یە وێت دەنگى ناڕەزاى هیزەكانى ئۆپۆزسیۆن و شەقام كپ بكات، نوێترین ستەم لێ كراوى ئەم جارەى دەسەڵاتى كوردى ،(یەكگرتوى ئیسلامیە) ،ماندونابین تاوە كوبیسەلمێنین لەم وڵاتەدا ئازادى و دیموكراسى ئاسایش بونى نیە ،چونكە2و3ى12ى 2011 دونیایەك بەڵگەیە بۆئەوەى بڵێین لە كوردستان ئەوەى بونى هەیە میلیشیا یە ،ئەوەى بونى نیە ئازادییە،ئەوەى هەیە هەڕەشەیە ئەوەى نییە ئارامییە،ئیدى هەركات بییانیەكمان بینى و ویستمان تێیگە یە نین كەدۆخى هەرێمى كوردستان ،لەپاش (20)ساڵ بەكوێ گەشتووە، ئەوە ڕووداوەكانى بادینان و سوتاندنە وەى بارەگاكانى یەكگرتوو دەكەین ، بەدەستپێكى قسەو بە ڵگەكانمان . ئەوڕوداوەى بادینان شایەنى ئەوەیە ،دەسەڵاتى حیزبى خاوەن میلیشیا لەكوردستاندا كۆتاى پێبهێنرێت ، تاوەكوو هەموومان زەمانەتى سەلامەتى وەربگرین، لەدەستى چەك دارەكانى ئەودەسەڵاتە. كلتورى پەلاماردان لاى دووهێزەباڵادە ستەكەى كوردستان،بەتایبەت بارتى دیموكراتى كوردستان،(توێژینەوە یەكى وردى دەوێ)بەڵام ئیتركاتى ئەوە هاتووە ڕەنگەدرەنگیش بێت خەڵكى كوردستان سنورێك بۆ دەست درێژیەكانى ئەوپارتى دابنێن ، بەكارى مەدەنیانەو دورلەهەموو هەڵچوون و بشێویەك ... تەنانەت پێویستە كادیرەدڵسۆزەكانى (پارتیش) ،لەئەركێكى مێژوى وەهاگەورەدا هاوكاربن ئە گەر ئەیانەویت ڕاست گۆبن ،لەگەڵدروشمەكانیانیاندا،وەسادەترین خەمیانە لە ناوناوبانگى پارتەكەیان،بادڵنیاش بن پەلاماردانى هەرهێزیك ئەوهیزە دەگەیەنێتە قۆناغى باڵاتروشانازیەكى زیاتر،ڕنگە ئەوهێزە زیانى مادى بەركەوێ،بەڵام دەسكەوتى گەورەى مەعنەوى بەدەست دێنێت.لیرەوەدەگەینە ئەو بڕوایەى نابێت بهێڵین ئەوتاوانانە بەسادەى تێپێڕێت،بەسەر بڕیاردەران وئەنجامدەرانیدا،ئەوتاوانەى ، كەنەبەداواى لێ بوردن و نەبەلێژنەو نەبە ئیدانە قەرەبوو ناكرێتەوە، ئەو تاوانە ى لەبادینان ڕویدا،پێویستى بەوەبووهەمووبەرپرسانى حكومى لەزاخۆو دهۆك،سمێڵوقەێرۆك دەست لەكاربكێشنەوە،پاشان بەرپرسیاریەتى ،ئەوڕوداوانە لەئستۆبگرن،پاش ئەوە دەبووەزیرى ناوخۆ یەكەم لێدوانى لەسەر ئەوڕوداوە لەهەرشوێنێكى دونیاى ڕۆژئاوابووایە، واز هینانى بووایە،سەرۆكى حكومەتنەدەبوو دەركەوێ بێش ئەوەى وازلەپۆستى سەرۆكى حكومەت بهێنێ،چونكە ئەڕوداوانە لەهەر شوێنێكى دونیاى ڕۆژئاوابوایە بەچەند كاتژمێرێك توان باران وكەمتەرخەمان وبەرپرسانى ئەوكارەساتەلەهاندانى خەڵكەوە بۆسوتاندنى بۆشوێنەكانى مەى فرۆشتن ،تاوەكوسووتاندنى بارەگاكانى (یەكگرتوو) ڕابگەیەنرا بان،بەڵام لێرە نەوەك ئەوەنەكرابەڵكو هێشتا هەوڵى شێواندنى حەقیقەتى ڕووداوەكان دەدرێ....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست