کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەكێتى ... بەرەو داروخان!

Sunday, 22/09/2013, 12:00

1906 بینراوە


هەموو شۆرشێك خاڵێكى دەستپێكردنى هەیە و خاڵێكى هەڵكشان و خاڵێكى گەیشتن بە لووتكە و پاشان شۆربوونەوە و دارمان ... ئەوەى ئێستا لە یەكێتى نیشتمانى كوردستان بەدى دەكرێت داروخانە .. بە دیار كەوت كە غیابی مام چەندە كاریگەرە لە سەر سەلامەتى جەستەى یەكێتى، چونكە هەموو ئەندامانى سەركردایەتى و جێگرەكانى سكرتێرى گشتیش كاریزماى مام جەلالیان نییە و ناتوانن ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە ،وەكو ڕاگەیاندنى ئەنجامە بەراییەكانى هەڵبژاردن بە شێوەیەكى چاوەڕوانكراو گۆَڕان بووە بە ڕكابركى سەرەكى گۆڕەپانى سیاسی كوردستان و بەرەو رووى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆتەوە و جەستەى یەكێتیش بە بیهۆشی لە سووچێكى گۆڕەپانەكە بە دیدەكرێت. هەڵبەتە پێش هەڵبژاردن بەرپرسانى یەكێتى دەیانزانى كە كەسیان نییە كە بتوانێت رۆَلێكى گشتگیر ببینیت و بۆشاییەكانى یەكێتى لە گۆرەپانى سیاسی كوردستان پرٍِ بكاتەوە بۆیە موزایەدەیەكى زۆریان بە ناو و ناوبانگى مامەوە دەكرد و تەنانەت لە هەموو كوچە و كۆڵانێكدا وێنەیەكى مامیان هەڵواسیبوو بەڵام وادیارە نەیانتوانی ئەو كاریزمایە بگێرنەوە . تەنانەت كار گەیشتە ئەوە كە لە هەندێ كەنالى ڕاگەیاندنى سەر بە حزبەكەیان لە ئینتەرنێت و لە تەلەفیزۆن مژدەى چاكبوونەوەى مام جەلال و پێشكەش كردنى ووتاریان دەدا تەنانەت لە ساتێكیش نووسرابوو كە ئەمشەو بە نهێنى هێنراوەتەوە سلێمانى و بە زوویی ووتار پێشكەش دەكات ، بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە نەیانتوانى مەبەستى بەرپرسانى یەكێتى بپێكێت و تازە كاتیش درەنگ بووە بۆ دراندنى ئەو پەردەیەى نێوان خۆیان و خەڵكیان پێ جیا كردبووەوە وەكو ئەبیسترێت ئەنجامەكانى هەڵبژاردن هەمووانى تووشی شۆك كرد ، لێرەدا جێی خۆیەتى بووترێت كە شاردنەوەى چارەنووسی پیاوە سیاسیە دێرینەكە بۆ ئاشكرا ناكرێت ، خۆ ئەگەر تەنانەت یەك دەنگى لێوەبهاتایە هاوكێشەى سیاسی بە قازانجى یەكێتى ئەشكاندەوە بەڵام ئەو دەنگەش نەبوو ... بۆیە بە پێویست دەزانرێت كە چارەنووسی بۆ راى گشتى ئاشكرا بكرێت ، هەر چۆنێك بێت كەسایەتییەكى گرنگى وەكو جەلال تالەبانى كە لە ئاستى نێودەولەتیشدا كاریگەرى خۆى هەبوو مافی بە سەر ئەم گەلەوە هەیە و پێویستە وەكو هەموو مرۆڤێك ڕێزى لێ بگیرێت و بە مان و نەمان ئاشكرا بكرێت و لە بارى دووەمدا پێویستە بەو پەرى شكۆدارییەوە لە هەموو جیهان پرسەكەى رابگەیێنرێت و ئێمەش وەكو كورد لە دەشت دانى كەسایەتییەكى سیاسی بە ئەزموونى وەكو تالەبانى كۆستێكى گەورەیە بۆمان چەنكە پێم وانیە كەسێكى تر بتوانێت لە عێراقدا جێی بگرێتەوە و هەمووانیش پەسەندى بكەن ئەوە یەكێك بوو لە تایبەت مەندییەكانى ئەو سیاسەتمەدارە.
لە ئێستادا لێكدانەوەى جیاواز بۆ دەرەنجامى هەڵبژاردن و پێكهێنانى حكومەت دەكرێت، بەڵام گومان لە پەراوێزكەوتنى یەكێتى ناكرێت.بە بۆچوونى هەندێ چاودێرى سیاسی تەنها یەك رێگا هەیە بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە كە ئەوەش پێویستى بە كاتە ، رێگاكەش بریتییە لە كۆكردنەوەى ئەندامان و لایەنگران لە دەوری چەترێكى یەكگرتوو بە سەرۆكایەتییەكى ژیرانەى لیبراڵ كە خاوەنى كەسایەتییەكى ویستراو و خاون ئەزموونى سیاسی و دیپلۆماسی بێت ، پاشان كەڵك وەرگرتن لەو داراییە كۆكراوەیەى یەكێتى لە ماوەى حوكمرانى خۆیدا كۆى كردۆتەوە بۆ كێشكردنى لایەنگرى زیاتر وخزمەتكردنى چینە جۆراوجۆرەكانى كۆمەڵگا بێ جیاوازى لە هەمووان گرنگتریش راستگۆیی و تێكەڵبوونى سەركردایەتى یەكێتى لەگەڵ خەڵك و ئاشتكردنەوەى لایەنە تۆراوەكان ، هەروەها سزادان و دوورخستنەوەى زۆربەى ئەو كەس و لایەنانەى یەكێتیان لە بەرچاوى خەلك قێزەوەن كرد ، هەموو ئەم كارانە بە تێپەر بوونى كات تا راەیەك كەسایەتى یەكێتى دروست دەكەنەوە ، رێگاى دووەمیش پالدانەوەیە بە یەكێك لە زلهێزە هەنووكەییەكان.
بە هیواى ئەوەى سیاسەتى نوێی هەرێمى كوردستان لە خزمەت و بەرژەوەندى تاكەكەس نەبێت بتوانێت چەترى سەر سەرى هەژاران و لیقەوماوان بیت ، دیسانەوە ئەزموونى تاڵی رابردوو دووبارە نەبێتەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)