کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌یادی تۆدا ڕقم گڕئه‌گرێ و ڕه‌گیشم گوڵ،

Tuesday, 03/02/2009, 12:00


له‌ / شاسوارکه‌مال
بۆ / شاسوارجه‌لال (ئارام)ی نه‌مروسه‌رکرده‌ ،
بروسکه‌

له‌ دوای تۆ
وڵات پڕبووله‌گۆشت خۆروفایلدر
جه‌رده‌ودز
له‌ناسه‌رکرده‌وزۆردار
له‌شفرۆش وهه‌زاران شه‌وی سوور
کرێکارهه‌رهه‌ژاره‌و
هه‌ژاریش هه‌رقوربانی
له‌دوای تۆ
له‌دوای ئارامی گیانم
ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌فام وسه‌ربه‌رزبون
نیشتیمان له‌ت وپه‌ت کرا
یاسای جه‌نگه‌ڵ سه‌پێنرا
له‌دوای ئێوه‌ له‌دوای تۆ
ده‌بابه‌ هات و31 تۆپیان هاویشته‌دڵی
کوردوکوردستان
شه‌هیدوگۆڕوباخچه‌ومناڵان
له‌دوای تۆ
به‌هه‌زارانیان له‌م ده ڤه‌ره‌کوشت
برد ئه‌نفال کرد
به‌هه‌زاران به‌گاز خنکێنران
بتڵ وکاره‌باوشه‌لاقی کوردی
بۆته‌جوانترین دیاری
بۆلاوانی زیندان
بۆئه‌وانه‌ی داوای نان ئه‌که‌ن
ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵێن ئێمه‌ش هه‌ین
ئه‌وانه‌ی بیرئه‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌نوسن
له‌دوای تۆئیتر
هیچ شتێ وه‌ک خۆی نه‌ما
تۆئه‌ی خوای ئه‌خلاق و
خوای ئارامی ئارام
ئارام به‌خشی شارودێ
جوانترین سمبوڵ پاکترین شانازی
له‌پیرۆزی پیرۆزتر
پشوبه‌ له‌باوه‌شی پیرۆزی
خاکی ووڵاتی
کوردلانده‌که‌ت
له‌یادی تۆئیتر
ڕقم گڕ ئه‌گرێ و
ڕه‌گیشم گوڵ....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە