کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوات قارەمانى لە نێوان ڕێگا باریكەكانى دوێنێ و ڕێگە فراوانەكانى ئەمڕۆدا.

Thursday, 14/01/2010, 12:00


بە درێژایى شۆڕشەكانى كورد بە هەموو سەركەوتن و نوشت و بون و نەبونى بنەمایەكى فكرى و زانستیەوە تا ئێستا وەك پێویست خاوەنى ئەرشیفێكى دیكۆمێنتى باوەڕ پێكراو و زیندو نییە وەك پێویستى ئەو قۆناغەى كە شۆڕشەكانى تێدا كراوە ,یان نەتوانراوە شان بە شانى خەباتى فكرى و چەكدارى و ڕێكخستن و پێشمەرگایەتیەوە سەنتەرێك هەبێت وەك بانكى (زانیارى ئەرشیفى) تابتوانرێ ئەرشیفى هەموو كارە گشتیەكان بكرێ تا لە پاشە ڕۆژدا ببینە خاوەن ئەرشیفێكى دەوڵەمەند و زیندو تا لێكۆڵینەوە و نامەكانى خوێندنە باڵاكان لەو بوارانەدا بتوانن كارى لە سەر بكەن, بە داخەوە تا ئێستاش بە شۆڕشى نوێى گەلەكەشمانەوە نەتوانراوە ئەرشیفى گشتى لە هەموو ڕوەكانەوە بكرێ بە تایبەت لە قۆناغى شاخدا و وە لە شاریشدا وەك پێویست نەتوانراوە ئەم كارە بكرێ ئێستا ئەوەى ماوە ئەو كارئەكتەرانەن كە لە ژیاندا ماون وەك یاداشت و بیرەوەرى گێڕانەوەى حیكایەت خوانى بەسەرهاتەكان دەگێڕنەوە, ئەم یاداشت نامانە لە پەنجەكانى دەست تێپەڕ نابن ...یەكێك لەو یاداشتانە ڕیگا باریكەكانى ئاوات قارەمانییە ...كە وەك فلمێكى دیكۆمێنتارى هەست دەكەى لە بەرامبەر مێژویەكى بەرگرى زۆر سەختدا بینەرى ئەم شاشەیەیت , ئەمە بۆ ئەو گەشتەى كەدەیكەى بە ناو كۆڵانە باریكەكانى ئاوات قارەمانیدا وەك قۆناغى شاخ و بەرگرى لە شوناسى نەتەوەیەك خۆ ئەگەر ڕێگاكانى شاخ باریك و خەباتێكى سەختى دژوار بێت ئێستا لە قۆناغى خەباتى شارداین ئەم ڕێگایانە ڕێگاى فراوانن دەكرێ بتوانین ڕابردوى شاخ و ئێستاى شاریش فەرامۆش نەكرێ و دەزگایەكى توێژینەوە و ئەریشیف كردن دابمەزێنرێ تا بتوانرێ بە شێِِِِِِِِِِِِِِِِِِوەیەكى زانستیانە ئەرشیف بكرێ بە تایبەت لە دواى دروست بوونى بەرەى ئۆپۆزسیۆن و لیستى گۆڕان كە قۆناغێكى تازەى دروست كرد و مانا هەقیقیەكانى دیموكراسى لە كارتۆنیەوە كردە ڕاستى چونكە بێ ئۆپۆ زسیۆن دیموكراسى جگە لە واتایەكى كارتۆنى هیچى تر نییە لێرەوە ئەكرێ بپرسین ئەوانەى لە قۆناغى شاخدا كارئەكتەرى سەرەكى بوون ئێستا لە ناو لیستى گۆڕاندا كار دەكەن بۆ قۆناغێكى نوێ و دەستاو دەست كردنى دەسەڵات و هاتنە پێشەوەى نەوەى نوێ و بیرى نوێ كە ئەمەش لە ناو ڕێگا فراوانەكاندا هەست كردنە بە نەمردنى ڕێگا باریكەكانى دوێنێى كۆمەڵە , بۆیە دەكرێ بۆ ئەرشیف كردنى هەموو كار و بارەكان (بانكى زانیارى ئەرشیفى) دروست بكرێ , ئێستا ئەگەر خوێندكارێكى خوێندنى باڵا بیەوێ ماستەر نامەیەك لەسەر شۆڕش بنوسێ وەك پێویست بەڵگەى زانستى و دیكۆمێنتى دەست ناكەوێ .... هەتا نوسینەكانیش هەر بەم شێوەیەن بە نمونە لە نوسینەكانى نەوشیروان مستەفادا كاتێك باس لە ڕوداوێك دەكات لە بەر نەبونى دیكۆمێنت دەڵێ (فڵانە كەس خۆشبەختانە ئێستە لەژیاندا ماوە) كە ئەم نیشانەى نەبونى نوسراوێكى دكۆمێنتى ئەرشیفكراوە بۆ سەلماندنى ڕاستى ئەو ڕوداوە , بۆیە دەكرێ لیژنەیەكى پسپۆر هەموو ئەوانەى كە ماون بیرەوەریەكانیان لێ وەرگیرێ و بكرێتە ئەرشیفێكى نەتەوەیى .. پرسیارەكە لێرەدایە تا چەندێ دان بە شكستى ڕابردوماندا دەنێین ,ئایا هەمو كارەكانمان تەواو و بێ هەڵە بووە ..؟ئایا ڕێگا باریكەكان و ئاواتەكانى ناو ڕێگا باریكەكانى دوێنێ و ئەمڕۆى ڕێگا فراوانەكان بەر پرس نین لە بەردەم گۆڕانى مێژویەكدا ئەگەر سەنتەرێك پێك نەهێنن ؟..ئایا ئێمە بە نمونەى شۆڕشگێڕە نەتەوەیەكانى جیهان چەندان ئاوات قارەمانیمان نیە ..؟ئەگەر مەڵبەندى زۆرینەى كارئەكتەرەكانى شاخ و ڕێگا باریكەكان ماڵى كاك ئاوات قارەمانى بوو بێ خۆشى بەشێكى گرنگى ئەم ڕێگایانە بوو بێ ئەوا پێویستە لەمڕۆى قۆناغى گۆڕاندا ئەرشیفى كارئەكتەرەكانى دوێنێ و ئەمڕۆ بكرێتە ئەرشیفى نەتەوەیەك.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە