کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕێگا جیاوازه‌کانی وێنه‌ کێشان له‌ مه‌ نزووری شانۆیی دا

Wednesday, 05/03/2014, 12:00

2228 بینراوە


 




به‌شی یه‌که‌م
نمونه‌ وه‌رگیراوه‌کان وهۆکاره‌کانی نه‌خشه‌سازی

1- پێناسه‌ : هه‌ندێک له‌ئاراسته‌نوێیه‌کان له‌زۆرله‌ وڵاتانی جیهاندا نه‌خشه‌سازی وجێ به‌جێ کردنی دیکۆر ی شانۆیی هه‌ڵده‌سن به‌ کاری نه‌خشه‌سازی به‌ جێ به‌جێ کردن بۆ هه‌ر کارێک نمونه‌یه‌کی به‌ قیاسی پچوککراوه‌ی ڕاسته‌وخۆ داده‌نێن له‌بری وێنه‌و ڕه‌نگ وه‌ک بنه‌مای زانستی بیناکردن .

2 ڕێگاکه‌ :
کار له نمونه‌یه‌ک له‌ته‌خته‌ی شانۆداده‌که‌ن ،به‌هه‌مووورده‌کاریه‌تایبه‌تیه‌کانیه‌وه‌ وبه‌هه‌موو مه‌وداکانیه‌وه‌ ، له‌درێژی وزه‌وی و قوڵایی به‌پێی قیاسی دیاری کراو وه‌کو قاعده‌ گشتیه‌که‌ هونه‌رمه‌ندی دیکۆرجێبه‌جێی ده‌کات به‌ قیاسی 1ل3س.م بۆهه‌ر مه‌ترێک ی ڕوانگه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ودای ئه‌زمون له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وقیاسه‌ گونجاوه‌بۆ ته‌نفیزی دیکۆر بۆ دیمه‌نێکی پچوک یاخود گه‌وره‌ وله‌ناو سندوقی دیمه‌ندا که‌ قیاساتی شیوه‌ده‌گرێت ، دیمه‌ن و ئه‌رلیکینۆ وقوڵایی سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ دیاری ده‌کرێت ، بینای دیمه‌ن به‌رجه‌سته‌ ده‌کرێت به‌هۆی ڕه‌نگه‌کان و خامه‌کانی تره‌وه‌ ، دیمه‌ن پێک دێت وه‌ک بنه‌مای شێوه‌ی نه‌خشه‌سازی به‌رجه‌سته‌ ، که‌له‌خۆیدا ده‌بێته‌ ناوه‌رۆکێک بۆ جێبه‌جێ کردن ، یاخود کۆکردنه‌وه‌ی بیری نه‌خشه‌ سازی و ڕێگای جێبه‌جێ کردن .
ناردنی ئه‌م نمونه‌یه‌ بۆ وه‌رشه‌ تاکو له‌کرده‌ی ته‌نفیزدا ئه‌وه‌ی داواکراوه‌ بینای شێوه‌و قیاسه‌ ئاماده‌کان وه‌ک نمونه‌ وله‌هه‌ندێک جاردا به‌هاوبه‌شی هه‌ندێک له‌ تابلۆی دیاری کراودا به‌ وردی وبه‌پێی داواکردن ڕوون ده‌کرێته‌وه‌ .
3 تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م ڕێگایه‌ :
ڕاینهارت ده‌ڵێت : (1) که‌وه‌ک نه‌خشه‌سازی دیکۆرله ئۆپێرای کومیش "له‌به‌رلین " ، به‌شێوه‌یه‌کی نوێ هه‌مووکاره‌کانی کردووه‌ ده‌ڵێت :
یه‌که‌م : سه‌ره‌تای کارکردن به‌ نمونه‌ یه‌که‌م جار دوای "ڕێککه‌وتن -‌ أتفاق" له‌گه‌ڵ ده‌ر‌هێنه‌رده‌بێت به‌شێوه‌یکی گشتی ئه‌وه‌ی داوای ده‌کات دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق گوێ گرتن له‌میوزیک و حساب کردن بۆ زه‌مه‌ن و فه‌تره‌ ی جوڵه‌ پێکردنی پارچه‌ دیکۆر، به‌پێی کاتی دیار کراو ده‌بێت و بێگومان له‌ئۆپێراو بالیه‌ شدا هه‌میشه‌ ده‌مانباته‌وه‌ بۆ نمونه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مان ژیه‌نێت له‌گه‌ڵ بیری نه‌خشه‌سازدا وبه‌ر به‌شه‌کانی ده‌که‌وین به‌ سروشت ده‌مانباته‌ ناو شوێنه‌ دیاری کراوه‌که‌ له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆ وه‌یان جوڵه‌ وبه‌پێی ئه‌وه‌ی داواکراوه‌ ، هه‌تا ئه‌نجامێکمان ده‌داتێ یارمه‌تی ده‌ری یه‌که‌م و کۆتاییه‌ له‌ کاری جێبه‌جێ کردنی کۆتایی دا.
دووه‌م : شانۆ مۆزه‌خانه‌ نیه‌ تا هاوشیوه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌که‌ی که‌له‌ ده‌قدا نووسراوه‌ ،به‌ڵام گه‌وره‌یه‌ بۆگواستنه‌وه‌ی ده‌ق بۆ زه‌مانی ئێمه‌ که‌تیای ده‌ژین وخۆشمان ده‌وێت ،له‌گه‌ڵ چێژ ی کامل ،به‌مانای ڕۆحی و درامی و جوانی شانۆیی .
سێیه‌م : توانا بێ سنوره‌کان وخامه‌ جیاوازه‌کان که‌ده‌چنه‌ ناو فکره‌ی نه‌خشه‌سازه‌وه‌ به‌سروشتی شێوه‌ی کاری هونه‌ری داواکراو .
چواره‌م : کاری سه‌ره‌تا به‌کاری نمونه‌ ده‌ست پێده‌کات به‌هاوکاری ده‌ر‌هێنه‌ر وله‌سه‌ره‌تادا ڕای خۆی ده‌ڵێت ، دیمه‌ن ده‌ژیه‌نێت ، وه‌له‌گه‌ڵی دا کارلێک ده‌کات . وه‌ئاسانکاری ده‌کات بۆئه‌وه‌ی گه‌شه‌بکات له‌کاتی کارکردندا له‌ سنوری قیاساتی پچوککراوه‌دا که‌ ده‌بێته‌ نمونه‌ .
4 که‌موکورتیه‌کانی ئه‌م ڕێگایه‌ :
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگایه‌ بۆ شێوه‌و ئاره‌سته‌یه‌کی نوێ له‌خۆیدا تایبه‌تمه‌ند ی وزیده‌یی خۆی هه‌یه‌ ،هه‌رچۆن که‌موکورتیشی هه‌یه‌ به‌پێی ئه‌م بۆچونه‌ی خواره‌وه‌ :-
یه‌که‌م : وه‌رغێرانی ده‌ق بۆشێوه‌پێدان به‌ هه‌ڵگری مانای شانۆیی ، بڵاوه‌پێکردنی بیره‌که‌ی ،وه‌ده‌ربڕین له‌ڕووداوه‌کانی نایه‌ت ته‌نها به‌ گه‌ڕان له‌ په‌یوه‌ندی یه‌کانداو ‌هه‌ندێک له‌هێڵه‌کان له‌سه‌روه‌ره‌قه‌یه‌ک نمونه‌یه‌ک و ‌وێنه‌ده‌کێشرێت بۆئه‌وه‌ی ببینرێت ،هه‌ته‌ دکرێت قیاساتیشی به‌جونجاوی دروست بکرێت ،پاشان زه‌خره‌فه‌کاری و به‌ پێی گونجاوی ڕه‌نگی شیاو بۆئه‌وه‌ی هاوکاری بکات له شێوه‌ی داو مانای داواکراوی ده‌ق بدات به‌ده‌سته‌وه‌ . که‌ئه‌وه‌ناوده‌برێت به‌ نه‌خشه‌سازی یاخود ئیسکتش .که‌ مومکینه‌ بۆمان به‌رهه‌مێکی زۆرمان هه‌بێت له‌ناوه‌رۆکدا له‌ فکره‌ی زۆرو فه‌تره‌ی زه‌مه‌نی کورتدا .. پاشان هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌ وه‌رقه‌ ساده‌وساکاره‌کان له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر یان ده‌مج کردنی ئه‌وه‌ی داواکراوه‌ له‌گه‌ڵ فکره‌یه‌کدا که‌ له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ک ی ساده‌ مه‌ودای "مألوف دیار " وڕوئیای ڕوون داوگواستنه‌وه‌ له‌دوای نه‌خشه‌سازی بۆسه‌رته‌خته‌ی شانۆ بۆئه‌وه‌ی قوڵیی پێویستمان بداتێ ، به‌بێ ته‌کلیف کردن له‌خۆمان کارێکی ده‌ستی دروست ده‌که‌ین که‌کاتێکی زۆری ده‌وێت ، وه‌ ئه‌وه‌ی ڕویداوه‌ بیرێکی ناکامڵه‌ و سه‌ره‌تایه‌کی نامۆفه‌قه‌ ئه‌وه‌ی پێکهاتووه‌ زایه‌کردنی کاته‌ له‌م کاره‌دا . یه‌که‌م جار ، کاتی زۆر داواده‌کات وده‌وڵه‌مه‌ندی زۆر ده‌وێت له‌ وێنه‌کێشان و ڕه‌نگه‌کاندا .
هه‌روه‌ها ئه‌نمونه‌یه‌ی به‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌ر‌هێنه‌ردا به‌ده‌ست هات له‌شیوه‌ی نه‌خشه‌که‌دا . ئه‌وڕۆژه‌ی هونه‌رمه‌ندی دیکۆر دێت بۆئه‌وه‌ی کار له‌منڤوردا بکات له‌گه‌ڵ به‌ش و تابلۆ ته‌نفیزیه‌کاندا . نمونه‌یه‌ک ده‌بێت که‌ قیاساتی زۆر وورد نابێت . که‌ ڕێده‌داته‌ ئه‌وه‌ی کارکردن له‌دیکۆردا به‌پێی ته‌رتیبی هۆکاره‌کان ی دیکۆر به‌پێی وێنه‌کان که‌ بیناکراون له‌سه‌ربنه‌مایه‌کی زانستی و نمونه‌یه‌کی داواکراوهجێبهجی کراوه‌که‌ ، بینای توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروست وهه‌نگاوه‌کانی لێی کۆلراوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌سازی وێنه‌یه‌که‌ ‌له‌ ده‌ربڕینێکی ڕوونکرواه‌ته‌وه‌ وڕاستگۆیانه‌که‌ ده‌شێت وگونجاوه‌ بینه‌ران له‌هۆڵه‌که‌دا بیبینن . وه‌ئه‌وه‌ی پێویسته‌ وزیندووه‌ و گرنگه‌. ژیانی ناو نه‌خشه جێبه‌جێ کاریه‌که‌ که‌نمونه‌ی یه‌که‌مه‌ له‌سه‌ر سه‌رته‌خته‌ی شانۆکه‌ ، چاره‌سه‌ری زۆر له‌کێشه‌کان ده‌کات. به‌ڵام خزمه‌تگوزاری بینه‌ران که‌ده‌یانه‌وێت له‌ بینین وڕوانگه‌یاندا چێژ وه‌ربگرن و پێویستیه‌کانیان تێر بکه‌ن له‌وروژاندنی ده‌رونی وفکری دا که‌ ئامانج لێی سه‌رهه‌ڵدانی مانای قوڵی شانۆییه‌ به‌ هێڵ وڕه‌نگه‌کان ، وه‌هه‌روه‌ها گونجاوی جه‌وه‌که‌و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر قیاساته‌کانی ئه‌وگونجاویه‌ و ڕێککه‌وتنی مه‌سافاته‌کان له‌ کۆی شێوه‌کانی دا ، هه‌تا ده‌ست گرتن به‌سه‌رکۆی هه‌ست وسۆزه‌کان وگه‌یاندنی به‌ئاستی هونه‌ری داواکراو .
دووه‌م : گرنگیه‌که‌یمان له‌ بواری دیکۆر وڕێگای نه‌خشه‌و جێ به‌ جێ کردنی دا کورتکردووه‌ته‌وه‌ ، هه‌تا له‌وانه‌یه‌ حه‌قیقه‌تی لێدانی دڵ ی دیمه‌ن هه‌مووی بکه‌ینه‌ مانا. که‌نامان خاته‌ناو ی به‌هه‌ر ڕێبازێک له‌ناو ڕێبازه‌هونه‌ریه‌کاندا که‌ژماره‌یان له‌زیاد بووندایه‌ . گرنگ نیه‌ دیکۆری شانۆییه‌که‌ ڕێبازی کلاسیکی یاخود نوێ بێت به‌ڕێگه‌ زۆره‌کان ، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌سود بێت بۆشانحییه‌که‌ ، وه‌پێویسته‌ به‌گه‌شه‌ی کارو جوڵه‌ی ناوه‌کیه‌وه‌ پابه‌ند بێت ، له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی پێویته‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ی گشتی دابێگ هه‌تا نابێت ببێته‌ هۆی گه‌نده‌ڵ کردنی دیمه‌ن ، وه‌ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بنه‌مایه‌ و ئه‌وه‌ی گرنگ نیه‌ ڕێگای ده‌ربڕین و ی هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن و هۆکار و ڕێبازه‌ جیاوزه‌کان .
وه‌ هونه‌رمه‌ندی دیکۆر خیبره‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ له‌ وێنه‌و تێویر وپه‌یکه‌رو ئه‌ندازه‌ی بیناسازی وپرۆژه‌کان ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ده‌خاته‌ ڕوو له‌ نه‌خشه‌و کاره‌ ئه‌ندازه‌ییه‌ بیناساز ی ونخشێنراوه‌کان وه‌ ته‌واوی زه‌خره‌فه‌ی پێویستدا بۆ شانۆ . به‌ڕوانین له‌وه‌ی داوای ده‌ربڕین ده‌کات له‌ڕێگای شێوه‌ پێدان به‌ مه‌وادی تایبه‌ت نه‌ک به‌ که‌سی دیاری کراو ، به‌ڵکو ده‌رباره‌ی ژینگه‌و هه‌سته‌گشتیه‌کان که‌ که‌سه‌جیاواه‌کان بۆی ده‌ژین و به‌جیاوازی ده‌یگێڕنه‌وه‌ .
وه‌ هونه‌رمه‌ندی دیکۆر کارده‌کات له‌ توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و کۆی ورده‌کاریه‌کان پاشان ده‌ربڕین ده‌کات له‌ بیره‌که‌ی له‌وێنه‌کێشاندا که‌ نه‌خشه‌ی کێشاوه‌ وهه‌رچه‌نده‌ هاوشانی دیمه‌ن ده‌ڕوات وهه‌ڵگری مانایه‌ .
وه‌ئه‌و گوزارشته‌ی هه‌یه‌ له‌شوێنی نواندن و پێوانه‌سازیه‌کانی شانۆ دا که‌ نه‌خشاسازی دیکۆر له‌پێناویدا وگرنگی و توانای داهه‌یه‌تی و به‌دوای دا دیکۆره‌کان له‌ دیمه‌ن و کاتی پێویستدا ده‌گۆڕێت . هه‌روه‌کو چۆن چاوی ده‌رهێنه‌ر ده‌سوڕێته‌وه‌ بۆقورسیه‌کانی کاره‌ هونه‌ریه‌که‌ی و داوی هه‌ندێک گۆڕانکاری وورده‌کاری ده‌کات . ته‌نیا أتفاقی ده‌رهێنه‌ر بوس نیه‌ له‌ڕووی هونه‌ریه‌وه‌ ، ئه‌و هه‌ڵده‌سێت به‌ئه‌ماده‌کردنی ڕێوڕه‌سم وهێڵکاری و قیاساته‌ کان و پارچه‌ کانی دیکۆره‌ جیاوازه‌که‌ ، پاشان هه‌ڵده‌سێت به‌ کاری نمونه‌ و دڵنیاده‌بێته‌وه‌ له‌ئه‌نجامی کاره‌که‌ی بێئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی بکات له‌وه‌ی بکه‌وێته‌ کاتێکی تر و موفاجه‌ئه‌ یه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نوێ ده‌ست پێده‌کات .
سێهه‌م : ڕه‌سمیاتی دامه‌زراوه‌که‌ له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی زانستی و بڕی تێگه‌یشتنی هونه‌رمه‌ند له‌ دیکۆری سه‌رته‌خته‌ی شانۆ و ڕێگا ته‌ندروسته‌کانی له‌ وێنه‌ ی منڤوری شانۆیی وده‌رهێنانی ته‌نفیزی تابلۆکان، پاشان له‌کۆتایی دا کاری نمونه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌وڕێسا ته‌ندروسته‌ ی که‌ هونه‌رمه‌ندی دیکۆر ئاماده‌ی ده‌کات بۆدروستکردنی دیکۆره‌ پێویست وسه‌رکه‌وتوه‌که‌ی له‌ته‌حقیقی دا ، وه‌ دڵنیایی بینه‌ران له باشی نمایش به‌پێی ئه‌وه‌ی داواکراوه‌ . هه‌روه‌کو هێڵكاریه‌کان وڕه‌نگه‌کان و زه‌خره‌فه‌کان و حه‌جمه‌کاندا که‌ ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان ده‌رببردرێت له‌ڕێگای وێنه‌ وڕه‌نگه‌وه‌ بۆ بیناکردنی شانۆییه‌ک که‌ کاریگه‌ری هونه‌ری داواکراوی هه‌یه‌ وده‌ربڕین ده‌کات له‌ ڕاستگۆیی و مانای شانۆکه‌ .
چواره‌م : هونه‌ر هه‌میشه‌ ڕۆحێکی به‌کێشکه‌ره‌ (جژابە) ، دیکۆریش هونه‌رێکی دروستکاریه‌ - بۆئه‌م پیشه‌یه‌ هه‌ڵده‌سێت به‌ ده‌ربڕین له‌ بیره‌کانی تر وه‌ته‌نها مه‌به‌ستی گه‌یاندنی کاره‌که‌نیه‌ وه‌ک دیمه‌ن یان دیمه‌نێک ده‌رببڕێت له‌ڕروی مێژووی وهونه‌ریه‌وه‌ م به‌ڵکو نه‌خشه‌ساز ئامانجی ده‌رخستنی مانای قوڵی شانۆییه‌که‌یه‌ به‌هۆی هێڵکاڕێ وڕه‌نگ وڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی بۆ دیمه‌ن پێویسته‌ و ئه‌کته‌ره‌کان بۆ جوڵو وه‌ستانه‌کانیان ده‌یانه‌وێت وه‌پێکهاتنی نه‌خشه‌ی دیکۆر له‌توخمه‌ دیاری کراوه‌کانه‌ ، ئاماژه‌یه‌ بۆ یاده‌وه‌ری شانۆییه‌که‌ و ته‌واوکاری جوڵه‌ی که‌سایه‌تیه‌کانی که‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ هه‌مویان تێکه‌ڵه‌یه‌کی جوانن ، وه‌ نایابی نه‌خشه‌که‌ ده‌رده‌خه‌ن .
وه‌ده‌رهێنه‌ر به‌سروشتی خۆی هونه‌رمه‌ندێکی هه‌سته‌وه‌ره‌ ، به‌چێژه‌ بۆجوانی وعاشقیه‌تی ، وه‌ده‌کرێت حوکم بدات له‌سه‌ر کاره‌که‌ هونه‌ریه‌که‌ی به‌ساده‌و ساکاری . وه‌ئه‌وه‌ نابێت به‌بێ وێنه‌و تێویر وهه‌ردوکیان هۆکارن بۆ ده‌ربڕین ی ئاسان و ڕوون مومکین و ده‌کرێت به‌هۆیه‌وه‌ده‌ربڕین له‌هه‌رچی بکات که‌ ده‌یه‌وێت ، لانی که‌م به‌کۆشش و ته‌واوکاری مانا و ئاسانی حوکم بدات ، پێش توێژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی کێشه‌ جیوازه‌کان و فێڵه‌ جۆراوجۆره‌کانی که‌ فکره‌ی نه‌خشه‌که‌ داوای ده‌کات و به‌ڕێگه‌یه‌کی سروشتی ده‌مانگه‌یه‌نێت و به‌دوای دا ڕێگای دروست بۆ بینای کردنی بنه‌مازانستیه‌کان و توێژینه‌وه‌ گشتگیره‌کان له‌منڤوری شانۆیی دا یان له‌ تابلۆ ته‌نفیزیه‌کاندا .
له‌ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌ومۆدێلانه‌دا وه‌ک بنه‌مای نه‌خشه‌ی کاری بینانه‌کراو له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و بابه‌تی که‌داوای کاری زانستی دروستمان لێده‌کات و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌ومۆدێلانه‌ و دروستکردنی پلاستیکی که‌ده‌کڕیت وای ببینین له‌ کۆی ئاراسته‌کانه‌وه‌ که‌نابیندرێت له‌ شانۆدا ، وه‌ دیمه‌نی شانۆیی ته‌نها له‌یه‌ک لاوه‌نابێت به‌ڵکو له‌ڕووی بینه‌رانه‌وه‌ ده‌بێت .
به‌ڵام وێنه‌کان و منڤوری ودیمه‌نه‌ته‌نفیزیه‌کان لانی که‌م ده‌کرێت واده‌ربخرێت که‌ په‌سه‌ند بێت له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه‌ وه‌باشترین کۆشش بکرێت و بوشترین مانا به‌ده‌ست بهێنێت له‌ده‌ره‌نجام دا .

ئاماده‌کردنی /ڕێبازحه‌مه‌ جه‌زا

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)