کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جارێکی کە مه‌سعوود بارزانی !!

Tuesday, 09/04/2013, 12:00






هەموو ئاماژەو لێدوانەکانی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بەشێوەیەکی ناراستەو خۆ پێمان ئەڵین کە پێش ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت وبزانین ئەنجامەکانی هەڵبژاردن چییە ئێمە حکومەت تشکیل دەکەین، بێئەوەی هیچ ئاماژەیەک هەبێت بۆ دۆراندنی ئەم دوو پارتە پێش هەڵبژادن
ئەوان لە قسەکانیان وادەردەکەوێت و بریاریان داوە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین واز لە پۆست و پارەی ئەم میللەتە بهێنن، جا پێمان خوشبێ و ناخۆشبێت دەنگ بدەین یا نەی دەین هەر ئەوان بەرپرسی ئێمەن
هەر چین و تویێژێکی ئەم کۆمەڵگایە ئەدوێنی جا مامۆستا کرێکار پزیشک ...هتد نارازییە لەناخەوە ئەیەوێت ئەم دوپارتە شمولییە لە حکوم بێننە خوارەوە هەموو ئەوپارەو ئازارە سیاسیەی ماوەی 22ساڵە بەم میللەتەیان کردووە هەموویان لێوەرگرنەوە
بەڵام ئەوان هەر ئەلێن ئێمە پێکەوە حکومەت تشکیل ئەکەین
ئەگەر راپرسییەکی جدی بکەی لە نێوان هەزارن کەس لەم هەرێمدا بۆمان دەردەکەوێت کە بەلایەنی زۆرەوە تەنها یەکیان نایەنەوێت پارتی و یەکێتی حوکیان بکات، بەڵام ئەوان هەر ئەڵێن ئێمە حکومەت تشکیل دەکەین
بێ ئەوەی ئەوان پرسیارێک لە خۆیان و کادیرانیان بکەن ئایا یەکێتی لەم هەڵبژادنە ئەتوانێت 7کورسی بێنێ ...
ئایا پارتی ئەتوانێت 15 کورسی بێنێت،هەردوکیان 23کورسی پەرلەمانی ئەکات ،کەبەهەردوکیان نیمچە ئۆپۆزسیۆنێکن، بەڵام ئەوان ئەڵێن ئێمە حکومەت تشکیل ئەکەین، بێ ئەوەی تەنها جارێکیش بلێن ئۆپۆزسیۆن ئەم جارە حکومەت تشکیل دەکات
ئەمانە هەموو ئەیسەلمێنێ کە ئەم دوو حیزبە پلانی پێش وەختیان هەیە بۆ هەڵبژاردن پێش ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت ،گرەوی هەڵبژاردنیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتای پێهێناوە
ئەوەی ئەم دۆخەی بۆ ئەم دوحیزبە خوڵقاندووە کە زۆربە شانازییەوە بێ هیچ ترسێک لە هەڵبژاردن بلێن ئێمە هەردوکمان پێکەوە یەکێتی و پارتی حکومەت تشکیل دەکەین یەکێتی نشتیمانی کوردستانە
یەکێتی جارێکی تر لەبەر بەرژەوەندی حیزبی پلەو پۆست بۆ کەسە نزیکەکانی حیزبەکەی بە ناوی رێکەوتن نامەی ستراتیجی

سەرجەم ئەو هیواو ئامانجانەی کە خەڵکی کوردستان ئۆپۆزسیۆن هەیبوو بۆ سەندنەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی بنەماڵەی بارزانی خستیانە ژێر گڵەوە بەوە ی ئەیانەوێت شەرعیەتی دەستوری بدەن بە سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی چوارساڵی تر سەرۆک بێت،بەومانایەیە کە بەدیلمان نییە بۆ بارزانی

بە چ مافێک بارزانی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی درێژبکاتەوە ؟

سەرۆکی هەرێم فریشتەیە خوا بۆ ئەم مەملەکەتی ناردووە وەک ئەوەی بلێ جگە لە سەرۆک بارزانی کەسیتر لەم هەرێمەدا شیاونییە بۆ ئەو پۆستە وتوانای دزینی ماڵ وموڵکی ئەم میللەتەی نییە
ئەکرێ بلێن چ زەروریەتێکی تێدایە جارێکی کەبارزانی بێتەوە سەرۆکی هەرێم؟ بارزانی هەبێت یان نەبێت چ جیاوازییەکی هەیە؟
جگە لە گەندەڵی و دروست کردنی هازاران دزو جەردە بۆ مژینی خوێنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە
من تەمەنم گەیشتە 29ساڵ ئەوەی بە بیرم بێت هەستم بە ژیانی سیاسی ئاشنابم بە کاری سیاسی بارزانی سەرۆکی هەرێمە
بێزار بووم هەست بە نائارامی ئەکەم کە ئەبیستم جارێکی کە بارزانی ئەبێتەوە بە سەرۆکی هەرێم
بۆیە من تەمەنێکی 29ساڵی کە تێپەر ئەکەم ئەبێَت بڵێم جارێکی کە سەرۆک بارزانی کارم ئەوێ سەرۆک بارزانی کارەبام ئەوێ سەرۆک بارزانی بەنزینم ئەوێ سەرۆک بارزانی ئاوم ئەوێ سەرۆک بارزانی سەرۆک بارزانی...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە