ئه‌نسارو لئیسلام بۆیه سه‌رده‌شت عوسمانی تیرۆر کرد، چونکه عاشقی کچه‌که‌ی بارزانی بوو؟
Wednesday, 15/09/2010, 12:00
لام خۆش نه‌بوو هیچ له سه‌ر ئه‌و سینارۆیه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پارتیی و بارزانی بڵێم، به‌ڵام پێشنیار بۆ ئه‌و روونکردنه‌وه پڕوپوچه ده‌که‌م، که جارێکی تر ئه‌گه‌ر ویستیان سیناریۆی تر بڵاو بکه‌نه‌وه ئه‌وه داوا له ئه‌حمه‌د سالاری ئه‌ندامیان بکه‌ن، که سیناریۆ نووسێکی باشه نه‌جیبه، چۆنه ئه‌ویان له بیر چووه؟ ئه‌و پیاوه چاک سیناریۆ ده‌نووسێ و کاتی خۆشی له‌ناو په‌رله‌مان ده‌یگوت کفره ئێمه ئاڵای تر جگه له‌ئاڵای عێراق هه‌ڵبکه‌ین، ئه‌وده‌م سێبه‌ری به‌عس مابوو، مه‌سعود له‌ماله‌وه چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌دا و به‌سه‌دامی ده‌وت گوێبگره من په‌رله‌مانتاری وام هه‌یه له تۆ عێراقی تره. به‌سه‌ری بابم ، پارتی و بارزانی ده‌یانه‌وێت چیمان پێ بڵێن؟
بۆ له‌م کاته‌دا ئه‌م سیناریۆ پوچه‌یان بڵاو کرده‌وه؟ئه‌مه بۆ خاتری شه‌قامی کوردی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت و هاوڕێکانی نه‌بوو، به‌ڵکو بۆ ئه‌و فشاره زۆره‌بوو که له‌لایه‌ن ده‌زگا جیهانێکانه‌وه کرابوه سه‌رتان ،ئێوه هێنده بێ ئابڕوون هه‌موو کورد داواتان لێ بکات و لێتان بپرسێت بۆ ئه‌و کاره‌تان کردوه وه‌ڵام ناده‌نه‌وه ئێوه خۆتان له‌هه‌موو کورد پێ گه‌وره‌تره .
به‌ڵێ سه‌رده‌شت ئێوه شه‌هیدتان کرد، چونکه ئێوه له فه‌رهه‌نگتاندا زاوای سۆرانیتان ناوێت ئه‌گه‌ر به‌خه‌یاڵیش بێت ،
ئێوه هێنده داماون ته‌نانه‌ت ئازایه‌تی ئه‌وه‌ش ناکه‌ن ژنه‌کانتان پیشانی خه‌ڵک بده‌ن ، سه‌رده‌شتان بۆ یه شه‌هید کرد چونکه ئێوه‌ی له هه‌موو به‌هایه‌ک ڕووتکرده‌وه . ده‌شتانه‌وێ به‌به‌ردێک دوو کێشکان بکوژن ، به‌ڵکو نه‌ک دوو کێشکان زۆرتریش ، ده‌تانه‌وێ به‌خه‌ڵک بڵێن ئاها پارتی چه‌ند ئاقڵه نه‌ی هێشت په‌یکه‌ر بۆ ئه‌ندامێکی تیرۆریستی ئه‌نسارو ئیسلام دروست بکرێت ، ئه‌ها سه‌رده‌شت پلانی کاری تیرۆری هه‌بووه له‌ناو زانکۆ‌دا ، ئه‌ها سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌نوس نه‌بوو ته‌نها قوتابیه‌کی قوتابخانه‌که‌ی ئیسلامییه‌کان بوه ، پارتی و پاراستن بێبه‌رین له شه‌هید کردنی، به بنه‌ماڵه‌که‌شی بڵێن ئێمه چه‌نده ئازاین ته‌نانه‌ت له‌سنوری ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش بێت تاوانباران له‌چنگمان قوتار نابێت و ده‌هینینه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی یاسای پارتی و بارزانی و زرێڤانه ئازاکانی خۆمان .
پارتی ئه‌م جاره‌ش دۆڕا و هێنده‌ی تر ڕیسوا و سه‌ر گه‌ردان بوو ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ، نه ئه‌و 70 پارێزه‌ره خۆبه‌خشه‌ی سلێمانی تا نوسینی ئه‌م بابه‌ته بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه پاشانیش گۆڕان وه‌ک ئۆپۆسیزیۆن ده‌بێ قسه‌ی جدی له‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆیه بکات، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی بێ هیچ کۆمێنتارێک جگه له‌چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڕێپێوانه‌که و سه‌رده‌شت هیچی نه‌وتوه ، له‌هه‌مووی ناخۆشتر هاوڵاتی و ئاوێنه‌یه که بێده‌نگن له سه‌ر ئه‌و که‌یسه جدییه‌ی که سیناروێیه‌که پیاو هه‌ست به داماوی میلله‌تێک ده‌کات.
هاوڵاتی و ئاوێنه ده‌بێ قسه‌بکه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ن ئه‌وه ده‌بێ وێنه‌ی ئه‌و تیرۆریسته له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان لابه‌ن و ئیتر له‌سێبه‌ری ئه‌و مرۆڤه جوامێر‌و ئازایه‌دا فرمێسکی تیمساحیمان بۆ نه‌ڕێژن.
.
سه‌رده‌شت پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شه‌هیدیان کرد ده‌بێ ئیتر ئێمه ده‌سته‌وستان نه‌بین و چاوه‌ڕوانی سکاڵا نوسین نه‌که‌ین ، ده‌بێ ئه‌م دوو یان سێ بنه‌ماڵه‌یه ته‌فرو تونا بکه‌ین ده‌بێ بۆ دنیای بسه‌لمێنین که ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ی ترسنۆکن ، له‌ئاست دوژمنانی کوردا هێندا خوێڕی و تڕۆن و که‌چی له‌چاو گه‌له‌که‌ی خۆشیاندا شێرن ... شێر،
سڵاو له‌جوامێریت سه‌رده‌شت ، چه‌نده ئه‌نسار و ئیسلامێکی جوان بوویت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست