عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان: ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ مندا ئه‌نجام ده‌درێن، له‌سه‌ر ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه پێک دێن
Sunday, 03/10/2010, 12:00
ئۆجه‌لان، له‌دوا دیداریدا گووتی: ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئه‌نجام ده‌درێن، له‌سه‌ر ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه پێک دێن.
ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند که ئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه، له چوارچێوه‌ی دوو پرۆتۆکۆڵدا که هه‌ردوولایه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ری کۆک بن، هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که له ڕووی ئاسایشی، مافه دێموکراتیکیهکان و ده‌ستوورێکی دێموکراتیک‌دا، ئه‌و پرۆتۆکۆڵانه قه‌بوڵ ده‌کات. هه‌روه‌ها گرنگی هه‌شت مانگی داهاتووی ده‌ستنیشان کرد و داوای کرد که ئه‌و هه‌شت مانگه به به‌تاڵی تێنه‌په‌ڕێندرێن و به‌فیڕۆ نه‌چن.
ئۆجه‌لان ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده، ئایسه‌ڵ توغلوک و پارێزه‌ران دیداری ئه‌نجامدا و سه‌باره‌ت به‌و دیدارانه‌ی له زینداندا پێکهاتوون گووتی:
"من ئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه‌ی لێره له‌گه‌ڵمدا پێکدێن، له چوارچێوه‌ی دوو پرۆتۆکۆڵدا که هه‌ردوو لایه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ری کۆک بن، ده‌بینم. ئه‌وه‌ی یه‌که‌م؛ پرۆتۆکۆڵی ئاسایشی له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی دووهه‌م؛ پرۆتۆکۆلێکه که مافی دیموکراتیک و ده‌ستووری بنچینه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت. بۆ ئه‌وانه‌ش زه‌مینه‌ی ره‌وشێکی یاسایی هه‌یه. به‌و شێوه‌یه پرۆتۆکۆڵه‌کان ده‌تواندرێ دوای به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان بکرێت."
ئۆجه‌لان باسی له دوو کۆمیسیۆنیش کرد که پێویسته له‌و پێواژۆیه‌دا دابمه‌زرێن و گووتی:
"ده‌تواندرێ دوو کۆمیسیۆن دابمه‌زرێندرێن: یه‌ک له ئه‌وان ده‌تواندرێ کۆمیسیۆنی ئاماده‌کاری ده‌ستووری بنچینه‌یی بێت؛ من باس له‌و کۆمیسیۆنه ناکه‌م که ئێستا له‌ناو پارله‌ماندا هه‌یه. ڕۆڵ و ئه‌رکی ئه‌و جودایه. ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ی من باسی لێوه‌ده‌که‌م، ده‌توانێ به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که سه‌باره‌ت به ده‌ستووری بنچینه‌یی پێشکه‌وتن، ڕه‌شنووسێک ئاماده بکات و پێشکه‌شی ئه‌و پارله‌مانه‌ی بکات که دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستبه‌کار ده‌بێت. ئه‌وه‌ی دووهه‌میش، ده‌توانێ کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان بێت. ئه‌و کۆمیسیۆنه ده‌توانێ لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له هه‌موو ڕووداوه‌کانی بکه‌ری نادیار بکات و به‌رپرسیاری ئه‌و ڕووداوانه ئاشکرا بکات. ئه‌و پێواژۆیه ده‌توانێ به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت."
ئۆجه‌لان باسی له گرنگی هه‌شت مانگی داهاتوو کرد و داوای کرد که ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌چێ و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی به‌و شێوه‌یه‌ی کرد:
" خه‌باتێک بۆ بونیادنانی ده‌ستوورێکی بنچینه‌یی بۆ کاتالانه‌کان له ئارادایه. ده‌توانن خه‌باتێکی به‌وشێوه‌یه، وه‌ک نموونه ببینن. له ئێستاوه کوردان ده‌توانن، پێشنیاره‌کانی خۆیان بۆ ده‌ستووری بنچینه‌یی داهاتوو ئاماده بکه‌ن. ده‌توانن شه‌و و ڕۆژ کار بکه‌ن و کۆمیسیۆن دروست بکه‌ن، ڕه‌شنووسی خۆیان بۆ ده‌ستووری نوێ ئاماده بکه‌ن. له‌و بواره‌دا ده‌بێ ئاماده‌کارییه‌کی به‌رفروان هه‌بێت."
ئۆجه‌لان له درێژه‌ی دیداره‌که‌یدا تیشکی خسته‌سه‌ر دیداری کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا و گووتی: ده‌کرێ له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌شدا دیدار ئه‌نجام بدرێت و گووتی:
" ئه‌و قۆناغه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت، پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ته، ته‌نها هی حکومه‌ت نییه. هه‌شت مانگی داهاتوو زۆر گرینگن. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ڵێن جیاواز له ئاکه‌په هیچ ئالته‌رناتیڤێکی تر نییه، ده‌ڵێم، من ماوه‌یه‌که چاودێری جه‌هه‌په ده‌که‌م، کاریگه‌ری بایکاڵ به‌سه‌ریانه‌وه تا ئێستاش هه‌ر هه‌یه. به‌ڵام دوای 'كڵیچدار ئۆغلو' له ناو جه‌هه‌په‌دا، هه‌ندێ ئاماژه‌ی گۆڕان هه‌یه، ئایا ئه‌وه پێک دێت، من ئه‌مه نازانم. هه‌ر بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا دیدار ئه‌نجام بدرێت. ده‌وڵه‌تی تورکیا، ته‌نیا له ئاکه‌په پێک نه‌هاتووه، ڕاسته ئاکه‌په له ناو ده‌وڵه‌تدا خۆی ڕێکخستووه، به‌ڵام هه‌موو ده‌وڵه‌ت له ئاکه‌په پێکنایه‌ت. ئه‌و دیدارانه‌ی لێره پێک دێن، له‌سه‌ر ناوی ده‌وڵه‌ت پێکدێن. پێویست ناکات که‌س له به‌ڕێوه چوونی ئه‌و دیدارانه بترسێت، ئه‌وه پرۆژه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته."
ئۆجه‌لان به‌و چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ش، وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دایه‌وه که ده‌ڵێن جودابوونه‌وه هه‌یه. سه‌باره‌ت به‌و مژاره وه‌های گووت:
" ئێمه له‌چوارچێوه‌ی تورکیایه‌کی یه‌کگرتوودا، به‌دوای چاره‌سه‌ری پرسه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێین. ئێمه جوداخواز نین. تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ برایه‌تی و تێگه‌یشتمان بۆ یه‌کیه‌تی، ستراتیژیکه. شارستانییه‌ته‌کانی سه‌ر ئه‌م خاکه، به‌ڕه‌نجی ئێمه سه‌ریان هه‌ڵداوه. باب و باپیرانیان ڕه‌نجێکی زۆریان بۆی داوه. وه‌ک ده‌زاندرێت، نه‌ژادی کوردان ' هورییه'، گوتییه‌کان، 'مێتانییهکان' مێده‌کان' هه‌موویان نه‌ژادی کوردانن. هه‌ر بۆیه ئێمه نابینه جوداخواز. شوێن په‌نجه و ڕه‌نجی کوردان له ئاوابوونی شارستانییه‌ته‌کاندا هه‌یه و مێژوییه‌کی چوار هه‌زار ساڵه هه‌یه. ئێمه خاوه‌ندارییه‌تی له‌و ڕه‌نج و مێژووه ده‌که‌ین. ئێمه ناتوانین ده‌ست له هه‌موو ئه‌و ڕه‌نج و مێژووه به‌رده‌ین و ده‌ستیشی لێ به‌رناده‌ین".
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به گرنگێتی سیاسه‌تی دیموکراتیانه ،ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که پێویسته کێشه‌کان له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که قۆناخی ئێستا، قۆناخی تێپه‌ڕ بوونه‌و له‌م قۆناخه‌شدا خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیک پشت به چوارچێوه‌ی ئه‌تنیکی و سنووری جوگرافی نابه‌ستێت.
ئه‌مه و ئۆجه‌لان گووتی؛ تا ئه‌و کاته‌ی پرسی کورد له باکووری کوردستان چاره‌سه‌ر نه‌بێت، له باشووریشدا چاره‌سه‌ر نابێت.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر گرنگی سیاسه‌تی دیموکراتیانه و ده‌ستنیشانی کرد که پرسگرییهکان له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و، ته‌نها مرۆڤه له ئاستی جیهاندا که که‌مترین زانیاری پێده‌گات ڕایگه‌یاند که ئێمه له ئاستێکداین که ده‌ربازی قۆناخێکی نوێ ده‌بین.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها له دیداره‌که‌یدا باسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیک له قۆناخی ئێستادا کرد و گووتی:" له ئێستادا له قۆناخی ڕاگوزاریدا ده‌ژین. من بۆ کوردان خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیک، وه‌ک گۆڕه‌پانی ئازادی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم. وه‌ک پێشتریش ده‌ستنیشانم کردبوو؛ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دێموکراتیک، پشت نابه‌ستێت به چوارچێوه‌ی ئه‌تنیکی یان سنووری جوگرافی. به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌بردن دێته‌کایه‌وه. کوردان له میانه‌ی خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیکدا، به‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیانه‌ی خۆیان ئاوا ده‌که‌ن. ئه‌مه راگه‌یاندنی شه‌ڕ و شتی وه‌ها نییه، به‌ڵكو ئه‌مه چالاکی ئاواکردنی دیموکراتیک و رێکخستنه کردنی دیموکراتییانه‌یه. ئه‌وه هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت. له وه‌رزشه‌وه بگره، تا هه‌موو ناوه‌نده هاوبه‌شه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت و ڕێکیان ده‌خات. من پێشتر له په‌رتووکی کۆمه‌ڵناسی ئازادی‌دا، باسم له شه‌ش پره‌نسیپ کردبوو. کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیک که‌جه‌ده، ده‌توانێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و پره‌نسیپانه‌دا، خه‌بات بکات. ته‌نانه‌ت گوتبووم؛ پێویسته کوردان شه‌و و ڕۆژ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ن. که‌جه‌ده وه‌ک ناوه‌ندێک و کۆنفیدراسیۆنێکه که لایه‌نه جیاوازه‌کان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان له‌خۆوه ده‌گرێت. له‌هه‌موو شارێکدا دامه‌زراوه و نوێنه‌رایه‌تی خۆی هه‌یه."
ئۆجه‌لان داوای کرد که خۆبه‌ڕیوه‌بردنی دێموکراتیک باش ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن و بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سیستمه له ئامه‌ددا پێشنیارێکی به‌و شێوه‌یه‌ی کرد:
"ده‌توانن له ئامه‌د، کۆنسه‌ی شار دابمه‌زرێنن، ده‌بێ کوردان، کۆڵان به کۆڵانی ئامه‌د ڕێکبخه‌ن و بیکه‌نه قه‌ڵایه‌کی ڕاسته‌قینه. وه‌ک نموونه؛ ده‌وڵه‌ت په‌روه‌رده به زمانی دایکی په‌سند ناکات. ئایا مرۆڤ ده‌توانێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌دا چی بکات؟ له دۆخێکی به‌و شێوه‌یه‌دا پێویسته کوردان له هه‌موو کوچه و کۆڵانێک، تیمی تایبه‌ت به زمانی کوردی دابمه‌زرێنن. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بکه‌ن، دواتر لایه‌نی یاساییه‌که‌شی پێکدێت. مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و کوردانه‌ش هه‌یه که رێکنه‌خراون. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین، ده‌وڵه‌ت ئه‌وانیش ده‌پلیشێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌ڵێم؛ مه‌ترسییه‌کان ڕوویان له هه‌موو کوردانه. هه‌ڵبه‌ته، کاتێک ده‌ڵێم مه‌ترسییه‌کان گه‌وره‌ن، نابێ بکه‌ونه ناو دۆخێکی دڵه‌ڕاوکێوه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ بوێریتان زیاتر بێت. کوردان له چوارچێوه‌ی دێموکراسی و یاسادا، درێژه به خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن و له‌هه‌موو شوێنێکدا سیسته‌می پاراستنی بنچینه‌یی خۆیان ئاوا ده‌که‌ن. جه‌وهه‌ری بنچینه‌ییش ئه‌مه‌یه که ئێمه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ربازی ژیانی مۆدێرنیته‌ی کاپیتالیزم ببین، مۆدێرنیته‌ی دیموکراتیک ئاوا ده‌که‌ین و له‌و پێناوه‌شدا تێده‌کۆشین."
ئۆجه‌لان له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کاندا سه‌رنجی ڕاکێشایه سه‌ر پێویستی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی هاوبه‌ش و گووتی:
" تا ئه‌وکاته‌ی پرسه‌که له باکوور چاره‌سه‌ر نه‌بێت، پرسی کورد له باشووریش چاره‌سه‌ر نابێت و ئاسایشی هیچ که‌سێکیش دابین نابێت. باشه که گه‌لی باشوور له‌وه تێگه‌یشتووه، پێویسته ئه‌و ڕاستییه بزانن که مه‌ترسییه‌که گه‌وره‌یه و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو کوردان بۆته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه من باس له کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌م. پێویسته سیسته‌می پاراستنی هاوبه‌ش و نوێنه‌رایه‌تییه‌کی هاوبه‌ش که ده‌توانن هه‌موو کوردان له‌خۆوه بگرێت، دابمهزریندرێن".
ئۆجه‌لان سیاسه‌ته‌کانی حوکمه‌تی ئاکه‌په‌شی هه‌ڵسه‌نگاند. چه‌ند پرسێکی وه‌های وروژاند:
ئایا سه‌رۆک وه‌زیر ده‌یهه‌وێ چی بکات؟ ئه‌وه‌نده سه‌فه‌ر کردن بۆ ده‌ره‌وه، له پێناو چی دایه؟ له ده‌ره‌وه چی هه‌یه؟ ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که پرسه‌که ته‌نها ده‌تواندرێت له ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بکرێت. داوای کرد که ئاکه‌په، بکه‌رانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی جۆله‌مێرگیش ئاشکرا بکات و په‌یامێکی به‌وشێوه‌یه‌ی دایه ئه‌ردۆغان: به گوتنی 'من هیچ ئاگادارییه‌کم له ڕه‌شه‌کوژ کردنی 9 گه‌ریلا نییه، ناتوانێت خۆی له‌بن ئه‌و باره‌دا ڕزگار بکات'. ئۆجه‌لان گووتی؛ ئاکه‌په ده‌یهه‌وێ هه‌ژموونی خۆی ئاوابکات و ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و هه‌ژموونه نوێیه، له ئه‌رگه‌نه‌کۆنیش مه‌ترسیدارتره.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی جۆله‌مێرگ که په‌که‌که‌ش ڕه‌تیکرده‌وه که ئه‌و ئه‌نجامی دابێت، ده‌بێ له‌لایه‌ن ئاکه‌په‌وه بکه‌رانی ئاشکرا بکرێن.
سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکوژ کردنی 10 گه‌ریلای هه‌په‌گه که له شه‌شی سێپته‌مبه‌ر له جۆله‌مێرگ پێکهات و ئه‌ردۆغان بێئاگایی خۆی له‌و کۆمه‌ڵکوژییه ده‌ربڕی بووی، ئۆجه‌لان گووتی:
"به گووته‌کانی وه‌ک 'که‌سانیتر ئه‌نجامیان داوه'، 'ئارته‌ش ئه‌نجامی دا'، 'من هیچ ئاگاری نیم'، ئه‌ردۆغان ناتوانێت له ژێر باری ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ده‌ربکه‌وێت. ڕاسته پێشتر له نێوان ئه‌رته‌ش و ئاکه‌په‌دا ناکۆکی هه‌بوو، به‌ڵام له سه‌رده‌می بیوکئانتدا، قۆناخی یه‌کگرتنیان ده‌ستپێکرد و له سه‌رده‌می باشبوغیشدا درێژه‌ی پێدرا. هه‌ره دوایش، له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ئه‌رته‌شدا، ئه‌و یه‌کگرتنه گه‌یه‌ندرایه لوتکه. هه‌ر بۆیه، ئه‌و قسه‌یه‌ی که ده‌ڵێت: 'من ئاگادارنیم، ئه‌رته‌ش پێکی هێناو' به ته‌واوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی جۆله‌مێرگیش به‌و شێوه‌یه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی:
ئه‌و ڕووداوه زۆر گرنگه. ڕه‌نگه ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه، له وه‌ڵامی کوشتنی ئه‌و مه‌لایه بێت که له جۆله‌مێرگ کوژرا. ده‌یانهه‌وێ به ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه، په‌یامێکی به‌و شێوه‌یه بده‌ن: "ئه‌گه‌ر ئێوه که‌سێکمان لێ بکوژن، ئێمه 20 که‌ستان لێدهکوژین. هه‌ر بۆیه من ده‌ڵێم؛ ته‌نانه‌ت سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه‌ش که له تێکۆشاندان، به پێی پێویست له‌و سیاسه‌ته تێناگه‌ن. په‌که‌که به شیوه‌یه‌کی ڕوون ده‌ڵێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌و به کوشتنی ئه‌و 9 که‌سه‌وه نییه. سه‌رۆک وه‌زیر به هۆی چی، لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه ناکات؟ من بۆیه داوای دامه‌زراندنی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه له ڕاستییه‌کان ده‌که‌م. ده‌بێ له‌زووترین کاتدا ئه‌و کۆمیسیۆنه دابمه‌زرێت و بچێته شوێنی ڕووداوه‌که و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌ستپێبکات و کۆمه‌ڵکوژییه‌که ئاشکرا بکات.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به زیندانی کردنی 1700 سیاستمه‌داری کورد قسه‌ی کرد و گووتی: "گرتنی 1700 سیاستمه‌داری کورد له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕێکخراودا به‌ڕێوه چووه. بۆی هه‌یه به بڕیارێکی ناوه‌ندی پێکهاتبێت. پێشتریش باسم له ده‌سه‌ڵاتداری 75 ساڵه‌ی تورکچییه‌تی سپی کردبوو، ئێستاش فاشیزمی تورکچییه‌تی سه‌وز، له هه‌موو بواریکدا خۆی ڕێکخستووه. له‌ناو ئه‌وه‌دا ئه‌مریکا و ئێراقیش هه‌یه. سه‌رێکی ده‌گاته کۆتایی ئۆقیانوس و سه‌ره‌که‌ی تریشی ده‌گاته کوردستان و باشوور. من به‌وه ده‌ڵێم، هه‌ژموونگه‌رایی نوێ. ئاکه‌په زۆر وه‌ستایه‌نه، سوود وه‌رده‌گرێت له ناکۆکی نێوان زایۆنیزمی ئیسرائیل و جوله‌که‌گه‌رایی جیهانی و پشت به جوله‌که‌گه‌رایی جیهانی ده‌به‌ستێت و له به‌رامبه‌ر زایۆنیزمی ئیسرائیلی دژایه‌تی ده‌کات. ئه‌گه‌ر پشتی به جوله‌که‌گه‌رایی جیهانی نه‌به‌ستبا، ئه‌و هێزه‌ی له‌خۆیدا نه‌ده‌دی دژایه‌تی زایۆنیزمی ئیسرائیل بکات. ئاکه‌په له‌لایه‌که‌وه پشت به هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ئینگلیستان ده‌سپێرێ، له‌لایه‌کیتر پشت به جوله‌که‌گه‌رایی جیهانی ده‌به‌ستێت. ئاکه‌په به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌تی هه‌ژموونگه‌رایی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات.
ئۆجه‌لان سه‌رنجی ڕاکێشایه سه‌ر سه‌رمایه‌ی جوله‌که‌کان پێش له دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا و گووتی: ئاکه‌په، له‌ژێر سێبه‌ری هێژمۆنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، هه‌ژموونگه‌رایی خۆی دامه‌زراندووه.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌و مژاره وه‌های گووت:" ئاکه‌په، پشتی خۆی به‌وانه‌وه ده‌به‌ستێت و هه‌ژموونی خۆی داده‌مه‌زرێنێت. ئه‌و هه‌ژموونگه‌راییه نوێیه، له ئه‌رگه‌نه‌کۆنیش مه‌ترسیدارتره. ده‌زاندرێت که له ناو ئه‌رگه‌نه‌کۆندا، ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه. وه‌ک نموونه حیزبوڵڵا ببوو به دوو به‌ش،؛ مه‌نزیل و ئه‌وانی تر، چه‌کیان پێدابوو، ده‌چوون هه‌ندێ که‌سیان ده‌کوشت و ده‌گه‌ڕانه‌وه. به‌ڵام له‌ناو هه‌ژموونی نوێ‌دا به‌و شێوه‌یه نییه. به هه‌موو شێوه‌یه‌ک، داگیرده‌کات، کۆمه‌ڵکوژی پێکدێنێ و مه‌لاکانیش بۆ ئه‌و ئامانجه به‌کار دێنێت. باوه‌ڕیشیان به ئایین نییه، بۆ ئه‌وان ئایین ده‌مامکێکه و له پێناو هه‌ژموونگه‌رایی خۆیاندا به‌کاری دێنن. هه‌ر بۆیه ده‌بێ مرۆڤ ئه‌و مه‌لایانه بخاته په‌راوێزه‌وه، نه‌چێته مزگه‌وته‌کانیان و مزگه‌وتی خۆتان ساز بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ژموونگه‌راییه نوێیه له‌سه‌ر پشتی مزگه‌وته‌کان خۆی به‌ڕێکخستن ده‌کات، ئێوه‌ش مزگه‌وته‌کانی خۆتان و جه‌مخانه‌کانی خۆتان له‌وان جیابکه‌نه‌وه. ئێوه عیباده‌تی خۆتان به زمانی خۆتان بکه‌ن، پێوانه‌کانی ئیسلامییه‌ت به کوردی هه‌ڵسه‌نگێنن، پێداویستییه‌کانی گه‌ل به زمانی خۆی دابین بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست