کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانەت و جاشایەتیی یەكەم جار و دوا جاریش نییە

Saturday, 03/12/2011, 12:00


لە دوا سەفەری بۆ ئێران بەرزانی لەچاوپێكەوتنێكی رَۆژنامەوانی زۆر پەشیمانی ونارَازیبوونی خۆیی دەربرَیوە دەربارەی جاشایەتیەكەی31ی ئابی 1996كە لەككەیەكی,شەرمەزارییەكی زۆر گەورەیە لەناوچەوانی پارتی وبەرزانی. ئەو رَۆژەشوومە وەك زۆربەمان دەیزانین پارتی لەگەل ێەددام رێككەوت وسوپایەكی گەورەی بەعسی هێنایە هەولێر بۆ شەرَی یەكێتی نیشتمانی ودەرپەرَاندنی . پەنابردنە بەر هێزێكی دوژمن دژی هێزێكی كوردی سیگنالێكی خەتەرناكە وپر مەترسییە. بەرزانی دانی بەهەڵكەیدا ناوە وبە پەڵەكی رَەشی ناوبردووە وبریاری داوە ئاسەوارەكانی لەناو بەرێت. بەڵام ئایا ئەمە یەكەم هەلأەیە لەسایەی بەرزانی وبنەماڵەكەی وپارتیدا رَوویداوە. ئایا ئەمە یەكەم عەیب وهەڵە وشەرمەزارییە؟ ڵێرە تەنها باس لەدوای سەرهەڵدان دەكەین. پارتی بەهۆی دەستگرتنی بەسەر گومرگی ئیبراهیم خەلیلەوە وزەوت كردنی داهاتەكەی هۆی سەرەكی ئەو شەرَە بەدناوە بوو كەناوی برا كوژییان لێنا, من ناوی شەرَی دراو ودەسەڵاتی لێدەنێم. من پارتی وبەرزانی بە گوناهباری سەرەكی ئەو تاوانە,ئەو گوناهە دەزانم ودەبینم. پارتی چوون ئێستا داهاتەكەی بۆ خۆی زەوتدەكرد وتەسلیمی بەحكومەت نەدەكرد. تاكو ئێستاش كەس نازانێت ئەو داهاتە چەندە, چۆن سەرفدەكرێت ودەچێتە كیسی كێ. ئەگەر چی چەند كەسێك دەناسین ئەو هەمو پارەیەیان فەرهوود كردووە وبەتاڵان بردووە بەڵام هێشتا بەتەواوی هەموویان ناناسین وردەكاری وجۆری دابەشكردنەكەش تاكو ئێستا دیار نییە. نازانم بەرزانی لەئاست ئەم گوناهە چی دەڵێت. ئەی لەئاستی هێنانی سوپای تورك بۆ شەرَی یەكێتی چی دەفەرموێت؟ ئەی شەرَ لەگەڵ پەكەكە هەڵەی مێژوویی نەبوو ودەبێ لەكوردی باكوور داوای لێبوردن بكەیت.نازانم كەی بەرزانی داوای لێبوردن دەكات لە ئاست كەمتەرخەمی وگوێنەدانە پرسە گرنگ ونیشتمانیەكان بەتایبەت مەسەلەی ناوچە دابرَاوەكان ومادەی 140كە لەو باوەرَەدام بەرزانی لە سەر داوای توركیا پشتگوێی خستووە وهەوڵی جێبەجێكردنی نادات.
ئایا دزی داهاتی نەوت, ئایا ئەوناعەدالەتی و گەندەڵییە گەورەیەی هەیە وهەرَەشە لە داهاتووی هەرێم دەكات پێویستی بەچارەسەر وداوای لێبوردن ناكات؟تاوانی زۆر هەڵەی گەورە شەرمەزاری بێشومار بەرزانی چەند جار دەبێ لێم ببوورن بڵێت و چۆن ئاسەواریان دەسرَێتەوە؟ ئەی ئامادەكاری لەنوێ بۆ شەرَی پەكەكە؟
ئەگەر میللەت چاو لەو نەزانی ودواكەوتوویی وخیانەتە بپۆشێت كەس لە خوێنی ئەو منداڵانەی لە رَۆژی 17ی شوبات ودواتر بە دەستی پارتەكەی بەرزانییەوە جوانەمەرگ بوون وتاكو ئێستاش بكوژەكان لای بەرانی خۆی پارێزراون وداڵدەدراون وپاداشت كران. فێڵكردن درۆكردن لەمیللەت نە دەسرَرَێتەوە ونە میللەتیش لەبیری دەچێت ونەلێی خۆشدەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە