نەوشیروان گۆمەكەی شڵەقاند
Monday, 06/08/2012, 12:00
نەوشیروان سەرۆكی بزوتنەوەی گۆرَان گۆمە مەییوەكەی شڵەقاند. لەدوای بێدەنگییەكی درێژ بەرَێز نەوشیروان هاتەوە مەیدان. پشتبەستو بەمیللەتی كورد, پشتبەستو بەبیرو باوەری قووڵ بەئازادی مرۆڤ ودیموكراسی. نەوشیروان وەكو چاوەرَوان دەكرا بەدیاركەوت وئومید وورەی میللەتی نوێ وبەرز كردەوە وپارتی وبنەماڵەی شڵەژاند.
نەوشیروان چیوت واپارتی توورَە ونیگەرانە؟ بۆچی حەق وارَەقە؟ تەنها دوو بابەتی زۆر ماقووڵ پرسی نەوتی كوردستان وموڵكی میللەت كە چەند كەسێك لە بنەماڵە لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەكاری دەهێنن ومەسەلەی چەسپاندنی حوكمی عەشایری وبنەماڵە وجمهورییەتی وراسی كەهەمو میللەت نەعلەت ونەفرەتی لێدەكات.
پارتی بەپەلە ودڵەرَاوكی یەكسەر بەیاننامەیەكی دژی قسەكانی نەوشیروان دەركرد بەڵام زۆربەی رَستەكانی ناتەواوە. من هەوڵ دەدەم لەبەر دڵسۆزیم بۆ كورد وكوردستان ئەو رَستە ناتەواوانە لەناو كەوانە تەواو بكەم.
پارتی دەڵێت وەكپارتی دەستی دۆستایەتیمان بۆ گشت لایەك دریژ كردووە.(بارەگا سووتاو ووێرانەكانی هەموو حزبەكان بەڵگەی رَوونن).
پارتی خۆی بەداكۆكی یەكریزی ماڵی كورد دەزانێت.(بەڵام میللەتی كورد بەعەكسەوە,بەشدارینەكردنی گۆرَانیش لەحكومەتی بەغدا بەڵگەیەكی گەورەیە).
نەمانویستووە لەپرۆسەی سیاسی لاتەریكبكرین.(نانبرَاوەكان نیشانەی بەڵگەنەویستن)
لەهەمو رَستەكان جوانتر پارتی بە گۆرَان دەڵێت ئێوە ناتوانن خەڵك چەواشەبكەن(ئەوە كاری ئێمەیە وكەس ناگات پێمان).
ئایا پارتی لەم قسانەی نەوشیروان واتوورَەبووە یان دەنگنەدانی گۆرَان دژی مالكی وشكستهێنانی بەرزانی لە ئاستی عیراق وكوردستان هۆی سەرەكی ئەو هەڵچوونەیە؟
پارتی لە كۆتایی بەیانی پێویستدا دەڵێت ئەمە قەبووڵ ناكەین. سەرتان دایلەبەرد. بێجگە لەبارەگا سووتاندن كە دەستێكی باڵاتان تێدا هەیە هیچیترتان پێناكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست