کوردستان بووە بورکانێك سەوزایەکان دەسوتێنێت و وشکایەکان دەپارێزێت !!!
Wednesday, 20/08/2014, 12:00
1867 بینراوە
ئەگەر تورکیا فیکەی لی بکردایە بە پێ پەتی رای دەکرد و سەری لە ئەژنوی نەویتر دەکرد لە ئاستی فەرمانی تورك
ئەوەتە هیچ رێز لە هەیبەت و شکۆی دیوەخانەکەی کوردستان ببورن پەرلەمانی کوردستان ناگرێت و ئامادە نابێت بچێت بەدەم داوای پەرلەمانەوە !!
پێشینان دەڵێن ئەم جۆرە مرۆڤانە شێری ماڵەوە و رێو دەرەوەن
ئاشتی هەورامی ئامادە یە سەدان جار سەردانی تورکیا بکات
بەڵام ئامادە نیە سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات !!!!!
ئاخر پەرلەمان جیگای لیپرسینەوەی دز نیە تا بانگی دز بکەن،،،،
بەڵام بڵیم چی پەرلەمانی کوردستان پەناگەیەکە بۆ نا بەرپرسەکا !!!!
لە راستی دا دادگا ئەگەر هەبێت جێگای بەرشەقدان و سزادانی دزە و مرۆڤ کوژ و تاوان باران و مرۆڤە زیان بەخشەکانی نێو کۆمەڵگایە ،،
بەڵام دیسان بە داخەوە لە کوردستان دادگا شکۆی شکاوە و هەیبەتی خۆی نەپارساتوە هەمیشە دادگاکانی کوردستان کۆیلە ئاسا بوون لە ژێر فەرمان و دەسەڵاتی بەر پرسە دز و گەندەڵ و مافیا ئاساکانی کوردستان سەریان بە بەرزی نەبینیوە !!!
نازام بۆچی هەر کات باسی گەندەڵی یان باسی دزو جەردەی بەر پرسێك دەکەی راستەو خۆ دادگا و حکومەت ئەو کەسە بە تێکدەر یان بە ئاژاوە کێر و خزمەت کاری دوژمنانی کورد ناوی دەبەن ؟؟؟
کەچی بۆ خۆیان وەزیر و پەرلەمان و حکومەت لە بەرژەوەندی دوژمانی کورد کاردەکەن و خۆیان نابینن وەك و جاشو خائین و خۆ فرۆشێك !!!
باوەر بکەن کوردستان لە دایك و باوكم خۆشتر دەوێت دەزانن بۆ ؟؟
چونکە دایك و باوکم تەنها دایکو باوکی ١٢ مرۆڤە ،،
بەڵام کوردستان دایك و باوکی زیاتر لە ٤٠ ملێۆن مرۆڤە ،،،
ئایە لە کوردستان دۆستایەتی و جێبەجیکردنی فەرمانی ئێران و تورکیا و عەرەب و دوژمانی کورد خزمەتە بە کوردستان ؟؟؟
یاخود ئاشکراکردنی گەندەڵ و پەنجە راکێشان بۆ نا بەرپرسەکان و هۆشیار کردنەوەی تاکی کورد و هەوڵ دان بۆ گەرانەوە کەسایەتی تێك شاو بۆ مرۆڤی کورد لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوەراست؟؟؟
دەبوو هەر کات کەسێك رەخنەیەکی گرت یان گەندەڵیەکی ئاشکراکرد ئەو مرۆڤە وەك دڵسۆزترین تاکی کورد وەسف برایەو خەڵاتی پێبەخشرایەوە و دادگاش بەداوداچونی بۆ ئەو بابەتە بکردایەوە ئەو گەندەڵەی سزا بدایە ،،،، لە کوردستان ئەمە بە پێچەوانە دەبێتەوە !!!!
من تێناگەم بۆ دەبێت کاوە و زەردەش و عبدالستار و سۆرانەکان دەر نەکەونەوە و ئەو کەسانەی کە ئەم مرۆڤانەش ون دەکەن و لە ژیان و لە کۆمەڵگا دایان دەبرن وەك و پاڵەوان ببیندرێن و نمایش بکرێت بۆ بۆ بۆچی ؟؟؟
ئاخ کوردستان چۆن بوویت بە ئاگرێك و نمامە سەوز و تەرە و گەشاوە و بەرهەم دارەکان دەسوتێنیت و دارە وشك و کڵۆڵ و بێ سودەکان دەپارێزی