دیسانە بەزمەكەیە لەناو یەكێتى نیشتمانى كوردستان
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
سەرەتا دەمەوێ لەوەوە دەست پێبكەم كەوا یەكێتى نیشتمانى كوردستان لەپاش ئەو هەلبژاردنەى كە دوو سال لەمەوپێش ئەنجامى دا لەناو ریسَكخستنەكانى دیارە بە دانپێنانى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى كەوا هەلبژاردنەكە لەئاست پێویست نەبوو وەلەهەمان كاتیش بەهۆى هەبوونى تەكەتل یان باشترە بلێم پیاو پیاوێنە لەزۆر شوێن بەتایبەتى لە مەلبەند وكۆمیتەكان پیاوى وایان دەرچواند كەوا بوونە هۆى شكست خواردنى رێكخستنەكان لەبەر بێتوانایان وە تەنانەت هەندێكیش نەخوێندەوار لەهەمان كاتیش ئەو كەسانە زۆربەیان بوون كەبەرژەوەند خواز بوون بۆیە لەرێگاى چەند هەزار دینارێك ئامادە بوون پیاوى خەلك بن چونكە كەسەكان نەخاوەن خەبات یان خاوەنى رابردوو نەبوونن وەلەهەمان كاتیشدا دلسۆزیش نەبوون جا . بۆیە دیسانەوە بەزمەكە لێرەوە دەست پێدەكاتەوە ئەوا بریارى كۆنگرە درا كەسەكانى پیاویان بۆ خۆیان دورست دەكرد بۆ ئەمرۆیە كەبەهەمان كەرستە سەقەتەكە بچن بۆ كۆنگرەى یەكێتى,
دیسان بەزمەكە لەوەیە هەرلەئێستا وا دەستیان پیكردەوە بە بەرتیل دان وەیان پیاو دورست كردن ئەرێ خەلكینە دەكرێ ئەوكەسانەى كە لەپێشەوە باسم بەهۆى پیاو پاوانە دەچون لەپۆستە جیاجاكانى ناو رێكخستنەكانى یەكێتى ئەمرۆ بریارى چارەنووسى ئەم یەكێتیەیان بكەوێتە دەست ئەو گەدەرو گودەرانە ببنە نوێنەرى رێكخستنەكان دەنگ بەوئاغایانە بدەن كە لەسەر حسابى خوێنى شەهیدان بۆ بەرژەوەندى تەسكى خۆیان دەیان هەزار دۆلاریان كردە قوربان بۆ پیاوەكانیان دیارە ئەم شتەانەى كەوا من نووسیومە زۆر كەمە دەكرا زیاترى لەسەر بنووسرێت بۆیە من تەنها دەلێم گەر یەكێتى هەللبژارد نەكات بۆ ئەوەى ئەندامانى كۆنگرە دیارى بكات بەوشەرتەى دیسان بەزمەكە نەنێنەوە بەدانى ئیمتیازات دوو دڵ نیم كەوا لەجاران خراپتر دەكەن ئەوە بایى باى یەكێتى شەهیدانیش با بۆخۆیان ئاسودەبن چیدى خەم لەو لەم نەخۆن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست