کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادێک لە دوور ونزیکەوە

Wednesday, 19/03/2014, 12:00






حەزم ئەکرد بۆیادی

ڕۆژی لەدایکبوونت

چەپکێ گوڵ و

دیاریەکم پێبوایە

لەگەڵ ماچی گەرمی خۆمدا

پێشکەش بەتۆم بکردایە

هەڕچەند دوورم

نەلیوەکانم ئەتگەنێ

نەدەستەکانم

بەڵام ووشەکانم

هێندەی گەرمی

ماچی لێوەکانم

تین وگوڕی دەستەکانم

شیرینی دیاریەکان

هێندەی جوانی گوڵەکان

ئەهۆنمەوە

تا لەم دوریەوە

لەباوەشت بگرن

تاسەی دوری و

تامەزرۆیی

بەشداربوونم

بۆهالگیرسانی

مۆمی یادی لەدایکبوونت

سبەینێ

یەکەم کەسبێ

هەرپیرۆز بێ



19.3.2014



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە