کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردانەكانى سەرۆكى هەرێم بۆ سلێمانى

Sunday, 20/01/2013, 12:00





دواى نەخۆش كەوتنى سەرۆك كۆمارى عێراق و سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان مام جلال تاڵە بانى وەدواى ئەوەى كە بۆچونەكان جیاوازن لەسەرئایندەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان وەكاریگەریەكانى غیابى مام جلال لەساحەى سیاسى كوردستان و عێراق سەرجەم لایەنەسیاسیەكان سەردانى یەكێتى نیشتمانى كوردستانیان كرد بەمەبەستى هەواڵ پرسینى سەرۆك تاڵەبانى كە ئەمە شتێكى ئاساییە چونكە لەدۆخێكى ئاوادە پێویستە وەك دراوسێ یەكى سیاسى گۆڕە پانى كوردستان بەسەركردنەوەو هەواڵ پرسین هەبێت وەلەلایەكى ترەوە سەرۆك كۆمارى عێراق وەك كوردێك مافى هەموانە كە بەگرنگیەوە هەواڵى تەندروستى بپرسرێت بەڵام ئەوەى مایەى لەسەروەستانە وە هەستى پێ ئەكرێت ئەوەیە كە بەتایبەتى پارتى وەسەرۆكى هەرێم كەسەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستانیشە ئەم سەردانانەى دوایى بۆمەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان چى لێ ئەخوێندرێتەوە چونكە هەموومان ئەوەمان لەیادە كەماوەیەك لەمەو پێش بەڕێز مام جلال تاڵەبانى بۆئەنجام دانى نەشتەرگەرى سەفەرى دە رەوەى كردو وە نزیكەى دوو مانگى پێ چوو لەووڵاتى ئەڵمانیا وەدواى گەڕانەوەى لەو سەفەرەى كەبەمەبەستى ئەنجام دانى نەشتەرگەرى و پشكنینى پزیشكى چووبوە ووڵاتى ئەڵما وەكاتێك كەگەڕایەوەكوردستان یەكسەر دواى ئەوە سەرۆكى هەرێم نەك نەهات بۆلاى تاڵەبانى بەڵكو یەكسەر سەفەرى دەرەوەى هەرێمى كرد ئەو كات نەهات بۆلاى مام جلال تاڵەبانى تالەنزیكەوە هەواڵى تەندروستى بپرسێت بەڵام لەم كاتەدا كە سەرۆك تاڵە بانى لەدەرەوەى ووڵاتەو لەژێر چاودێرى پزیشكى دایە لەماوەى چەند ڕۆژێكى كەمدا سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و سەرۆكى هەرێمى كوردستان دوو جار سەردانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى كردو بەشدارى دانیشتەنەكانى كرد ئایا ئەم سەردانانە چى لێ ئەخوێندرێتەوەئایا ئەم سەردانە بۆبەرژەوەنى بارودۆخى كوردستان پەیوەندیەكانى نێوان یەكێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستانە یان پاراستنى بەرژەوەندیەكانى پارتیە چونكە لەم ووڵاتەدا ئەوەندى بیر لەبەرژەوەندى حیزبى ئەكرێتەوە ئەوەندە بیر لە بەرژەوە ندى گەل ووڵات ناكرێتەو وەیان ئایا ئەوەى لێ ناخوێندرێتەوە كەجۆرێك لەدڵنیایى بۆ پارتى دروست بێت لەلایەن یەكێتى یەو بۆكار سیاسى داهاتووى پارتى لەكوردستاندا چونكە دورنیە لە داهاتوودا تەرازو هێزەكان گۆڕانیان بەسەردا بێت چونكە هەموومان گوێ بیستى لێدوانەكانى ماوەیەك لەمەو پێشى سەركردەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بوین كە ئەیان ووت پێویستە پێداچوونەوە بە ڕێكەوتن نامەى ستراتیژیدا بكرێتەوە چونكە ئەو ڕێكەوتنە لە قۆناغێكى تایبەتدا بوو وە بۆ بارو دۆخێكى تایبەت بەكاتى خۆى بووە لەبەرئەوە ى هەستیان بەوەكردووە ئەم ڕێكەوتنە نەیتوا نیوە بەرژەەندیەكانى هەردوولا وەك پێویست بپارێزى و بەڵكو سود مەندى یەكەم لەم ڕێكەوتنە پارتى دیموكراتى كوردستان بووە بۆیە ئەكرێت باس لەوەبكەین كە سەردانە مەكوكیەكانى سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و ئەندامانى مەكتەبى سیاسى بۆلاى یەكێتى نیشتمانى كوردستان زیاتر بەمەبەستى دڵنیایە لەپاراستنى بەرژەوەندیەكا نیان لەداهاتودا چونكە هەموومان ئەوڕاستیە باش ئەزانین چونكە ڕاستە لە قۆناغى ڕابردوودا ئەو ڕێكەوتنامەیە توانى كۆتاى بەشەڕى نێوان پارتى و یەكێتى بهێنێت بەڵام لە ئێستا ڕێگاى لە ئاڵو گۆڕى سیاسى گرتووە هەمووپێگە هەستیارە كانى حكومەتى هەرێم لەنێوان ئەو دوولایەنەدا دابەش كراوە وەلایەنەكانى ترى كوردستانى لێ بێ بەش كراوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە