كەناڵى KNN و ناوچەگەرى و میزاج و حقد بەرامبەر بە هەڵەبجە
Saturday, 08/10/2011, 12:00
گەورەترین كارەسات و دەردى كوشندە ئەوەیە كە ئەوانەى لەڕاگەیاندندا كار دەكەن ویژدانیان خەواندبێت و چاوەڕوانى ئەوەبن قوربانیەكان خۆیان خۆیان بدەنە بەر زوومى كامێراكانیان نەك ئەوەى كامێراكانیان بگەڕێت بە دواى قوربانیەكاندا,ئەوەى كەناڵى كەئن ئین دەیكات دەرحەق بە هەڵەبجە ئەوپەڕى نامەسئولییەو دوورە لە هەموو ئەخلاقیەتیەكى میهنى و ویژدانى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات زۆر شتى پێ گوتین كەئەوانەى لەو كەناڵە كار دەكەن و سەرپەرشتى داڕشتن و بڕایاردان لەسەر بڵاوكردنەوە یان بڵاو نەكردنەوە یان فۆكەس كردنە سەر بابەتیك دەكەن چاوى ویژدانیان نەك هەرنوقاندووە لەئاست هەڵەبجە بەڵكو ئامادەن ئەو چاوە كوێر بێت بەڵام هەڵەبجە نەبینیت و لەشاشەى كەناڵەكەى ئەوە وە پیشان نەدرێت ,ئیتر نازانین داڕێژەرى ساسەتى كەئین ئین هەمان عەقڵیەتەكەى جارانى یەكیتییە كە چاوى بەم شارە هەڵنەدەهات یان چى بۆ پێمان ناڵێن؟ئەوەى هەڵەبجە كردى لە 17ى شوبات تەنها سەراى ئازادى كردى بەڵام ئەو سانسۆرەى لەسەر هەڵەبجە بوو لە بڵاوكردنەوەى لەسەر هیچ شوێنێك نەبوو,ئەو هەموو تەلەفونانەى كە دەكراو گلەى و ڕەخنەیان دەگرت لە خراپى ئەداى كەئین ئین دەر حەق بەهەڵەبجە ڕەنگە نەگەشتبێتە سەرانى كەئین ئین یان گەشتووە و خۆیان بەرنامە داڕیژینن.
ئیمەى هەڵەبجە نامانەوێت هاوارى قوربانى بوونمان بڵاو بكرێتەوە بەڵكو دەمانەوێت هاوارمان بڵاو بكرێتەوە تا نەبووینەتە قوربانى هاوارمان بۆ ئەوەیە نەمرین كەمردین شیوەنمان ناوێت بەڵام ئێوە چاوەڕوانن كەى بووینە قوربانى ئەوكاتە كەناڵەكەتان زۆر خەم ساردانە و لەوكاتانەى كە خەڵك ماندوو دەبێت لە هەواڵەكانتان و لەوانەیە كەناڵەكە بگۆڕێت ئا لەو كاتەدا هەواڵەكە دادەبەزێنن,بەڵام ڕەنگە هەندێك لەسەرانى كەئین ئین گۆشكراوى عەقڵیەتەكەى جەلال تالەبانى بن كە ئاواتە خوازى ئەوەبوو كە چەند هەڵەبجەییەكیتر ڕووبدات بەڵام پێدەچێت كەئین ئین پێى وابێت ئەگەر هەڵەبجەییەكان نەبنەوە قوربانى وەكو ئەوەى 88 ئەوا قیمەى هەواڵى نییە ؟
من نامەوێت و كارى منیش نییە دیارى بكەم كێیە هەڵەبجەى لە كەئین ئین توڕە كردووە بەڵام هەر لە مەكۆكەى خۆتانەوە چەند هەزار تەلەفونتان بۆكراوە تاڕادەى جنێویش ڕۆشتووە لەسەر خراپى و ئەداو سیاسەتى كەئین ئین بەرامبەر بە هەڵەبجە......
بۆیە پێویستە حاقدەكانى ناو ئەو كەناڵە تۆزێك بە ئاگاببنەوە چیتر هەڵەبجە ناتوانێت خۆى بكاتە قوربانیەكى هاوشێوەى 88 بۆ ئەوەى مردنەكەى قیمەى هەواڵى هەبێت لەلاى ئەوانەتان قیمەى هەواڵ و قیمەتى پارە و ئینسانتان لێتێكچووە.
بێدەنگیتان لە زیندانى كردنى یەكێك لە پاڵپشتە بەهێزەكانى خۆپیشاندانەكانى هەڵەبجە (برایم كاكە ئەحا) بەڵگەى حیقدى ئەم كەناڵەیە بەرامبەر هەڵەبجە؟ یان نەزانینى سەرانى ئەم كەناڵە بەرامبەر گەورەییى ئەم پیاوە,یان چى بۆ پێمان ناڵێن؟ئەوەى ئەم پیاوە كردى لە خۆپیشاندانەكان كە برینداربوو و لە لێوارى مەرگ گەڕایەوە مەگەر هەر كوڕەكانى بەرپرسانى گۆڕان كردبێتیان كە هەموویان بریندار بوون!!!هاهاهههااهااهاه
جارى واهەیە هەواڵى پڕو پوچى گەورە دەكەن و باسى دەكەن كە مرۆڤ وا لێدەكات تەلەفزیۆنەكە بكوژێنێتەوە بەڵام كەسێك كە هەموو خۆپیشاندانەكانى هەڵەبجە لە پشتەسورى ئەو كرابێت و یەكێتى و تەنها حەزەرى لەو كردبێت و ئامادە نەبوبێت خۆى بفرۆشێت و بەتەفونێك لە زیندان ئازد بكرێت و ئامادە نەبێت ئەو تەلەفونە بكات و لە زینداندا دەنگى بەكەس نەگات و كەئین ئینەكەش لەبەر عەیبە تەنها 2 دەقیقەى بداتێ ئەوەش پاش 30 دەقیقە هەواڵ خوێندنەوە ئیتر چۆن خەڵكى فەقیرو پەراوێز خراو و دوورە دەست ناناڵێنێت بەدەست ئەو دوو بنەماڵەیەوە.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست