ته‌یرێک هه‌بو ساڵی یه‌ک جار ده‌خوێند ، به‌ڵام ده‌یگوت(گ....) وه‌ڵامێک بۆ زه‌لیله‌که‌ی سه‌رگه‌ڵو ناو زینانه‌که‌ی به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵ
Thursday, 21/05/2009, 12:00
1564 بینراوە
مه‌لا که‌متیاری کۆیله‌ی جه‌لال و هێرۆ جگه له‌وه‌ی که زۆر ترسنۆکانه و وه‌ک سه‌رما بردویه‌ک وه‌ڵامی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی ئاوێنه‌ی داوه‌ته‌وه که وێنه‌یه‌کی له کوردستان پۆست دابه‌زیوه، من تێناگه‌م ئه‌م پیاوه نه‌خۆش و له‌رزۆکه چۆن روی دێ باسی دیموکراسی ده‌کات ، پێم وایه هه‌مو دزی و تاڵان‌و برۆی کوردستانیش هه‌ر به دیموکراسی له قه‌ڵه‌م ده‌دات ، له شوێنێک وه‌ک مه‌ری لات کاوێژ ده‌کات و باسی ئه‌و نوسین و وتارانه‌ی کوردستان پۆست ده‌کات و ده‌ڵێ ئێمه ده‌زانین کێ له پشتی ئه‌و وتاره نهێنیانه‌ی کوردستان پۆسته‌وه‌ن به‌ڵام هه‌موو دنیا چاویان له‌سه‌رمانه، چۆن هانا بۆ شتێكی ناڕه‌وا‌و دژه دیموكراسی ده‌به‌ین. به‌تایبه‌تی ئێمه مه‌ترسیمان له‌خۆمان نییه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
که‌سێک ئه‌م بێشه‌رمه نه‌ناسێ قسه‌کانی لێ ده‌بێته ئایه‌تی قورئان ، به‌ڵام نازانێ له‌م جۆره کاوێژ کردنه زیاتر هیچی له ده‌مدا نیه یان خۆی وا نیشان ده‌دات که عیلمی غه‌یبمان هه‌یه و هه‌مو نوسه‌رو که‌سایه‌تیه‌کانیش ده‌ناسین ، ئێوه ئه‌وه‌نده مایه‌و مور نین نوسه‌رێک بناسن و ئیجرائات نه‌که‌ن چونکه مێژو شاهیده که ئێوه چه‌ندا ن خه‌ڵکی بێتاوانتان گوله باران کرد ، وه‌ی له گیانی نوسه‌رێک که دژتان ده‌نوسێ ، ئه‌وه چی مه‌عریفه‌یه‌که ده‌ینوێنی ، ئه‌م ماستاو کردنه چیه له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا ده‌ته‌وێ به‌م شێوه‌یه خۆڵ بکه‌یته چاوی خه‌ڵکی کوردستان یان وای نیشان ده‌ده‌ی که ئێوه هه‌موتان محه‌مه‌دی مه‌هدین ، نا له منی وه‌رگره ئێوه له‌دزو درۆزن و فه‌ساد به‌ولاوه هیچی دیکه نین ، واش نازانم هیچ نوسه‌رێکی کوردستان پۆست که‌سی له پشته‌وه هه‌بێ ، ره‌نگه وا هه‌ست بکه‌ن ماوه‌ی ئه‌م 18 ساڵه ئێوه له‌سه‌ر سکی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ژین پێتان وایه نوسه‌رانیش به گێل‌و گه‌وج بزانن که هانده‌ریان هه‌بێ ، نا وابیر مه‌که‌نه‌وه خه‌ڵکی کوردستان و نوسه‌ره ئازاده‌کان به‌ئاگان له فلس به‌فلسی داهات که ئێوه ی بێ ئابرو د زیوتانه ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مو ی بۆ ده‌قه‌ی کۆتایی هه‌ڵگیراوه که ئه‌ورۆژه‌ش زۆر نزیکه رقی جه‌ماوه‌رتان به‌سه‌ردا ببارێت ، وییششششششششش که کوناحن ،