کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بایز تاڵەبانی وەزیری ئەندام کەسپکردنە بۆ جەلالیەکان نەك وەزیری دارایی

Friday, 12/06/2009, 12:00


کاتی خۆی زۆرمان دزی و گەندەڵی لەسەر مام بایز تاڵەبانی خوێندەوە کە لەم کوردستانپۆستە هەق بێژەوە بەبەڵگەوە بڵاو دەکرانەوە کە ئەم پیاوەی بنەماڵەی مافیای جەلال و جەلالیەکان هەمو شتێکە بەس وەزیری دارایی نیە. ئەگینا دەکرێت وەزیر نەزانێ موچەی سەرۆکی هەرێم چەندە لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا بڵێت بەخوا نازانم موچەی سەرۆکی هەرێم چەندە. یان نەزانێ موچەی سەرۆکی بەناو پەڕلەمان عەدنان موفتی کەناوبانگی بە عەدەد درۆ ڕۆیشتوەو لەسایتە چاوگێرکەی مەلای زۆر بڵێ زیاتر درۆو دەلەسە هەڵدەڕێژێ و ڕۆژانە تەنها کارو باریان چەواشە کردنی خەڵکی کوردستانەو ئەوەی پێی بوترێ ڕاستی لە هەگبەیاندا نیە . ئاشکراشە سەرانی ئەم دەسەڵاتە کەسانێکی هاوشێوەی بایزی دزو. عەدەد درۆو مەلای کۆنە ئاش وهاوشێوەکانیان نەبێت نایانەوێ. ئەوان واتە سەرانی هەردو دەسەڵاتی مافیا جۆرە کەسانێکیان دەوێت ویژدانیان مردبێت چیان پێوتن بێ سێو دو جێبەجێیبکەن بەسپی بڵێ ڕەشەو هەروا بەپێچەوانەشەوە. هەمیشەش کۆیلەو ئاڵقە لەگوێی بنەماڵەکان بن ڕۆژانە بتوانن زوڕنالیبدەن و دەهۆڵ بکوتن و خەڵکی تەفرە بدەن و کڵاو بنێنە سەر خەڵکی ئەم کوردستانە. بۆیە ئەم حوکمەت و پەڕلەمان و دامو دەزگایە ئەم جۆرە کەسانەی تیابێت دیارە تەنهاو تەنهاو کارتۆنیەو زەڕەیەك شەرعیەتی نیە. لە وڵاتانی دیموکڕاسیدا لەو وڵاتانەی یاسا تیایدا باڵادەستە ئەم جۆرە حوکمەتانە تەمەنیان تەنها یەك هەفتە یان مانگێکە ولەلایەن خەڵکەوە ڕیسوا دەکرێن و بۆ زبڵدانی مێژو فڕی دەدرێن بەڵام لای ئێمە چونکە(یاسا)ش لەژێر پێڵاوی سەرانی مافیاو مناڵەکانیاندا پلیشاوەتەوەو نوزەی لێبڕاوە. ئەوە چەندین ساڵە دامان ئەدۆشن. خوێنمان ئەمژن لەوەش واوەتر ئەمانکوژن. ئەمان بڕن ئەمان فڕینن و شوین بزرمان دەکەن. وەك سەردەمی ئەنفالەکان گۆڕەو ونمان ئەکەن. ئەگینا وەزیری بەناو دارایی ئەگەر دز ێکی کارامە نەبێت و لە کەسپکردنی خەڵکدا بۆ حیزبی بنەماڵە دەستێکی باڵای نەبێت. جەلال لەکوێ پشتی پێدەبەستێت وپارەی ئەم وڵاتە دەخاتە ژێر ڕەحمەتی دەستە پیسەکانی . لەکاتی هەڵبژاردنی مەڵبەندو کۆمیتەکانی یەکێتی کە پێشتر بەڕیوە چو بۆئەوەی باڵی کاک نەوشیروان دەنگی زۆر نەهێنێ سەرانی بنەماڵەی جەلال دەیان هەڕەشەو فێڵ و تەلەکەو پاشقولیان بەکارهێناو بەدزیەوە کەوتنە کڕینی خەڵک بەپارەی دزروای میللەت ئەو کاتەش وەك ئێستای هەڵبژاردن دەمانچەو سەیارەو زەوی ولایپتۆپیان دەبەشیەوە وەعدی سەیرو سەمەرەیان بەخەڵکی دەدا. لە هەمو ئەوانە سەیرتر وەزارەتی دارایش گەورەترین ڕۆڵی هەبو لە تەفرەدانی خەڵک تا دەنگ بە باڵی جەلالی 66 بدەن نەك باڵی نەوشیروان بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی لەڕێگەی بەڕیوەبەرێتیەکانی خانەنشینەوە بە هەزاران خەڵکیان خانە نشین کردو پێناسیشیان بۆ کردن. ئەو خەڵکە زۆرە هەرچەندە پێناسیشیان بۆ کراوە لە 1-4-2006 بەڵام تائیستا موچەیان پێنەدراوە ئەوان هەر ئەوەندەی دەنگەکانیان برد ئیتر موچەو خانە نشین و مشین. ناوی نەما ئاشکراشە سەرانی جەلال تائێستاش لە سەر ناوی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵکی. موچەکان لە بودجە دەدزن ئەم پێناسەی کە لە خوارەوە دەیبینی یەکێکە لەو هەزاران هاوڵاتیەی کوردستان کە وەزارەتی دارایی کەسپیان بکات بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدات بە سەرانی جەلال پێناسی بۆ کرودن. پیرۆزە کاک بایز ئیتر ناتوانی نکوڵی لەوە بکەیت کەتۆ وەزیر نیت بەڵکو وەزارەتو بەڕیەوەبەرایتیەکانی وەزارەتت کردۆتە مەکتەبی کەسپ کردنی هاوڵاتیان بۆ سەرانی جەلالی66 ئەو ورگە زلەی تۆش لە گەڵ ورگی جەلالدا ئەمان گەیەنێتە ئەو راستیەی کەتۆش ئەگەر لەجەلال زۆرترت نەدزیبێت کەمترت نەدزیوە..... ئه‌وه‌ نوکته‌ له‌سه‌ر بایزیش نوسرا

وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌

بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ سایتی ئاوێنه‌ ده‌ڵێ‌: به‌خوا نازانم موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌نده‌.

1. به‌خوا به‌خوا سوێنیش نه‌خۆیت باوه‌ڕت پێئه‌که‌ین.
2. دڵت له‌ خۆت دانه‌مێنێت، چونکه‌ نه‌ک هه‌ر تۆ، به‌ڵکو خواش نازانێت چه‌ند وه‌رئه‌گرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە