کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


واسیتە، ئەو ڤایرۆسەیە كە ئەم هەرێمەى پوكاندوەتەوە.

Thursday, 08/10/2009, 12:00


ئەمڕۆ بچۆ هەر كتێبخانەیەكى كوردستان بە چۆڵى دەبینیت، كتێبخانەى وا هەیە لە مانگێكدا سێ تا چوار كەس ڕووى تێ ناكات، باشە خەڵك ڕوو لەكتێبخانە بۆ بكات ئەگەر وەزیرو دادوەرو بەڕێوەبەرى گشتى و تەنانەت پۆلیس و خزمەتگوزارو چایچیش بە واسیتە دابنرێت، ئەم لەبەر ئەوەى خزمى فڵانەو ئەو ژنى بە فیسان داوەو ئەو دراوسێى ئەمەو ئەو لەپرسەى باوكى ئەودا خزمەتى كردووەو.....
خەڵك چى لەگەڵ تواناو لێهاتوویدا بكات ئەگەر كەس بەفلسێك نەیكڕێت و چى پاڵنەرێك دەمێنێت مرۆڤ گەشە بە تواناكانى خۆى بدات، ئەگەر تەنانەت ئافەرینێكیشى بەدواوە نەبێت، مرۆڤ سەرى سووڕ دەمێنێت كاتێك كورد ئەنفال دەكرێت، بە هەزان كەس ماڵ وێران دەبن، كاتێك كۆڕەو دەكەرێت بەسەدان هەزار كەس لەبەر باران و سەرمان، كاتێك تۆباران دەكرێت بەهەزاران چەنگیان لە مشتیان دایە، كەچى داهاتى ئەم وڵاتەش كەمینەیەك وەك و نەهەنگ هەڵى دەلوشن و تێرخواردنیانیش نییە، دام و دەزگایەكى لاوازى بێ بەرهەم ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبات، چەندە لەدام ودەزگاكاندا خەڵك دەوام دەكات ئەوەندەش تەركەو هیچ كارێك ناكات و موچەش وەردەگرێت، فەرمانبەرى وا هەیە دەبێت (8) ى بەیانى وااژۆ بكات و سێى دواى نیوەڕۆ بڕواتەوە كەچى موچەكەى تا سەرى مانگ ناگات هین واش هەیە هەر داوام ناكات یان داوامێكى هاكەزایى دەكات خانوو زەوى و ئۆتۆمبێل و تەنانەت بۆیاغى پێڵاوەكەشى لەسەر دەوڵەتە، من پێم وایە ڕێگا دان بە واسیتەو واسیتەكارى جۆرێكە لە خیانەتى نیشتمانى چونكە تواناكان دەكوژێت و دەبێتە ڕێگر لە گەشەكردنى وڵات و لاواز كردنى هەست كردن بە هاوڵاتیبوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە