بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


کوردبوونمان تەنها ئەو زمانە نییە کە قسەی پێ دەکەین!

Wednesday, 22/10/2014, 12:00


ئەم شەڕڤانە بەتفەنگێکی قەناسەوە مێژووی نوێ گەلێک لەکوبانی دەنووسێتەوە، ئەم قارەمانە بە پڵنگە ئازاکە ناسراوە و سبەینێ ژیانی ئەم پڵنگە و هاوڕێکانی دەبێتە داستان و دەچێتە مێژووی بەرگری گەلێکەوە، کە چۆن بۆ پاراستنی شەرەفی وڵات و شار و نەتەوەکەی تێکۆشاوە و بەراورد دەکرێت لەگەڵ شوێنێکی تری کوردستاندا کە چۆن بەرپرس و سەرکردەی حیزبەکانیان خۆفرۆش و خائین بوون، ئێمە پیویستمان بەم نمونە جوانانە هەیە، تا لەگەڵ ناشرین و ناپاکەکاندا جیایان بکەینەوە، دەسەڵاتی کوردی هەموو کۆمەڵگای پڕکردوە لە ناشرینی، تا کەس ئەمان لە جوانی جیانەکاتەوە، من گومانم نییە ئەگەر ئەم میللەتە لەسەر پێی خۆی هەڵسێتەوە، گۆڕی یەکە بەیەکەی ئەم بنەماڵە خائینانە دادگایی دەکات و لە پێشیانەوە گۆڕی بارزانی هەڵدەتەکێنێت  ئێسک و پروسکی وەک مارابۆ دادگایی دەکات، ئەوەی دادگایی دەکات، ئاسایی بەرگری ئەم شەرڤان و کیژە قارەمانانەی کۆبانیش دەبن.
پڵنگە ئازاکە، کە لە دژی "ئەبو کوردی" ناوێکی خۆفرۆشدا دەجەنگێت، کە سەلیم شوشکەیی ناردوویەتی و لەبەرەی چەتەکانی داعشدا خزمەت بە داگیرکەران بکات، ئەم پڵنگە ئەوانە دەکوژرێت و رەوانەی دۆزەخیان دەکات، ئەبو کوردییەکان تەنانەت باوک و دایک و خێزانەکانیشیان ئامادەنین پرسەیان بۆ بگرن، لێ شەڕڤانەکانیش دەبنە شەهیدی هەموو ماڵەکانمان و هەموو وێنەکانیان لەناو هزرماندا جێگیر دەبن، لە دوای بەرگری و ئازایەتی ئەوانەوە ئێمە هەست بە بوونی خۆمان دەکەین، زیادڕۆیشتن نییە، گەر بڵێم ئەمڕۆ کۆبانی وای کرد، هەست بە کوردبوونی خۆمان و شانازییش بکەین. ئاخر کێ لە ئێمە حەز بەوە ناکات بێریڤان و هاوڕێ و هاو خەباتەکانی خوشکێکی ڕاستە قینەی ئاوای هەبێت؟ یاخوت کاممان بە دڵماندا نایەت ئەم پڵنگە هاوڕێ و برا و کەسمان بێت؟
لە خۆڕا نییە لە پۆلیڤیا بۆ پشتگیری لە خەباتی کوردانی باکور و پەکەکە جلی گەریلا دەپۆشن.


یان ئەگەر لە خۆشەویستی وڵات و خۆڕاگری ئەو قارەمانانە نەبێت، چۆن خێزانێک لە سلێمانی منداڵێکیان دەبێت ناوی دەنێن کوبانی!؟


ناو لێنانی منداڵێک بە کوبانی، هەر تەنها لە ڕووی سۆزدارییەوە نییە، بەڵکو دیوێکی قوڵی تریشی هەیە، کە لەم مێژووە نوێیەدا گەلەکەمان پیایدا دەڕوات، کە ئەم مندڵانەش لە دروستکردنیدا بەشدار دەبن.

ئەو کاتەی خێزانی شەڕڤانەکانی کوبانی گەیشتنە کەمپی باریکە، هەر لەوێ دوو خێزان بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بۆ کوبانی و لەوێ بەرگری بکەن، ئەوان لە نیشتمانی خۆیاندا لە سلێمانی هەستیان کرد پاسیف دەبن و ژیان لەم کەمپەدا بێمانایی بە ژیانیان دەدات، بۆیە گەڕانەوەی ئەو دوو خێزانە بۆ من بووە جێگای پرسیار، زیاتر کۆبانییەکانم لەلا خۆشەویستر بوو! شەرەڤانەکان تەنها چەکەکان هاوڕییان نەبوو، بەڵکو هەموو خەڵکەکە هاوڕێی و هاوسۆزیانن، بۆیە بە دڵ لەگەڵیاندا شەڕ دەکەن، ئیتر چۆن دوژمن زەفەریان پێ دەبات!؟ خۆ وەک ئەم سەرکردە و بەرپرسە چڵکن و پیسانەی خۆمان نیین، کە تەنها دۆلار و رابواردن دۆستیانە و میللەت بۆتە دوژمنیان.
داخۆ ژیان بێ بەرخۆدان چ مانایەکی هەیە؟ ئەمڕۆ کوبانی وانەی بەرگرییمان پێدەڵێتەوە.
هەرچەندە کورد جاشی لێنابڕێت و هەمیشە لەخزمەت داگیرکەراندایە، ڕۆژێک بەناوی کۆمەنیزمەوە، ڕۆژێک بەناوی جەلالی، یان مەلایی، هەموو لە رێگایەکی ترەوە دەچنە خزمەت داگیرکەران، ئەمڕۆش بەناوی ئیسلام و جیهادەوە گەنجە هەڵخەڵەتێنراوەکانمان رەوانەی قورگی داعش دەکەن، بەناوی خوداوە خزمەت بەداگیرکەران دەکەن، کورد گەلێکە دەبێت هەڵوێستی جدی وەرگرێت بەرامبەر بەو کەسانەی کە لەپێناوی جیهادا سەنگەر لە نیشتمان و خاکەکەی خۆیان دەگرن، ئیتر دەبێت سنورێک بۆ جاشبوون و خیانەت دابنرێت و نەهێڵرێت جاشبوون لەناو کەلتوری کوردا جارێکی تر خۆی بسەپێنێت.

ئێمە هەرچییەک بین ئەرکێکی ئەخلاقی لەسەرو بوونی خۆشمانەوەیە، ئەویش کورد بوونمانە، ئەو تاکەی حاشا لە نەتەوەی خۆی دەکات ئەوەی خیانەت لە کوردبوونمان دەکات وەک بنەماڵەی مەلا مستەفا، زۆڵە و بە ناشەرعی لە دایک بووە.
لەکاتێکدا بەرگی کچە شەڕڤانەکان دەبێتە مۆدێلی بەرگی ژنان و کچان، تورکان دێن لە ڕێگەی مێدیاکانیانەوە ئەوە بە شەرمەزاریی دەزانن وا لەو کۆمپانیایە دەکەن کە پۆزیش بهێنێتەوە، کەچی ئێمە بێدەنگ دەبین و دەترەقێینەوە لەکاتێکدا ئەوە خاڵی وەرچەرخانە، پێویستە پەیەدە بەزووترین کات بەو کۆمپانیایە بڵێت ئەوە ئێمەنین داوای پۆزشتان لێ دەکەین، بەڵکو ئەو شەڕە دۆراوەیە، کە تورک و جاشە ئیسلامیی و داعشەکان دەیکەن، ئەوە سەرانی باشوورە، کە دەیانەوێت لەباتی بەرجوانەکەی بێریڤان و هاوڕێکانی، جامەدانی سۆر بکەنە سمبوڵ، کە نیشانەی ڕاکردن و بەزین و ترسنۆکییە


ئەو بەرگە بۆ کورد مانای هەنگاوێکی گەورەیە، ئەخر کاممان حەزمان لەوە نییە وێنەی گیڤارا لەسەر بەرۆکمان بێت؟ ئەمڕۆش شەڕڤانە کچەکانی ڕۆژئاوا بوون بە سمبوڵی بەرگری و بەرگەکەیان بووە بە سمبوڵی مۆدێل هەموو ژن و کچانی جیهان لە پاڵ ئەماندا هەست بە سەربەرزی دەکەن! ئێمە دەبێت پێشوازی لێبکەین، کەچی دەبێین بێدەنگ دەبین لەکاتێکدا سەدان ڕێخراوی ژنمان هەیە لەم نیشتمانەدا پارە دەخۆن و ناوی خۆیان ناوە فێمینیزم لەسەر پرسێکی ئاوا نایەنە وەڵام.

ئەمڕۆ ئێمە بەقۆناغێکی بەرپرسیارێتی مێژوویدا دەڕۆین، کەچی وەک شاری زیقاری عەرەبیمان پێناکرێت. هاوڕێکانم لە کوردستانپۆست هاواریانە بایکۆتی خۆراکە پڕ ژەهرەکەی تورکیا بکەن، کەچی نێچیر بارزانی دێت و دەڵێ باوەڕ ناکەم تورکیا کۆمەکی بە داعش کردبێت، بەڵکو ئەوان دراوسێیەکی نەجیبی ئێمەن، لە خەستەخانەی هیواش لە سلێمانی ڕۆژی چوار کەس بەخۆراکی تورکی گیان لەدەست دەدەن، ئێمە دەترەیقێینەوە، زیقارییەکان گوێ لە دەسەڵاتی عێراق ناگرن ئەوان بایکۆتی خۆراک و دەرمانی ئێکسپایەری تورکی و سعودیان کردوە، ئەمڕۆ دەبێت ئێمە هەڵوێستمان هەبێت بەرامبەر بە ژیان، ئەمە دواقۆناغە بۆ ئازادبوونمان و هەڵهاتنی خۆری ئازادی هەموومان لێی بەرپرسیارین، .کەس پێی نەووتووی وەک پڵنگەکەی کوبانی بە قەناسێکەوە بوەستە، لایەنی کەم سەفەری تورکیا مەکە، ماستی تورکی مەکڕە، با ئەو خواردنە ژاراویانە عافێتی ئەم سەرکردە و بەرپرسانە بێت کە کوردیان تووشی نەگبەتی و چارەڕەشی کردووە، بەڵکو لار بنەوە و لە کۆڵمان بنەوە، هەموومان لە ویژدانماندا بەرپرسیارین.
مێژوو یەکجار دەنووسرێتەوە یەک جاریش فرسەتی مێژوویی هەیە، هەموو ئەم ژیانە بەجێ دەهێڵین با مانایەکی جوان بە ژیان بدەین و نەوەکانی داهاتوومان نەفرەتمان لێ نەکەن، مرۆڤێک ووڵاتی نەبێت مانای وایە کەسایەتییشی نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە