ڕاپه‌ڕین و حیزبایه‌تی
Monday, 21/03/2011, 12:00
ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی ئه‌مرۆکه له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست گڕی گرتووه و ڕژێم له‌دوای ڕژێم دێنێته ڕووخان هه‌لقولاوه له ناخی جه‌ماوه‌ر دوور له‌سیاسه‌تی حیزبی و به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ی که تا ئه‌مڕۆ ئاسۆی ژیانیان له‌ئاوابوون بوو و به‌ندن له‌ناو کۆمه‌ڵگای خۆیان دێنێته شه‌قام.
لهخۆپیشاندانهوه هه‌تا ده‌گاته ڕاپه‌ڕین چ به‌مه‌به‌ستی ده‌سکه‌وتێکی چاکسازی بیت یان به‌مه‌به‌ستی گۆڕانی ده‌سه‌لات بێت یان ئه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بێت جه‌ماوه‌ر ده‌بێت به دروشمی ئه‌و مه‌به‌سته‌وه بێنه سه‌ر شه‌قام و پێداگری له‌و داخوازیانه بکه‌ن تا ده‌گه‌ن به‌ئامانج.
ئه‌و خۆپیشان دانه‌ی له 17/2 له شاری سلێمانی ته‌قیه‌وه و له‌دوایی له‌چه‌ند شارۆچکه‌ی تری ئه‌م ده‌ڤه‌ره سه‌ری هه‌ڵدا وه تا ئێستاش له سه‌رایی ئازادی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر داخوازیه‌کانیان سه‌ره‌تای یه‌که له‌ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری. مه‌به‌ستی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش ئاشکرایه نه‌بۆ چاکسازی یه به‌لکو بۆ گۆڕانی ده‌سه‌لاته. له‌وانه‌یه‌ش ئه‌و خۆپیشاندانه له‌ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ڵکشان و داکشانی بێته پێش و به‌و پێوه‌ره‌ش مه‌به‌سته‌کانی و دروشمه‌کانی بێنه گۆڕین له‌گۆڕینی ده‌سه‌لاته‌وه بۆ چاکسازی وه‌یا بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌و ههلسو که‌وته‌ی وولاتانی ڕۆژاوا له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتداره دیکتاتۆره‌کان و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ئه‌مڕۆکه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌خساوه ڕێگا خۆشکه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ڕزگار بێت له‌چه‌نگ چه‌وسانه‌وه. لێره هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک به‌پێی هوشیاری خه‌لکه‌که‌ی و ئه‌و دروشمه‌ی هه‌یه‌تی ده‌توانێت چاره‌نووسی خۆی دیاری بکات.
خۆپیشاندان ده‌توانێت به سه‌رکرده بێت یان بێ سه‌رکرده. له هه‌ردوو حاله‌ت ده‌توانێت په‌یامی خۆی ڕاگه‌ینێت به‌ده‌سه‌لات. ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران بتوانن دروشمی خۆیان ڕێکخه‌ن ده‌توانن درێژه به‌خۆپیشاندانی خۆیان بده‌ن له‌ڕێگای ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی پێکده‌هێنن.
ڕاپه‌ڕین خۆپیشاندانێکی خۆڕسکه که‌جه‌ماوه‌ر تیایدا پێشه‌نگه وقوربانی ده‌دات. کاتێک ڕاپه‌ڕین ده بێت کۆمه‌لێک حیزبی سیاسی و مرۆڤی ئاینی ده‌وری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان هه‌بێت ئه‌وان جلوی ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌قۆزنه‌وه و ده‌گرنه ده‌ست. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕین خاوه‌ن دروشمێکی سه‌ره‌کی بن ده‌بینی ئه‌و دروشمه ووره‌ی خه‌لک به‌رز ڕاده‌گریت وه رۆژ به‌ڕۆژ گوڕی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه به‌تینتر ده‌کات وه‌ک ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی تونس و میسر که دروشمی ڕۆخانی ده‌سه‌لات تیایدا دروشمی سه‌ره‌کی بوو هه‌ر چه‌ند ده‌سه‌لات پاڕایه‌وه بۆ چاکسازی به‌ڵام جه‌ماوه‌ر دروشمی خۆی نه‌گۆڕی و نه‌که‌وته گفتوگۆ کردن له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵات تا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات هه‌ره‌سی هێنا و تێههلدرا.
جیا له‌وه‌ی که‌ڕاپه‌ڕین ده‌توانێت له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی خه‌لکی خۆجێی (محلی) به‌شێوه‌یه‌کی ئوتۆنۆم به‌ڕێوه ببرێت ، ده‌شێت سێ کاراکتری تر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕاپه‌ڕین بکه‌ن.
* - ئه‌گه‌ر هات و حیزبێکی سیاسی جله‌وی ڕاپه‌ڕینی گرته ده‌ست ئه‌وه به‌به‌هایه‌کی زۆر گران له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر ته‌واو ده‌بێت. نموونه‌ی حیزبی کۆمۆنیسته‌کانه له‌جیهان.
**- ئه‌گه‌ر هات و ره‌هه‌ندێکی ئایینی جله‌وی ڕاپه‌ڕینی گرته ده‌ست ئه‌و ره‌هه‌نده ئایینی یه به‌هه‌مان شێوه‌ی حیزب جه‌ماوه‌ر بێ ده‌سه‌لات ده‌کات و کۆمه‌لگا ده خاته ناو هه‌مان قه‌تیسی سیاسی نموونه‌که‌شی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
***- هه‌ندێ جار مرۆڤی رۆشه‌نبیر وه‌یا نیشتمان په‌روه‌ر به‌گیان و مال خۆیان به‌فیدای ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی به‌دوای ده‌سه‌لات و پیگه‌ی شه‌خسی خۆیان بن. نموونه‌ش د‌یڤید بن گۆریون (ئیسرائیل)، مه‌هاتما گاندی (هیندوستان)، ڤاسلاڤ هاڤل (جکسلۆڤاک)، عزه‌دین بێگۆڤیچ (بۆسنیا).
.
حیزبی سیاسی له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م گۆی زهمینهبیت بۆ ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ول ده‌دات هه‌موو درۆیه‌کی سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه بۆ خه‌لک ده‌که‌ن تا ده‌گه‌ن به‌ده‌سه‌لات و هه‌ر ئه‌وه‌نده جه‌ماوه‌ر ده‌ناسن تا ده‌نگیان پێده‌درێت و خۆیان ده‌که‌ن بهپهرلامانهوه ، دوای ئه‌وه به‌لێنه‌کانیان هه‌موو خاو ده‌بێته‌وه. لێره‌دا ئێمه حیزبه‌کان به‌سێ ده‌سته ده‌سته‌به‌ندی ده‌که‌ین که کرده‌وه‌کانیان گشت له‌به‌ر چاوون.
* - حیزبهسیاسی یه‌کانی ئوروپایی و وولاتانی ڕۆژاوا.
**- حیزبهکۆمۆنیستهکان.
***- حیزبه‌کانی جیهانی سێه‌م و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست .
حیزبه‌کانی جیهانی سێ و خۆمالی کوردی له‌ده‌سه‌لات وه‌ک حیزبه کۆمۆنیسته‌کانن و لهئایدیولۆژیا قوتوی خالین و له‌سه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ر ده‌ژین.
هیوادارم میلله‌تی ئێمهڕێگا ڕاسته‌که هه‌ڵبژێریت و خوای گه‌وره‌ش پشت و په‌ناتان بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست