د. بەرهەم گۆڕان دەكات
Saturday, 28/02/2009, 12:00
1831 بینراوە
پەندێكی كوردیمان هەیە دەڵێت چ كەرەكە ببەیت بۆ لاى بارەكە چ بارەكە بێنی بۆ لاى كەرەكە، هەمان هاوكێشەی ئەو پەندە بۆ گۆڕینەوەو جێگۆڕكێی پۆستەكان راست و دروستە.
من لێرەدا باسی كۆسرەت رەسول ناكەم كە چۆن و بۆچی بەو شێًوە یارییە دڵ خۆشەو وادەزانێت بەڕاستی گۆڕانی كردووە كە عیماد ئەحمەدی لەجێگەی عومەر فەتاح و حاكم قادر لەجێگەی سەیفەدینی ئاسایش داناوە، چونكە هەموومان دەزانین ئاستی عەقڵییەتى ئیدارى و سیاسی كاك كۆسرەتی عەسكەری (میلیتاری) هەر هێندە بڕ دەكات وادەزانێت گۆڕان بە دەموچاوەكان ئەجامدەردرێت، پێی دەڵێم ئازیزم گۆڕان بە عەقڵەكان گۆڕانی راستیی، نەك، كاك رەسول وادەزانێت ئێمەی جەماوەر نازانین پێشینەى ئەو كارەكتەرانەى پێشوو چۆن و چی بووە، بۆ نموونە بە حاكم قادر كە پێشووتر سەرۆكی شارەوانى سلێمانی بوو، دەیانوت (حاكم قادر حەمەجان شاری سلێمانیت فەوتان)، چونكە هەموو سلێمانی لێی ناڕازی بوو، بە عیماد ئەحمەد-یش دەیانوت (
بەڵام نازنم ئەو د. بەرهەم-ەى كە پێیان دەوت خاوەن عەقڵی ئەوروپی و ئەمریكی بەچ روویەك و قەناعەتێك رازی بووەو پێی خۆشە كە ئەو گاڵتەكردنە بە جەماوەر بە گۆڕاانكارى و نوێبوونەوە ناو دەبات، بەڕێزم پێشینەو رابوردوو و فایلی ئەوانەى پێشوو باش دەناسین و دەزانین كە خاوەن چ عەقڵ و مەعریفەتێكن، ئەدی بۆ ناپرسی كاك عیماد لەو دەمەى جێگری عومەر فەتاح بویت جیت كرد و چیت برد؟، ئەی لەسەردەمی وەزیرایەتیت چیت پێشكەش كرد؟، ئاخر تاكەى پەردە دەدەنە چاوی خەڵكی و گۆڵ لەخەڵك دەكەن و دەڵێن ئەوەتا گۆڕانكاریمان كرد، بڕوا بكەن ئەگەر دێنە نێو خەڵك و جەماوەر ئنجا دەزانن و تێدەگەن كە بزان لەبارەى ئەو جێگۆڕكێیەوە چیتان پێ دەڵێن و چ رستەیەكی جوانتان پێشكەش دەكەن.
جەنابتان وابزانم زانستی سیاسیتان تەواو كردووەو ناسنامەى بەریتانیشتان بەدەستهێناوە، بەڵام ئەدی بۆچی خۆتان لەراستییەكان گێل دەكەن، جەنابی جێگری دووەمى سكرتێری كل فی كلی یەكێتی، چارەسەرى قەیرانی ئیدارەكردن و دۆخی ئێستاى كوردستان كە بە ئاشكرا سامانەكەى لەلاەین نوخبەیەكی چەند كەسییەوە دەدزرێت بەو شێوەیە نابێت و ناكرێت، بەڵكو لەنەبوونی سیستم و شەفافییەت و سەروەری یاساو لێپرسینەوەدایە، نەك گۆڕینی كەسەكان، ئێوە وەرن دەسەڵاتی پەرلەمان بەهێز بكەن و لێپرسینەوە لەگەڵ حزبەكەتاندا بكەن بەوەى تاكەى خۆی بە سەروەرى هەموو بوراێك دەزانێت، ئا ئەمەیە چارەسەر نەك وەك ئەو یارییەى كە ئەنجامتان داوەو دەدەن.
ئێمە چاوەڕوان بوین كەسانی راسیۆناڵی (خاوەن عەقڵ)ى ئیدارى و سیاسی بكەن بە دەسەڵاتدار نەك كوڕانی حزب كە هەمیشە نازانن بە عەقڵی خۆیان بیر بكەنەوە، بەڵكو حزب بیریان بۆ دەكاتەوەو سوكانیان بەدەستی حزبەوەیە، ئەویش نەك حزب بە شێوەی زانستی و مەعریفی و دیسپلین بیریان بۆ بكاتەوە، بەڵكو بەشێوەى دوور لەئەخلاق دەیانجوڵێنێ و تەحەكومیان پێوە دەكات.