نامه‌یه‌ک له سه‌رده‌شته‌وه بۆ هاوڕێ خوێندکاره‌کانم
Saturday, 15/05/2010, 12:00
به‌سڵاوێکی گه‌رمه‌وه ده‌سته پیرۆزه‌کانتان ئه‌گوشم، هاوڕێیان من ئێستا له‌ته‌ک هاوڕێکانمدا ، سورانی مامه حه‌مه و ئه‌و نوسه‌رانه‌ی به‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی خائین و کوردفرۆشی به‌رزانی شه‌هیدکران دانێشتوم و گفتوگۆمانه .
هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم ، با وه‌ک خۆی رووداوه‌که‌تان بۆ بگێڕمه‌وه : ئه‌و به‌یانیه‌ی کهفڕێنرام ، به‌یانێکه‌ی له‌خه‌و هه‌ستام به‌ڵام هه‌ر له‌خۆمه‌وه هه‌روه‌کو پێم وترابێت دڵم خورپه‌یه‌کی کرد و هه‌ستم به شتێکی سه‌یر کرد ، له‌به‌ر چاومدا چه‌ند جارێک وێنه‌ی مه‌سرور بارزانی به‌به‌ر چاومدا وه‌کو دێوه‌زمه ئه‌هات و ئه‌چوو ، به‌ڵام ترس کاری من نییه ، هه‌ر بۆیه کتێب ودهفتهرهکانم هه‌ڵگرت و به‌ڕێ که‌وتم به‌ره‌و زانکۆ ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌دیدارتان شاد بم و به‌یانی باشتان لێبکه‌م ، به‌ڵام کاتێک له‌شه‌قامه‌که په‌ڕیمه‌وه ئوتومبیلێک وه‌ستاو چه‌ند چاره قورسێکی لێدابه‌زی که‌دواتر زانیم که ئامانه جه‌ندرمه‌کانی مسرور بارزانین ، که‌وتنه لێدانم تاکو بێهۆشیان کردم ، نازانم چه‌ندی پێچ‌و هۆشم هاته‌وه و کردیانم به کۆشکیکدا وه‌کو هه‌ستم پێ‌کرد ، پاش که‌مێک بردمیانه ژوره‌وه ، که چاویان کردمه‌وه بینیم ئه‌و وێنهوهی به‌یانی به‌به‌رچاومدا ئه‌هات وئهچو هه‌ر هه‌مان ده‌موچاو بوو ، موچڕکه‌یه‌ک به‌له‌شمدا هات هه‌رچه‌ندا هه‌ردو ده‌ستم له‌دواوه به‌سترابوو ، مسرور زۆر مه‌سرور بوو به بینینم ، زۆر ناشرین که‌وته چنێو پێدانم به خۆم و که‌سوکارم ، کار گه‌شته ئه‌وه‌ی به سۆره‌ی ............ ، ناوم بێنێ ، ده‌موچاوی ته‌واو تێکچوبوو ، چاوه‌کانی سور ههڵگهڕابون ، ده‌ستی ئه‌له‌رزی ، پێی وتم من ژێر زه‌ویت بۆ ئه‌گه‌ڕام ئه‌وا هێنایتیانه به‌ر ده‌ستم ، پێم وت ئێوه چیتان له‌من ئه‌وێت من خوێندکارێکی زانکۆم ، به‌ڵام بێشه‌رمانه که‌وته جنێودان به زانکۆ و خوێندکارانی زانکۆ ، په‌لاماری ده‌مانچه‌که‌ی دا‌و فیشه‌کی خسته به‌ری و نزیکی کرده‌وه له ده‌مم ، پێی وتم نایه‌ڵم جارێکی تر له‌و ده‌مه‌وه باسی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بکه‌یت ، ده‌ستی پێدانا هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاگام له‌خۆم نه‌ما ، کاتێک به‌ئاگا هاتمه‌وه له‌ناو هاوڕێ نووسه‌ره شههیدهکانمدا بووم ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی شه‌هید کرابون کۆمه‌ڵێکی ئێجگار زۆر بوون.
هاوڕێ خوێندکاره‌کانم : ده‌ستی یه‌که یه‌که‌تان ئه‌گوشم ، سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبونتان ئه‌که‌م ، ئاگاداری خه‌بات و تێکۆشان و رێپێوانهکانتانم له‌رێگای ئێوه‌شه‌وه سوپاسی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری کوردستان و ده‌ره‌ی وڵات ئه‌که‌م .
هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم ، به‌هیوای ئه‌وه بووم له ئه‌مساڵی خوێندندا و له‌کۆتایی ساڵدا نمره‌کانم وه‌رگرتایه و له‌فیستیڤاڵی زانکۆ‌دا له‌ته‌ک ئێوه‌دا به‌به‌رگی ده‌رچوونه‌وه پیرۆزبایمان له یه‌کتر بکردایه ، به‌ڵام ئه‌وه کۆتایی ساڵه و ئێوه‌ش به‌بێ سه‌رده‌شتی هاوڕێتان به‌شداری ئه‌و فیستیڤاڵه ده‌که‌ن ، به‌ڵام تکاتان لێئه‌که‌م ئه‌م خولی دهرچوونهتان ناوی منی لێبنێن (خولی سه‌رده‌شت)، تکاتان لێئه‌که‌م به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی له‌شووێنی فڕاندنهکهمدا به‌جێ ماوه بیده‌نه ده‌ست یه‌کێک له هاوڕێکانم بۆ ئه‌وه‌ی درێژه بهنووسینهکانم بدات و هه‌موو قه‌ڵه‌مه‌کان با قه‌ڵه‌مه‌که‌ی سه‌رده‌شت بێت ، هیوادارم هه‌ر یه‌کێکتان سه‌رده‌شتێک بێت و به‌گژ ده‌سه‌ڵاتدا بچنه‌وه.
تکام وایه ئه‌و کتێب و دهفتهرانهم له‌شوێنێکی ناو زانکۆ‌دا دایبنێن ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌که‌ی هه‌ولێر رێگه بده‌ن ، من به خوێنم رێگای رۆژنامه‌نوسی کوردیم رۆشنکرده‌وه ، ئێوه‌ش درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێبازه بن ، هاوڕێیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێنوسه‌که‌م پێ نییه بۆیه به خوێنی جه‌سته‌م ئه‌م نهمهیهم بۆ نووسین .
شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و هاوڕێتان
سه‌رده‌شت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست