یادی ئه نفال گرنگرتره یان یادی مه لامسته فای بارزانی؟؟؟؟
Sunday, 14/04/2013, 12:00
ئه نفال پرۆسه ی قركردنی كورد و هه وڵدان بوو بۆسرینه وه ی ناسنامه ی كورد و له ناوبردنی به ڵام كاتێك كه دێته سه ر یادكردنه وه ی جگه له كۆمه ڵیك به رپرسی كه م له ئاستی به رپرسیارێتی بچووكدا هیچ به رپرسێكی گه وره ئاماده نابێت به لام كاتێك كه یادی مه لامسته فا ئه كرێته وه هه ر نوێنه رو رێكخراوێك و داموده زگایه كی ده ره كی كه دێتـه كوردستان پێش هه مووشتێك داوای ئه وه ی لێ ئه كه ن كه ته وافی گۆره كه ی باوكه رۆحیه كه یان بكه ن هه ر به بۆنه ی یادكردنه وه ی ئه و زاته نه ك به ته نها جه نابی خێل له وێ ده بن به ڵكو به پاره و سامانی خه ڵكی ئه م هه رێمه پاس و سه یاره ئه گرن بو چین و توێژه جیاوازه كانی كوردستن له ناوچه جیاجیاكاندا تائه وه ی سه ردانی گۆری مه لامسته فابكه ن و ئه یانه وێت به هه موولایه ك وای نیشان بده ن ته نها ره مزی كورد مسته فابارزانی یه و به بێ ئه و واتایه ك بۆكورد نامێنێـه وه به لام هه ركه دێته سه ریادی ئه نفال به رپرسه بالاكان به تایبه ت جه نابی مسعود بارزانی كه واشه رعیه ت به خۆی ده دات گوایاسه رۆكی هه رێمه به لام هه رگیزئاماده نابێت بۆچه ندساتێكیش له گه ڵ كه سوكاری سه ربه رزی ئه نفالكراوان یادی ئه و كاره ساته بكاته وه ئه كرێ بپرسین بۆكورد كامیان گرنگتره یادی مه لامسته فا كه ته نها كه سێكه؟؟ یان یادی كاره ساتی ئه نفال كه 182 هه زاركه س له سه رتاوانی كوردبوونیان بوونه قوربانی؟ ئایا كام یاد بۆ كورد ره مزه و سومبولی خه باتی میلله تێكه یادی جه نابی مه لا؟؟ یان یاد ئه نفال؟؟ ئه ی سه رۆكی هه رێم چۆن رووگیرنابێت كاتێك باسی گه وره یی تاوانی ئه نفال ده كات به لام خۆی ئاماده ی یاده كه نابێت ئه م جگه له وه ی هه موو فه رمانگه و دامه زراوه و قون و قوشبنێكی ئه م هه رێمه یان پركردوه له وێنه ی مسته فابارزانی و وه ك شكۆیه ك له پشت سه ری خۆیان و میوانه كانیانه وه دای ئه نێن به ڵام ئاماده نین وێنه یه كی ئه نفال له پشت سه ریانه وه دابنێن.
ئه بێت یادی كاره ساتی ئه نفال لای سه رۆك چی بێت وا خۆی ئاماده گی ئه وه ی نیه بێته گه رمیان ئه مه جگه له و ه ی وه ك دیاریه ك هه رچی جاش و مسته شار و ئه نفال چی یه له ژێر ده ستی پارتیدان و پارێزگاریان لێ ئه كات و به دلسۆز و خه مخۆری كوردیان له قه ڵه م ئه دات و پۆست و پله و پایه ی به رزو مووچه ی به رز ده خاته خزمه تیانه وه " كه ئه م كاره ش بۆخۆی ئه نفال كردنی روحی و مه عنه وی كه سوكاری ئه نفال كراوان نه هه ربۆیه له دیدی ئه وانه وه هیچ یادێك به یادی ئه نفالیشه وه ناگاته شكۆی یادی مه لامسته فا بۆیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست