لەسەر هەڵكەوت زاهیر، زانا دزەیى هەڕەشەى لێدانى لێ دەكرێ
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
1316 بینراوە
دواى ئەوەى رۆژنامەنووس زانا دڵشاد دزەیى چەند هەواڵێكى لە بارەى كەموكوڕییەكانى هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر بڵاوكردەوە، لە رێگەى ئیمێلەوە هەڕەشەى لێدانى لێ دەكرێ و بە توندى ئاگادار دەكرێتەوە جارێكى دیكە هەواڵ لەسەر هونەرمەندى نابراو نەكات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەنووس زانا دزەیى رایگەیاند، ئەو لە رێگەى ئیمێلكەوە وێڕاى پێدانى چەندین جنێوى بازاڕى هەڕەشەى لێدانى لێكراوە و گوتى "لەو ماوەى رابردوو چەند هەواڵێكم لە رۆژنامەكان بڵاوكردوە كە ئاماژەیان بە كەموكوڕییەكانى هەڵكەوت زاهیر راوێژكارى هونەرى سەرۆكى حكومەت دەكرد و هیچ جۆرە تەشهیرێكى تێدا نەكراوە، بەڵكو پشتم بە بەڵگە و دیكۆمێنت بەستووە، كەچى لە رێگەى ئیمێلەكەوە بە ناوى (گۆران tnt) چەندین جنێوى ناشیرینم بۆ هاتووە و داواى كردووە واز لە هەڵكەوت زاهیر بهێنم ئەگەرنا بێ سەروشوێن دەكرێم"، رۆژنامەنووسى ناوبراو گومانى لە هەڵكەوت زاهیر نییە، بەڵكو پێیوایە خاوەنى ئەو ئیمێلە كەسێكى نزیكى هەڵكەوتە، بۆیە ئەو سەندیكاى رۆژنامەنووسانى ئاگادار كردۆتەوە، راشیگەیاند هەر كەسێكى باڵادەست لە حكوومەت كەموكوڕى هەبێت بۆى هەیە قسەى لەسەر بكرێ و دەڵێ "ئەو هەڕەشانە ناتوانن لە كاركردن بموەستێنن، لەوبارەیەوە سەندیكاى رۆژنامەنووسانم ئاگادار كردۆتەوە، بۆئەوەى ئەگەر بچووكترین حاڵەت رووبدات دادگا لێپێچینەوە لەگەڵ كەسانى گومان لێكراو بكات، بەڵام من لە كاركردنى خۆم بەردەوام دەبم و تا هەڵكەوت راوێژكار بێت بۆم هەیە قسەى لەسەر بكەم".
فەرموو ئەوەش دەقى ئیمێلەكەیە:
qasam ba zati khwa amjare yak babet leser mamosta halkawt bnusit , baroji runak lanew bazary hawlera atgeyin , hay khushk 7ez, eme bash rabrduy to azanin , azanin ch henekit, bazati aw khwaya 7sab bo hech gawadek nakayn ka ladwatawaya , kury qa7pe , datawet sher lagel (TNT) bkayit?
bash bzane khot wn akayit, dwayi naleyi namzany!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
goran TNT