کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك نێچیر چیمان بۆ ده‌كه‌یت؟؟؟‏

Thursday, 12/04/2012, 12:00





وه‌كو بینیمان كابینه‌ى شه‌شه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌كان وبه‌ڵینه‌كانى جێبه‌جێ بكات كۆتاى هات وه‌ كابینه‌ى حه‌وته‌م پیكهینرا وه‌ كۆمه‌ڵیك به‌ڵێنى تر دا به‌هاوڵاتیان به‌س هه‌موو كه‌سیك ئیستا ده‌زانیت كه‌ ئه‌و به‌ڵینانه‌ جێبه‌جێ ناكریت وه‌ك هه‌موو به‌ڵێنه‌كانى ترته‌نها قسه‌ى بریق وباقه‌ و هه‌مووی درۆیه‌ .


‌ئایه‌ كاك نێچیرچیمان بۆ ده‌کات له‌م دووساڵه‌دا؟ئه‌توانیت یاسا بۆیه‌ك جاریش بیت سه‌روه‌ربكات وتاوانباران و پیاوكوژان و گه‌نده‌ڵان و ته‌قكه‌رانى حیزبه‌كه‌ى خۆى بدات به‌دادگا؟ ئه‌و جورئه‌ته‌ى هه‌یه‌؟ئه‌ى ئه‌توانیت كارێك بكات كه‌ مافى ڕۆژنامه‌نوسان بپاریزیت و ئه‌وه‌نه‌ پیشێلنه‌كریت؟ئه‌توانیت مافى مرۆڤ بپاریزیت ؟ ئه‌توانیت مافى ئازادى ڕاده‌ربڕین فه‌راهه‌م بكات و ئیتر سوكایه‌تى به‌كه‌س نه‌كرێت ولێیان نه‌درێت به‌هۆى بیرو ڕایانه‌وه‌؟

له‌كاتیكدا له‌كابینه‌ى د.به‌رهه‌م دا بینیمان زۆرترین پیشیلكارى كرا به‌رامبه‌رمافی ڕۆژنامه‌نوسان و مافى مرۆڤ .ئایه‌ له‌كابینه‌ى حه‌وته‌مدا رهه‌رواده‌بیت یان خراپتر؟
بێگومانم كه‌ ده‌ڵێن خۆنێچیرڤان دارى سحرى پینیه‌ تا بتوانیت له‌ماوه‌ى دووساڵدا ئه‌وكارانه‌بكات و چاكسازى بكات ئیمه‌ش ئه‌زانین ئیوه‌ ۲۰ساڵ زیاتره‌ ئه‌م وڵاته‌ وێران ئه‌كه‌ن و دزى لێئه‌كه‌ن و گه‌نده‌ڵی تیائه‌كه‌ن خێروبێری دابه‌شى ئه‌كه‌ن بیگومان نه‌ك به‌ دووساڵ به‌۲۰ساڵى تریش چاكسازى تیا ناكریت وناگۆڕیت هه‌تا هه‌ردووساڵه‌و حكومه‌ت به‌ده‌ست كه‌سانى حیزبیبیت كه‌ به‌س به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌كه‌ى خۆیان ئه‌وێت وهه‌تا ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ شه‌رمنه‌مان هه‌بیت كه‌ كیشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌شخاێدا نیه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر چاكسازى ناكریت و نایبینین.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە